د. محه‌ممه‌د خدر مه‌ولوود
ئه‌وه‌ی له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر له كوردستان ده‌گوزه‌رێت و رۆژانه ئه‌مریكا و به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به گه‌رمی دێنه سه‌ر هێڵی ته‌له‌فۆن و نوێنه‌ر ده‌نێرن به نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیشه‌وه، وتار ده‌ده‌ن به دواوتاری نامهتیقیی یان كۆبیشی سربیاییشهوه له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش‌دا.
ئه‌وانه كه رۆژه‌ڤی گه‌رمی ئه‌وانن، مه‌به‌ستیانه هه‌ندێ له شه‌رم و شكۆی شكاوی خۆیان له به‌رانبه‌ر خه‌ڵكی كوردستاندا بۆ بگه‌ڕێته‌وه و ڕووی ئه‌وه‌یان هه‌بێ له دوای پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان، قسه له‌سه‌ر داگیركا‌ر و رزگاریخواز و حیكایه‌تی هه‌زارویه‌ك تیرۆری داعش و ماعش بكه‌ن. ئه‌وه‌یان لای ئه‌وان به تایبه‌تییش لای به‌ریتانیا و ئه‌مریكا و له نێو ژوور و هۆڵه‌كان و كهریدۆرهكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان!، یه‌كگرتوو بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی زلهێزه‌كان، بابه‌تی گه‌رمی میدیاكانن.
له كوردستانیشدا له دوای داگیركردنی شاری كه‌ركووك و سه‌رمه‌ستبوونی به‌غدا به نه‌وته‌كه‌ی و هێرش و په‌لاماردانی به‌رده‌وامی بۆ ناوچه كوردستانییه‌كان و تا ڕاگرتنی هێرش و په‌لاماره‌كانی به داستانی قاره‌مانانه‌ی پردێ له 24 ی ئۆكتۆبه‌ردا تا رۆژی ئه‌مرۆ 25ی تشرینی دووه‌م، كه دوو مانگ به‌سه‌ر پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ ریفرانۆمی سه‌ركه‌وتووی كوردستانیان تێپه‌ڕی، به ده‌م وتار و گفتولفتی لهخۆباییبووانهی عه‌بادیی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، رۆژ رۆژهڤیهتی، به جۆرێ وتاره‌كانی هه‌موو ئاماژه‌ن و پشتبه‌ستووه به ده‌ستوورێكی عێراقی كارپێنهكراوی به ئه‌نقه‌ست په‌راوێزخراوی بێڕه‌واج بۆ ته‌واوی كایه‌كانی ژیان، له‌وانه‌ش ژیانی سیاسی و ئیداری له عێراقدا و رهواجپهیداكردنی له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر و كاراكردنی بۆ دادگای شكڵیی فیدڕاڵیی به‌غدا، به مه‌به‌ستی دژایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی وه‌ك ئه‌وه‌ی مه‌به‌ست لێی (الغرض فی نفس الیعقوب)ه، خۆنواندن و نمایشێكی میكاڤیلیانهی سه‌قه‌تی به‌غدایه. بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان وه‌ك پاسه‌وانێكی باوه‌ڕپێكراوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان وێنا ده‌كرێ و هیچیتر نا.
ئه‌وانه‌ی روویان دا، وه‌كچۆن شكستی گه‌وره‌ی كوردستان و ئه‌زموونی حوكمڕانیی كورد نین له ناوچه‌كه‌دا، ئاوایش سه‌ركه‌وتنی مه‌زن نین تا به‌غدا به قسه و وتاریش بێ، ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی بۆ بگێڕێت و له سایه‌یدا به خه‌یاڵی له‌ناوبردنی هه‌رێمی كوردستان و دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا لێی راكشێ و، وابزانێ نه‌ك هیلالی شیعی به‌ڵكو به‌دری شیعییه‌كه‌ی ئه‌هلی به‌یتی قوم و نه‌جه‌فی هێناوه‌ته دی و، پانتاییی جوگرافیای كوردستان و سوننه‌ی عه‌ره‌بی به‌رته‌سك كردووه‌ته‌وه.
هه‌موو له‌وه دڵنیاین، كه كه‌وتنی كه‌ركووك به‌وجۆره و شێوازه‌ی بینیمان، له ئه‌نجامی شكستی هێزی قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان نه‌بووه تا سه‌ره‌ئه‌نجام بارزانی ده‌ست له كار بكێشێته‌وه!، یا وا وێنا بكرێت كه به هۆكارێك له هۆكاره‌كان ده‌ستی پێكێشراوهتهوه!،
بارزانی وه‌ك هه‌ر سه‌رۆكێك له سه‌رۆكه‌كانی ناوچه‌كه و رۆژهه‌ڵاتی ناویندا به ده‌نگی میلله‌ت و گه‌ل هاته سه‌ر كورسیی ده‌سته‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و، به ویست و ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ر و له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا بوو به سه‌رۆك.
له ناوچه‌یه‌كدا، كه فه‌رهه‌نگی خوێنڕشتن و كوده‌تا بۆ گرتنه‌ده‌ستی ده‌سته‌ڵات باوه، تا رۆژانی كه‌وتنی رژێمی دیكتاتۆری سه‌ددام له 2003دا و ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی له به‌غدایش هه‌یه هه‌ر به ڕێككه‌وتن و پشتیوانیی بارزانی حوكمی عێراقیان به ده‌سته‌وه گرتووه، هه‌ردوو حوكمی مالیكی و عه‌بادی باشترین به‌ڵگه‌ی زیندووی نزیكن. گه‌ر جیاوازییه‌كیان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاتی توركیا و سووریا و ئێرانی ئێستادا هه‌بێ، هه‌ر له ناو شێوازهكهیه ده‌نا هه‌موویان له سهرۆكایهتیكردنیاندا سه‌رۆكی وڵاتی به‌رهه‌می ناسۆنالیزمی داگیركارین، تاییفه‌گه‌ری و پارت و لایه‌نی سیخناخ بوون، به هزری داگیركاری رزگاربووی ده‌ستی كۆنالیزمی رۆژئاوا و ئه‌مریكا.
پێچه‌وانه‌ی ده‌سته‌ڵات و حوكمی ده‌سته‌ڵاتداران له ناوچه‌كه‌دا، ده‌سته‌ڵاتی بارزانی له كوردستان و له ناوچه‌كه و هه‌رێمه‌كه‌دا، به‌رهه‌می خه‌باتی دیموكراتی و رزگاریخوازی كوردستان و تێكۆشان و خه‌باتی نیشتیمانی شۆڕشگێڕیی سه‌رده‌می شۆڕشه‌كانی بارزان و ئهیلوول و گوڵان بوو و، خه‌باتی دیپلۆماسییانه‌ی شارستانیی په‌رله‌مانی و ده‌نگی میلله‌ت و نه‌ته‌وه‌كانی كوردستانه. با له ناوه‌رۆك و شێوه‌شدا ئه‌زموونێكی حوكمڕانیی تهمهنكورتیش بێ له چاو ئه‌زموونی حوكمرانیی ئه‌وان. بارزانی جیا له‌وان سه‌رۆكێك بوو له جه‌ماوه‌ره‌وه بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كی ریزگاریخواز.
سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی، له دوای بارزانیی باوك، ڕابه‌ر و سه‌رۆكی نه‌ته‌وه‌یی مسته‌فا بارزانی، ئه‌و سه‌رۆك و رابه‌رێكی مێژووكردهیه، نه‌ك پۆست و پله و پایه، ئه‌و هه‌ڵگری په‌یامی نیشتیمانیی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بوو كه به ئه‌مانه‌ت گه‌یاندی و له 25ی ئه‌یلوولدا به هه‌موو جیهانی ڕاگه‌یاند، كوردستان ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی ده‌وێ و غه‌در و زوڵمی 100 ساڵه‌ی سایكس پیكۆ باوی نه‌ما و به‌سه‌ر چوو.
بارزانی له‌م نه‌خشه و پیلانه‌یدا نه‌ك هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بوو، به‌ڵكو سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زنتریشی به ده‌ست هێنا. له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیكردنی هه‌رێمی كوردستاندا گه‌وره‌ترین ده‌ردی ههرهكوشندهی له نێو جه‌سته‌ی بزاڤی رزگاریخوازی كورددا بنبڕ كرد كه شه‌ڕی براكوژیی بوو. ئه‌و شێرپه‌نجه‌یه‌ی له ساڵی 1964وه له نێو جه‌سته‌ی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستاندا سه‌ریهه‌ڵدابوو، به حیكمه‌ت و سه‌بر و سازشی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی بۆ یه‌كتری، كه خۆی له رێككه‌وتنی ستراتیژیی نێوان پارتی و یه‌كێتیی بینییه‌وه، توانی هزری پاشكۆیی ده‌ره‌كییش بنبڕ بكا و نه‌چێته ژێر بار و هه‌ژموونی هه‌رچیی پیلان و نه‌خشه‌یه‌كی ساز و ئاماده‌ی ئه‌وم و ئه‌و بێ، به به‌خشه و پلانی بهرنامهبۆدارێژراوی ئێواره‌ی رۆژی15ی ئۆكتۆبه‌ریشه‌وه.
به‌رگریی قاره‌مانانه‌ی داستانی پردێ و پاشان مه‌خموور و سحێلا و پیشخابوور، له دوای 24ی ئۆكتۆبه‌ر، باشترین وه‌ڵامه بۆ قاره‌مانیه‌تیی پێشمه‌رگه‌كانی، له هه‌مانكاتیشدا ئه‌وه ده‌گه‌یێنێ كه وا به ئاسانی داگیركردنی كه‌ركووك بۆیان هه‌رس ناكرێ و كه‌ركووك و لێكه‌وته‌كانی داگیركردنی، ده‌چێته ناو ململانێیی هه‌ڵبژاردنی ساڵی داهاتووی په‌رله‌مان و پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و به‌رنامه‌ی ئه‌مریكای برێت مه‌كگۆرك له ناوچه‌كه‌دا.
له‌م بێنه‌وبه‌رده‌ی له ماوه‌ی ئه‌م دوو مانگه‌دا كه له ناوچه‌كه‌دا وا به په‌له‌پروزێ ڕوو ده‌ده‌ن، تۆ بڵێی ئه‌مریكا هه‌ستی به شكستی خۆی نه‌كردبێ له كوردستاندا؟ و، فۆبیای بارزانی و ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان ئه‌ویشی به جۆرێ نهتاساندبێ؟، تۆ بڵێی ئه‌مریكا هه‌ست به سه‌ركه‌وتنه‌كانی رووسیایش نه‌كات له سووریا و ئوكراینادا؟ دوور له بریق و باقی فابریقه‌ی میدیاكان و ورچه‌كه له ده‌ریای ڕه‌ش وا په‌ڕیوه‌ته ده‌ریای سپی و، ده‌یه‌وێ به هێمنییش له ئاوی كه‌نداوی فارسی و عه‌ره‌بی و ده‌ریای سووردا مه‌له بكات؟، ئه‌مریكا لێره، له ناوچه‌كه‌دا كارته‌كانی لێ تێكهڵوپێكهڵ بووه، به جۆرێ ئیداره‌ی ئێستای ترامپ بۆ تێپه‌ڕاندنی هه‌ڵه‌كانی ئیداره‌ی ئۆباما، ئازار و ئهشگهنجهی زیاترمان پێ نه‌گه‌یێنێ؟ تۆ بڵێی بۆ ئێمه‌ی مارانگه‌سته‌ی ده‌ستی ئه‌مریكا ئه‌م جاره‌ش وا بكه‌وێته‌وه؟.