کەرکووک-KDP.info- ژمارەیەک چەکداری خۆبەخش لە نێو شاری کەرکووک، بە شێوەی پارتیزانی، ھێرش دەکەنە سەر ھێزەکانی حەشدی شەعبی و عێراق لە شۆریجەی کەرکووک. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، زیانی گیانی و ماددیی زۆر بە حەشدی شەعبی گەیشتووە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە شاری کەرکووک، كە نەیویست ناوی ببرێت، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشهممه، چهند چەکدارێكی خۆبەخش ھێرشیان کردووەتە سەر ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە سەربازگەی شۆریجەی نێو شاری کەرکووک و لە ئەنجامدا، شەڕ و پێکدادان لە نێوان چەکدارە خۆبەخشەکان و ھێزە عێراقییەکان دروست بووە و چەکدارەکان دەستی خۆیان وهشاندووه.''
بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەکە: ''لە ھێرشەکەدا زیانی گەورە بە ھێزەكانی حهشد و عێراقییەکان گەیشتووە، لەوانەش ئۆتۆمبێلی سەربازی سووتێندراون و ژمارەیەک چەکداری سەر بە عێراق کوژراو و بریندار بوونە، بەڵام تا ئێستا نازانرێت ژمارەی قوربانییەکان چەندە.''
سەرچاوەکە دەشڵێت: ''ھێرشەکەی ئەمڕۆی چەکدارانی خۆبەخش لە کەرکووک، درێژەپێدەری ھێرشەکانی ڕۆژانی ڕابردووە، کە لە کەرکووک و قەرەھەنجیر ھێزەکانی حەشدی شەعبییان کردوونەتە ئامانج''، وهك سهرچاوهكه زانیاریی دا، پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژانی دابێدا ھێرشی زیاتر بکرێت، چونکە ئەمەی ئەمڕۆ ڕووی دا ھەم ورەی خەڵکی کەرکووکی بەرز کردووەتەوە و، ھەمیش ترس و دڵەڕاوکێی زۆری خستووەتە نێو چەکدارانی عێراق و حەشدی شەعبییەوە لە کەرکووک.
شیاوی گوتنه، له پاش داگیركردنی كهركووك له لایهن حهشدی شهعبی حێزهكانی عێراقهوه، مامهڵهی خراپ و دوژمنكارانهی حهشد بهرانبهر به كورد، هانی گهنجانی داوه به شێوهی جیا بهرهوڕوویان ببنهوه و ڕێ له سهركوتكردن و دهستگیركردن و سوكایهتیكردن به هاووڵاتی كورد لهو شارهدا بگرن.
قائید میرۆ