Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 20 APR 2024 09:58 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

شرۆڤەکارێکی سیاسی: هەرێم وەرەقەی بەهێزی بەرانبەر بە عێراق لەبەردەستە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- شرۆڤەکارێکی سیاسی ڕوونی دەکاتەوە، بە ھۆی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراق لە وادەی خۆیدا بەغدا و (حەیدەر عەبادی) پێویستیان بە ھەرێمی کوردستان ھەیە.. دەشڵێت، ھێشتا ھەرێمی کوردستان وەرەقەی زۆر بەھێزی لەبەردەستە بۆ ئەوەی بەرانبەر مەرجەکانی بەغدا بەکاری بێنێت.

(د. محەمەد بازیانی)، شرۆڤەکاری سیاسی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''عێراق زۆر پێویستی بە ھەرێمی کوردستانە. ئاشکرایە (حەیدەر عەبادی)، سەرۆکوەزیرانی ئێستای عێراق نیەتی ئەوەیە بمێنێتەوە وەک سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ چوارساڵی داھاتوو، لەبەر ئەوەش (عەبادی) دەیەوێت زۆرترین تەنازۆل بە ھەرێمی کوردستان بکات، تا لە مانگەکانی داھاتوودا بیکاتە پڕۆپاگەندەی ھەڵبژاردنەکان و بە ڕکابەرەکانی و شەقامی عێراق بڵێت، ئەوە من عێراقم داماڵی لە گرووپی تیرۆریستیی داعش و ناوچەکانی سنووری ماددەی ١٤٠م گەڕاندەوە ژێر کۆنتڕۆڵی بەغدا، ئەوەش وا پێویست دەکات لەم قۆناغەدا کورد بە وریایی مامەڵە لەگەڵ ڕەوشی عێراق بکات، بەتایبەتی شاندی دانوستانکاری ھەرێمی کوردستان نەکەوێتە ژێر باری ئەو ھەموو مەرجانەی (عەبادی) دەیەوێت، چونکە (عەبادی) دەیەوێت بیکات بە دەستکەوت بۆ خۆی، پێویستە کورد شارەزایانە لەگەڵ مەرجەکانی بەغدا ھەنگاو بنێت و ئەوەی لەبەرچاو بێت، کە ئەوە عێراقە پێویستی بە کوردە.''

وەک شارەزایان و پسپۆڕان ئاشکرای دەکەن بەغدا زۆرترین پێشێلکاریی بەرامبەر بە دەستووری عێراق کردووە و تەنھا دەیەوێت ئەو ماددانە جێبەجێ بکرێن کە لە بەرژەوەندیی خۆیدا بێت. ئەو شرۆڤەکارە ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: ''ئێمە چەندین دانیشتن و کۆبوونەوەمان لەگەڵ کەسانی ئەکادیمی و یاسایی ھەبووە، بە پێی بۆچوونی ھەموو لایەک بەغدا نزیکەی ٧٠ ماددە و بڕگەی دەستووری عێراقی پێشێل کردووە، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا ھەرێمی کوردستان وەک پێویست نەیتوانیوە ئەو وەرەقە دەستووریانە بەکار بێنێت، لە سەڕووی ھەمووشیانەوە جێبەجێنەکردنی ماددەی ١٤٠ی دەستووری عێراقە، چونکە دەبێت ھەرێمی کوردستان لەسەر جێبەجێنەکردنی ماددەی ١٤٠ سکاڵای یاساییی لەسەر ھەموو سەرۆکوەزیرانی عێراق تۆمار کردبایە.''

لەبارەی مەرجەکانی حکوومەتی عێراق بۆ دەستپێکردنی دانوستان لە نێوان ھەولێر و بەغدادا، (د. محەمەد بازیانی) دەڵێت: ''بەغدا بۆیە مەرجەکانی خۆی زۆرتر دەکات بەرامبەر بە ھەرێمی کوردستان تا ھەرێم بە مەرجەکانی پێشووی ڕازی بێت، بەڵام نابێت ئێمە خۆمان بەو لاوازیە پێشان بدەین، چونکە ھەرێمی کوردستان ئەوەندە لاواز نییە، ئەوەتە شەڕمان کرد لەگەڵ حەشدی شەعبی و ھێزە عێراقییەکان، کۆمەڵێک بەدیلمان لەبەردەستە و ھێشتا ھەرێمی کوردستان وەرەقەی فشاری زۆر بەھێزی لەبەردەستە بەرامبەر بەغدا بەکاری بێنێت، حەقە لە بەرامبەر وەرەقەکانی بەغدادا ھەرێمی کوردستانیش وەرەقەی خۆی بەکار بێنێت، ھەتا پێم وایە ڕیفڕاندۆمیش وەرەقەیەکی بەھێزە، ئەوان کە داوای ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ڕیفڕاندۆم دەکەن، مانای ئەوەیە ڕیفڕاندۆم ئەنجامێکی باشی ھەبووە و دیکۆمێنتێکی مێژووییە لەدەست کورددا، ئەگەر ئەوان باسی ھەڵوەشاندنەوەی بکەن و دڵیان بەوە خۆش بێت، ئەوە ئێمە ھەڵمان نەوەشاندووەتەوە.''

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

وەزیری بازرگانی ھەنگاوەکانی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ بۆ KDP ئاشکرا دەکات

FRIDAY, 19 APRIL 2024 21:04:30

ھەولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕی وەرگرتنی گەنمی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا دیاری نەکراوە، بڕیاریشە حکوومەتی ھەرێم و بەغدا بە ھەماھەنگی بڕەکە دیاری بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش خۆمان ئامادەکردووە.

 
شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact