هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی خانه‌نشین له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، سه‌باره‌ت به لێدوانی په‌رله‌مانتاری عێراقی فیدراڵ (ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید) ڕوونكردنه‌وه‌ی دا كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
ئێمه وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی خانه‌نشین ڕوونی ده‌كه‌ینه‌وه؛ به‌پێی ئاماری بایۆمه‌تری (244.000) دووسه‌د و چلوچوار هه‌زار خانه‌نشین، مووچه‌ی خانه‌نشینی وه‌رده‌گرن له هه‌رێمی كوردستان، كه پێكهاتوون له خانه‌نشینانی (فه‌رمانبه‌رانی شارستانی، پۆلیس و هێزه‌كانی ناوخۆ، كارمه‌ندانی ده‌زگای گشتیی ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، خانه‌نشیانی پێشمه‌رگه، كه‌مئه‌ندامی سه‌نگه‌ر) كه له‌سه‌ر بنه‌مای مادده‌كانی یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتوو (ژماره 27 ساڵی 2006)ـی هه‌مواركراو، یاسای ڕاژه‌ی زانكۆیی (ژماره 23 ساڵی 2008)، یاسای مووچه‌ی دادوه‌ران و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی (ژماره 27 ساڵی 2008)، هه‌روه‌ها یاسای ڕاژه و خانه‌نشینی كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ (ژماره 18 ساڵی 2011)، یاسای ڕاژه و خانه‌نشینی پێشمه‌رگه (ژماره 38 ساڵی 2007 ) یاسای كه‌م ئه‌ندامانی پێشمه‌رگه‌ی سه‌نگه‌ری (ژماره 34 ساڵی 2007)، كه به‌پێی یاسا ئاماژه‌پێكراوه‌كانی سه‌ره‌وه و ڕێنماییه كارپێكراوه‌كان خانه‌نشین كراون.
له هه‌مان كاتدا لێژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند پێكهێنراوه له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، بۆ به دواداچوون له مووچه‌ی ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی كه بنه‌مای یاساكانی سه‌ره‌وه نایانگرێته‌وه، له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی پێگه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به شێوازێكی تایبه‌ت ڕۆڵیان هه‌بووه له شۆڕشه‌كانی ڕزگاری خوازی كوردستان.