د.محه‌ممه‌د خدر مه‌ولوود
كه‌وتنی كه‌ركووك له ماوه‌یه‌كی كه‌متر له 24سه‌عاتدا، كه‌متر له شه‌ووڕۆژێك و به‌و ئاسانییه، تراژیدیا و گاڵته‌جارییه كه بۆ كورد پڕقوربانی و له‌ده‌ستدانی هه‌لی زێرین و به‌هێزترین كارتی سیاسی بوو.
كه‌وتنی كه‌ركووك، په‌ندێكی دیكه‌یه و له‌نێو نه‌ته‌وه‌كانی جیهاندا، هه‌رهیچ نه‌بێ له‌نێو نه‌ته‌وه‌كانی ده‌رودراوسێی تورك، عه‌ره‌ب، فارسی هه‌میشه تین‌و به شكستی كورد، له مێژوودا هه‌ر له كورد روویداوه و دیاره هه‌ر له كوردیش روو ده‌دات.
16ی ئۆكتۆبه‌ر، ئه‌و رۆژه‌ی جیهانی هه‌ژاند، كوردی وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی هه‌تیووی تێهه‌ڵدراوی باڵشكاوی په‌ڕاگه‌نده‌ی نێو مێژووی خۆی، نارده‌وه و غلۆری كرده‌وه نێو ناته‌بایی و 'په‌رت كه و زاڵ به'.
16ی ئۆكتۆبه‌ر، وه‌ك چۆن جۆرێك له سه‌رسوڕمانی تێدایه، ئاوایش هه‌ندێ راستیی شاراوه‌ی له‌ناوخۆیدا مه‌ڵاس داوه، به راده‌یێك ناخی تاك و كۆمه‌ڵگای كوردستانی هه‌ڵته‌كاند، دۆست و دوژمنیشی سه‌رسام و نیگه‌ران كرد.
كه‌وتنی كه‌ركووك، ته‌نیا له‌به‌ر هێرش و په‌لاماری حه‌شدی شه‌عبی و سوپای زه‌به‌لاح و بێشوماری به‌غدا و به پلان و پشتیوانیی سوپای پاسداران و، بێده‌نگیی ئه‌مریكا و پشتتێكردنی له دێرینترین هاوپه‌یمانی نه‌بوو، هه‌روا داگیركردنی خورماتوو و كه‌ركووك له ترسی پڕچهكیی حه‌شدی به‌غدای وابه‌سته به تاران و حزبوڵڵای به‌یرووت نه‌بوو به جۆره‌ها چه‌كی پێشكه‌وتووی ئه‌مریكایی و غهیرهئهمریكایی، ئێرانی و تورانی و حه‌شد و مه‌شدی ئه‌م بهروئهوبهر، هه‌روا له نائاماده‌یی و غه‌فڵه‌تگیری و ته‌نانه‌ت له ترسنۆكی و نابه‌ڵه‌دیی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان نه‌بوو، له به‌رگریكردن و پاشان بۆ تێكشاندنی هیلالی شیعی و ئه‌برامزی ئه‌مریكایی. به‌لكو په‌تای (دهردهكورد)ی مه‌حموود زامداره، له خامه‌ی خانی تنۆك تنۆك داچۆڕاوه بۆ 16ی ئۆكتۆبه‌ر پێرۆكه بووه.
ئه‌و په‌تاییه‌ی ئه‌حمه‌دی خانی به‌ر له 307ساڵ پێش ئێستا به نه‌بوونی (ئیتیفاق و ئینقیاد) ناوی دێنێ:
گه‌ردێ مه هه‌بوا ئیتیفاقهق.. پێكرا ده‌كرد ئینقیاده‌ك
گه‌ر ئه‌وسا به‌ر له 300ساڵ وابوایه حاڵی كورد له 16ی ئۆكتۆبه‌ر وانه‌ده‌بوو، له‌مێژ بوو ده‌وڵه‌تمان ته‌كمیل ده‌بوو، بێ‌دین و دنیایش نه‌ده‌بوین، له غوڵامی رۆم و عه‌ره‌ب و عه‌جه‌میش رزگاریمان ده‌بوو. برایانی موسلمان وا شۆفینیانه پڕیان نه‌ده‌داینێ و وا له قووڵاییی فه‌رهه‌نگی ئهنفالكردندا بۆ قڕكردنمان شاڵاویان به جۆش و خرۆشتر نه‌ده‌بوو..!!
ئه‌سه‌ف بۆ رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر.. چۆن دهردهكوردی زامدار، ته‌نیا هه‌ر ئه‌و خه‌م و خه‌فه‌ته نه‌بوو شه‌وانه به‌رۆكی هێمنی شاعیری ده‌گرت و له دوای نسكۆی ئه‌یلوولدا شیوه‌نی (ناڵه‌ی نه‌ی و جودایی)پێ نووسی، به‌ڵكو وا بۆ زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ئێمه‌مانانیش، له دوای (گه‌یشتنه ترۆپی ئاره‌زوو) به ئازادی و ده‌نگدان بۆ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی و بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌نێو وهحیشیگهرایی ده‌رودراوسێی و پشتتێكردنی هاوپه‌یمانان و په‌رته‌وازه‌یی نێو ماڵی كوردی، ده‌رده‌دار به كرمی دار، وه‌ك هێمنی شاعیر شیوه‌نی دهردهكوردهكه ده‌گێڕین:
شیوه‌نی من شیوه‌نی كوردی بێ به‌شه
ئه‌و گه‌له‌ی حاشای لێ ده‌كه‌ن و هه‌شه
له كاتێكدا ئه‌و راستییه‌مان له به‌رچاوه ئه‌وه‌ی له خورماتوو، شه‌وی 15 له‌سه‌ر 16رووی دا، ئامانج لێی كه‌ركووك بوو، ئه‌وه‌ی له رۆژی 20ی ئۆكتۆبه‌ریش له پردێ رووی دا، ئامانج لێی هه‌ولێر بوو. ئه‌و هه‌ولێره‌ی گرێكوێره‌ی عه‌بادی و سوپای پاسداران بوو، به‌ربه‌ست و رێگری كهریدۆری ئێران بوو بۆ سه‌ر ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست. له هه‌ولێریش ئامانج لێی بارزانی بوو، ئه‌و بارزانییه‌ی كوردی به جیهان ناساند، له تێگه‌یشتنی ئه‌واندا ئه‌وه‌یه كرۆكی مه‌به‌ست ئه‌و، رابه‌ری بیری نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ڵگری رێباز و هزری (من كوردم، كه‌واته له نێو ڕۆم و عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م، من هه‌م).
گه‌ر ئێستا حه‌شدی شه‌عبی و پاسدار له كه‌ركووك و شنگال بن، عه‌بادی و هاوه‌ڵانی سه‌رمه‌ستی نه‌وتی كه‌ركووك بن، هێشتا زووه به‌غدا ئاهه‌نگی مه‌زنی سه‌ركه‌وتن بگێڕێ، هێشتا له‌نێو شكستی مه‌زنیدا، له داستانی پردێ له نێو گیانه‌ڵادایه و له پڕدانه میدیای كوردی و تیرۆكردنی رۆژنامه‌نووس ئه‌ركان شه‌ریف، هه‌وڵدان بۆ عه‌ره‌باندنی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتوون به‌و شێوه دڕندانه‌یه‌ی بینیمان و ده‌یبینین، جگه‌له‌وه‌ی نه‌یتوانی فه‌رهه‌نگی شۆڤینیانه و دیكتاتۆریانه‌ی خۆی بشارێته‌وه، له‌كه‌یه‌كی تری شه‌رمه‌زاری به به‌رۆكی به‌غدا وه‌كرد، بۆیه وا له‌نێو شهرمهزارییدا شاڵاو دێنێ بۆ سحێلا و پیشخابور و سنوور.
مه‌كگۆرك له خه‌وی غه‌فله‌تی دیداری ژووری سه‌ربازی بارزانی له سحێلا به‌ر له ریفراندۆم به‌ئاگا دێنێ و تێله‌رسن به هۆش خۆی دێنێته‌وه و به ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی، داستانی پردێ ئه‌م لێكه‌وته‌ی بۆ ئه‌مریكاییه‌كان لێ ده‌كه‌وێته‌وه:
له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا رووسیا جگه له‌وه‌ی كۆنسووڵخانه‌یان له هه‌ولێر داناخه‌ن و له گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر په‌شیمان نابنه‌وه، به به‌ستنی گرێبه‌ستی تازه‌ش درێژه به كاره‌كانیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن. له رۆژی 23ی ئۆكتۆبه‌ر كه ڕووی قسه‌ی له به‌غدا بوو، سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا وایگوت.
هه‌ر له لێكه‌وته‌ی تری دوای داستانی پردێ، په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی ئێواره‌ی رۆژی 23ی ئۆكتۆبه‌ر ئیمانۆیل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بۆ سه‌رۆك بارزانی ده‌رهاویشته‌ی نه‌زانراوی تیایه، ئه‌مریكایان ناچار كرد یا روونتر بڵێین تیلهرسهنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكایان ناچار كرد، به دوو په‌یام بیهێننه‌وه هۆش و هۆشدارییش بداته به‌غدا و تاران و به‌ره‌ی حكوومه‌تی رزگاریی نیشتیمانی له سلێمانی. بۆ ناوخۆی كوردستان به پێكهاته سیاسییه‌كانییه‌وه، ده‌بێ پشتیوانی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
ئێواره‌ی رۆژی 3ی ئه‌م مانگه‌ش، رێكس تێله‌رسن له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی بۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پشتیوانیی وڵاته‌كه‌ی بۆ ماڤهدهستوورییهكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه.
ئه‌مانه گه‌ر به‌ئاگاهاتنی ئه‌مریكا بن له خه‌وی غه‌فڵه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییان له دوای داستانی پردێ له 20ی ئۆكتۆبه‌ر، ئه‌وه‌ی دۆست و دوژمن ده‌بێ بیزانێ، قاره‌مانانی داستانی پردێ، خودان ئه‌زموون و هه‌ڵگری كه‌لتووری داستانی كۆڕێی ناو جه‌رگه‌ی كۆڕه‌وی 1991ن.
گه‌ر داستانی كۆڕێ بریاری 688ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی پێ له‌دایك بوو، داستانی پردێ بڕیاری مه‌زتر له 688ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی لێده‌كه‌وێته‌وه.
كورد گوته‌نی، ڕۆژان ڕۆژی له دوایه، سه‌ر بمێنێ، ئه‌م سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌ش له دوای داستانی قاره‌مانانه‌ی پردێ، ده‌بینێ.