Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 19 APR 2024 23:51 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ریفراندۆم زۆرێك لە ماسكەكانی خست
| KDP.info



عه‌بدولره‌حمان سدیق
رۆژانی دوای 25ـی ئەیلوول و رووداوەكانی دوای 16ـی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ، زۆر شتی شاراوەی ناخی زۆرێك لە بەرپرسانی ناوخۆ و عێراقی خستەڕوو، كە زەمانێكە ئەو بەرپەرسانە پەردەپۆشیان كردووە و لەبەر زۆر هۆكاری خودی و بایەتی نەیاندركاندووە، لەوانەش بۆ نموونە:
یەكەم: دەركەوت بڕوایان بە دەستوور نییە، كەچی سەری زمان و بنی زمانیان باسی دەستوورە، ئەوان تەنیا ئەو ماددانەیان قەبووڵە كە لە بەرژەوەندیی خۆیانە، كەچی زۆر ماددەی دیكە هەن، ئەوان دژی دەوەستنەوە بۆ نموونە:
١- ئەم ناوچەیەی ئێمە لە دەستووردا ناوی هەرێمی كوردستانە، كەچی حەیدەر عەبادی لەناو پەرلەمان و لەنێو پەرلەمانتاراندا دەڵێت: هەرێمی باكووری عێراق، ئەمە لەكاتێكدا تەنانەت سەددام حوسێنی سەرۆكی ئەوسای عێراقیش قسەی وای نەدەكرد، چونكە ئەو دەیگوت: ناوچەی ئۆتۆنۆمی كوردستان.
٢- دەستوور دەڵێت: حكوومەتی ئیتیحادی، چونكە عێراق فیدڕاڵییە، كەچی ئەوان دەڵێن: حكوومەتی مەركەزی، كە حكوومەتیش مەركەزی بوو واتە هەرێمی كوردستانیش دەبێتە لامەركەزی، یان ئۆتۆنۆمی.
دووەم: رووداوەكان دەریانخست كە زمانی زبر و ناخێكی پڕ لە قین هەیە لای زۆرینەی عەرەبی عێراق بە سوننە و شیعەوە دژ بە كورد وەك نەتەوە و، دژ بە كوردستان وەك هەرێم و خاك.
سێیەم: رووداوەكانی كەركووك رووی راستەقینەی زۆر لایەنی دەرخست، وەك بەرەی توركمانی كە زیاتر لە حەشدی شەعبی دژ بە ئاڵای كوردستان و سیمبولەكانی كوردستان وەستانەوە و، زیاتر لە حەشد و سوپای عێراق دڵخۆشتر بوون بە كەوتنی كەركووك و هەوڵدان بۆ پڕكردنەوەی شوێن و پێگە و پۆستەكانی كورد.
چوارەم: رووداوەكان دەبڵ ستاندارداردی زلهێزەكانی زیاتر خستەڕوو، كاتێك ئەوان گڵۆپی سەوزیان بۆ عێراق هەڵكرد و خۆیان بێدەنگ كرد لە ئاست ئەو كارەساتەی بەسەر كورددا هات، زیانی ئەم هەڵوێستەشیان لە داهاتوودا بۆ دەردەكەوێت كە چ هەڵەیەكی ستراتیژیی گەورەیان كردووە.
پێنجەم: رووداوەكان رووی راستەقینەی ئەو دەوڵەتە ئیسلامییانەشی دەرخست كە هەڕەشەی داخستنی سنوور و برسیكردنیان لە گەلی موسڵمانی كورد كرد، ئەمە لە كاتێكدا هەر یەك لە توركیا و ئێران دەیانگوت ئابڵوقەی ئابووری سەر غەززە و قەتەر ناشەرعییە، كەچی گەمارۆی ئابووری سەر كوردی موسڵمان ئاساییە.
شەشەم: رووداوەكان رووی راستەقینەی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی دەرخست كە ئەوان لە بیری خۆیان بردەوە كە دەستووری عێراق دەڵێت: عێراق وڵاتێكی فرەنەتەوەیە، نەك دەوڵەتێكی عەرەبی.
حەوتەم: رووداوەكان پەردەی لەسەر رووی ئەنجوومەنی هاوكاریی ئیسلامی هەڵماڵی، كاتێك دەوڵەتە ئیسلامییەكان پشتیان لە چل ملیۆن كوردی نەوەی سەڵاحەددینی ئەیووبی كرد و پشتگیریی سنوورە دەستكردەكانی سایكس پیكۆ-یان كرد.
هەشتەم: رووداوەكان ماسكی لەسەر رووی راستەقینەی ئەزهەری بەناو شەریفی لادا، كاتێك ئامادە نەبوو رێز لە رای گشتی و زۆرینەی گەلی كوردستان بگرێت و ئەویش كەوتەوە داوی ئاوازی عروبە و عەرەبایەتیكردن و وەك بڵێی زمانحاڵی وەزارەتی دەرەوەی میسر بێت، نەك بڵندگۆیەك بۆ موسڵمانان.
نۆیەم: عێراق لە پێناوی چەواشەكردنی خەڵكی كوردستان لە رۆژانی دوای ریفراندۆمەوە، هات ژێرنووسێكی بە كوردی بۆ كەناڵی ئەلعیراقییە زیاد كرد و رۆژانەش تەنیا دە خولەكی هەواڵەكانی ئێواران بە كوردی و پاشان تەنیا دوو سەعات بە زمانی كوردی لە یەكێك لە كەناڵەكانی سەر بە ئەلعێراقییەوە زیاد كرد، وەك بڵێی تازە بە تازە لە زەمانی حوكمی زاتیی سەددام حوسێندا بین و، ئەوەندە مافە بەكورد رەوا ببینێت.
دەیەم: عێراق لە پەنای هێزی سەربازیدا گەڕاوەتەوە بۆ حوكمی عەسكەری و هاتووە هەردوو كەناڵی (كوردستان24 و رووداو)ی قەدەغە كردووە لە كاركردن لە تەواوی عێراقدا، بەوەش نەوەستاوە دەڕوات لە میسرەوە لەسەر مانگی دەستكردی نایلساتیش قەدەغەی پەخشیان بكات.
ئێستا ئیدی كاتی بەخۆداچوونەوەیە بۆ ئێمەی گەلی كوردستان پاش ئەوەی سەر لە نوێ دۆست و دوژمن و یار و نەیاری خۆمان ناسی، ئێستا كاتی خۆڕاگری و ئارامگرتن و بەرەنگاربوونەوەی دوژمنان و بنیادنانەوەی ژێرخان و سەرخانی وڵاتی خۆمانە، بە سیاسەتی نەفەسی درێژ و ئومێد و بڕوابوون بە خۆ و بە ئیرادەی گەڵی خۆمانەوە.

لە گۆڤاری گوڵانەوە




دوایین هەواڵەکان

وەزیری بازرگانی ھەنگاوەکانی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ بۆ KDP ئاشکرا دەکات

FRIDAY, 19 APRIL 2024 21:04:30

ھەولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕی وەرگرتنی گەنمی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا دیاری نەکراوە، بڕیاریشە حکوومەتی ھەرێم و بەغدا بە ھەماھەنگی بڕەکە دیاری بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش خۆمان ئامادەکردووە.

 
شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact