Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 22 FEB 2018 04:07 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

حكوومەتی هەرێم: ڕێز لە ڕاڤەكردنی دادگای باڵای فیدراڵی بۆ ماددەی یەكەمی دەستوور دەگرین
| KDP.info


 

هەولێر-KDP.info- حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیێندراوێك لەبارەی ڕاڤەكردنی دادگای باڵای فیدراڵی بۆ ماددەی یەكەمی دەستووری عێراق بڵاو دەكاتەوە و ڕایدەگەیێنێت، "ڕێز لەو ڕاڤەكردنەی دادگای باڵای فیدراڵی دەگرین و، دووپاتیشی دەكەینەوە كە پێویستە ئەمە ببێتە بنەمایەك بۆ دەسپێكردنی دیالۆگێكی نیشتمانیی گشتگیر بۆ چارەكردنی ناكۆكییەكان".

ئەمەیش دەقەكەیەتی:

لەسەر داوای ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵ لە ڕۆژی 5/11/2017، دادگای باڵای فیدراڵی لە ڕۆژی 6/11/2017 بڕیاری ژمارە 122ـی دەركرد سەبارەت بە ڕاڤەكردنی ماددەی یەكەم لە دەستووری عێراق، كە ئەمە دەقەكەیەتی: (كۆماری عێراق دەوڵەتێكی فیدراڵیی سەربەخۆیە، خاوەن سەروەریی تەواوە كە سیستمی حوكمڕانی تێیدا كۆماریی پەرلەمانیی دیموكراتییە، ئەم دەستوورە زامنی یەكێتیی عێراقە).

وەك چۆن هەمیشە هەرێمی كوردستان جەختی كردووەتەوە كە پابەندی گرتنەبەری ڕێگەی دەستووری و یاسایییە بۆ چارەكردنی ناكۆییەكانی نێوان دەسەڵاتە فیدراڵییەكان و هەرێم، لە ڕوانگەی هەڵوێستی ڕوونمانەوە بە پێشوازیكردن لە هەر دەستپێشخەرییەك بەم ئاڕاستەیە، لە پێش هەموویشیانەوە دەستپێشخەریی ئایەتوڵڵا عوزما (سەید سیستانی) و هەندێك لە كەسایەتییە عێراقییەكان و وڵاتانی دۆستی گەلی عێراق بە گەڕانەوە بۆ دەستووری عێراق بۆ چارەكردنی ناكۆكییەكان، ڕێز لەو ڕاڤەكردنەی دادگای باڵای فیدراڵی بۆ ماددەی یەكەم لە دەستوور دەگرین، لە هەمان كاتیشدا دووپاتی دەكەینەوە، بڕوامان وایە كە پێویستە ئەمە ببێتە بنەمایەك بۆ دەسپێكردنی دیالۆگێكی نیشتمانیی گشتگیر بۆ چارەكردنی ناكۆكییەكان لە ڕێگەی جێبەجێكردنی تەواوی هەموو ماددەكانی دەستووری عێراقەوە، بە جۆرێك ببێتە هۆی زامنكردنی پاراستنی ماف و دەسەڵات و تایبەتمەندییەكانی هاتوو لە دەستووردا بەو پێیەی ئەمە تاكە ڕێگەیە بۆ زامنكردنی یەكێتیی عێراق وەك لە ماددەی یەكەمی دەستووردا هاتووە.

 

حكوومەتی هەرێمی كوردستان

14/11/2017




دوایین هەواڵەکان

"هەر پەنابەرێک بگەڕێتەوە هەرێم هاوکاریی مادی دەکرێ"

WEDNESDAY, 21 FEBRUARY 2018 16:02:07

هەولێر-KDP.info- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە ھاوکاریی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان پڕۆژەیەکی بۆ گەڕانەوەی پەنابەرانی ھەرێمی کوردستان ئامادە کردووە و بەڕێوەبەری گشتیی کۆچ و کۆچبەرانیش دەڵێ، ھەر پەنابەرێک مافی پەنابەرێتی وەرنەگرتبێت و بیەوێ بگەڕێتەوە خەرجی ھێنانەوەی بۆ دەکەین و ھاوکاریی ماددیشی پێشکەش دەکەین.

 
"کەلوپەلی ناوماڵ بۆ ٣٦٧ خێزانی شەهید دابین کرا"

WEDNESDAY, 21 FEBRUARY 2018 15:02:24

هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێکخراوی فریاکەوتنی ئیسلامی لە جیهاندا لە چالاکییەکدا لە شاری هەولێر کەلوپەل و پێداویستیی ناوماڵیان پێشکەش بە ٣٦٧ خێزانی شەهید کرد.

 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی كوردی سووریا کرد

WEDNESDAY, 21 FEBRUARY 2018 14:02:28

هەولێر-KDP.info-  سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی كوردی سووریا كرد و لە دیدارەکەدا دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی ڕۆژئاوا و شاری عەفرین تاوتوو كرا و بیروڕا لەبارەی ئاییندەی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات و هاوكێشە سەربازی و سیاسییەكانی ئەو ناوچەیە ئاڵوگۆڕ كرا.

فەرھاد حەمەعەلی: رەوشی كەركووك زۆر خراپە و داعشیش دەستیان بە جووڵە كردووە

WEDNESDAY, 21 FEBRUARY 2018 12:02:25

كەركووك-KDP.info- گوتەبێژی ئاساییشی كەركووك دەڵێ، رەوشی ئەمنیی كەركووك زۆر ئاڵۆزە و پێشبینیی دەكرێت لە رۆژانی دابێ رەوشەكە بەرەو خراپتر بچێت. دەشڵێ، داعش دەستی بە چالاكی كردووە و، حەشد و ھێزە عێراقییەكان نەیانتوانیوە تیرۆریستان لەو سنوورە دەربكەن.

 
11 ھەزار و 141 پارچە زەوی بە كەسوكاری شەھیدان و زیندانیانی سیاسی دەدرێت

WEDNESDAY, 21 FEBRUARY 2018 12:02:25
هەولێر-KDP.info- بە فەرمانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بڕیار درا بە دابەشكردنی 11 هەزار و 141 پارچەزەوی بەسەر كەسوكاری شەهیدان، ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسیدا.
 


 
© 2017 Kurdistan Democratic Party, KDP