هه‌ولێر-KDP.info- په‌رله‌مان و حكوومه‌ت تاووتوی ره‌شنووسی بودجه‌ى 2018ى عێراقیان كرد و، جه‌ختیان كرده‌وه كه ره‌شنووسی بودجه‌کە به ناڕوون و ناده‌ستوورییه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14/11/2017، (دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی) جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به ئاماده‌بوونی (بێگه‌رد تاله‌بانی) سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان و لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری و وه‌به‌رهێنان له په‌رله‌مانی كوردستان، له‌گه‌ڵ شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆ بووه‌وه كه پێكهاتبوو له (دكتۆر ئامانج ره‌حیم) سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و (ڕابه‌ر سدیق) بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، ئاماژه‌ی به گرینگیی به‌رده‌وامی و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه و جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی چاودێریكردن و به‌دواداچوونى په‌رله‌مان بۆ كاره‌كانی حكوومه‌ت كرده‌وه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا داوای له سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی و كاوباری ئابووریی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد كه هه‌رچیی ره‌خنه و سه‌رنج و پێشنیازێكیان هه‌یه له‌سه‌ر ره‌شنووسی بودجه‌ی 2018ى عێراق بیخه‌نه‌ڕوو، بۆ زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی پڕۆژه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه بڕیاره له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقیدا گفتۆگوی له‌سه‌ر بكه‌ن.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووی، باسی خاڵ به‌خاڵی ناو ره‌شنووسی بودجه‌ی عێراق كرد و به ناڕوون و ناده‌ستووری له قه‌ڵه‌می دا و رایگه‌یاند: "پشكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه له‌م ره‌شنووسه‌دا هاتووه، هه‌مووی پێچه‌وانه‌یه وه‌ك دیاریكردنی رێژه‌ی (12.6%) بۆ هه‌رێمی كوردستان".
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌بووان چه‌ندین پرسیاریان سه‌باره‌ت به دۆخی ئابوورى و دارایی هه‌رێمی كوردستان و پرسی مووچه و ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی كه رۆژانه رووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان ده‌بنه‌وه.
لای خۆیانه‌وه شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵی و ئاماده‌یی خۆیان بۆ ئه‌مجۆره دانیشتنانه ده‌ربڕی و ئاماژه‌یان به‌وه كرد، كه ئه‌وان كۆمه‌ڵێك داتاى شه‌فاف و روونیان له‌گه‌ڵ خۆیان هێناوه بۆ به‌رچاوڕوونیی گشت لایه‌ك له‌سه‌ر ره‌شنووسی بودجه‌ی 2018ى عێراق، حكوومه‌ت سه‌رنج و تێبینی زۆری له‌سه‌ر هه‌یه و ئاماده‌كاری و راپۆرتیان له‌وباره‌یه‌وه ئاماده كردووه و لیژنه‌یه‌كی شاره‌زا له بوارى یاسایی و دارایی له نێو ئه‌م شانده‌دا ده‌بن كه بۆ گفتوگۆ ده‌چنه به‌غدا.
سه‌باره‌ت به دۆخی دارایی و مووچه ئاماژه‌یان به هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی حكوومه‌ت كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا داوا له سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و بریكاری وه‌زیری دارایی كرا، بۆ دانیشتنی كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 15/11/2017 ئاماده بن.