Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 24 APR 2024 07:06 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

حامید حاجی غالی: فێڵمان لێ کرا
| KDP.info


 

هەولێر-KDP.info-  هەندێ لە فەرماندە سەربازییەکانی یەکێتی، دژایەتیی خۆیان بۆ بەدەستەوەدانی کەرکووک و ناوچەکانی دیکەی کوردستان بە حەشدی شەعبی دەردەبڕن و دەڵێن، فێڵیان لێ کراوە، چونکە پێیان گوتراوە "هێزێکی هاوپەیمانان بە هاوئاهەنگیی پێشمەرگە و سوپای عێراق دێتە بنکەی سەربازی کەیوان".

سەرکردەیەکی یەکێتی دەڵێت: "بە چ پێوەرێک ئەوە قبووڵ بکەم کە هێرش بکرێتە سەر میللەتەکەم و ئەو ناوچە ئازادکراوانە داگیر بکرێن."

(بافڵ تاڵه‌بانی)، له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا، له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی فرانس 24  رایگەیاندبوو، بۆ هێنانی حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکان بۆ سنووری کەرکووک، لە کۆی 50 سەرکردەی یەکێتی، رەزامەندیی 38 سەرکردەیان وەرگیراوە.

(حامید حاجی غالی) ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووە، "پێش هێرشەکانی حەشدی شەعبی پێیان گوتم، دەمانەوێ لەگەڵ حکوومەتی عێراق هاوئاهەنگی بکەین بۆ ئەوەی لیژنەیەکی هاوپەیمانان بێتە بنکەی سەربازی کەیوان، کورد و عێراقی هاوئاهەنگی لەگەڵ بکەن، کە لە کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان هیچ شەڕ و ناکۆکییەک نەبێ".

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی یەکێتی قسەکەی (بافڵ تاڵەبانی) رەت دەکاتەوە و گوتی "تەنیا ئەمە بە من گوتراوە و منیش گوتوومە ئەمەم زۆر پێ باشە و پشتیوانی لێ دەکەم. جگە لەوە هیچ شتێکی دیکە بە من نەگوتراوە و ئەویش تەنیا بە تەلەفۆن بووە".

(حامید حاجی غالی) دەڵێت: "لە تەلەفۆنەکەدا کە پرس بە من کرا، نە باسی حەشدی شەعبی کرا، نە باسی کورد کرا، نە باسی پێشمەرگە و نە باسی ئەنفالی دووزخورماتوو، من لە ساڵی 1976ـەوە پێشمەرگەم، بە چ پێوەرێک ئەوە قبووڵ بکەم کە هێرش بکرێتە سەر میللەتەکەم و ئەو ناوچە ئازادکراوانە داگیر بکرێن."

سەبارەت بە هەڵوێستی سەرکردەکانی دیکەی یەکێتی و پرسپێکردنیان بۆ هاتنی حەشدی شەعبی بۆ سنووری کەرکووک، (حامید حاجی غالی) گوتی: "هاوڕێکانیشم بەهەمانشێوەی من پرسیان پێکراوە، پرسیارم لە (مەحموود سەنگاوی) ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و (عەدنانی حەمەی مینا) ئەندامی سەرکردایەتی کردووە و ئەوان پێیان گوتووم کە ئەوەی بە تۆ گوتراوە هەمان شتیش بە ئێمە گوتراوە، نەک زیاتر."
لەکاتێکدا شەوی 15-10-2017 پێشمەرگە لە سەنگەر بوون بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق بۆ کەرکووک و ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، بەڵام لە ناکاو لە بەرەبەیانی 16-10-2017 بەشێک لە پێشمەرگەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کشانەوە و کەرکووک و خانەقین و خورماتوو لەلایەن حەشدی شەعبییەوە دەستیان بەسەردا گیرا و، دواتر شنگال و ناوچەکانی دیکەش بەبێ شەڕ کەوتنە دەست حەشدی شەعبییەوە.

(مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێکی لەبارەی دۆخی کەرکووک بڵاو کردەوە و رایگەیاند: "ئەوەی لە كەركووك رووی داوە، دەرئەنجامی بڕیاری تاكلایەنەی چەند كەسێك لەنێو لایەنێكی سیاسیی ناوخۆی كوردستان بوو. ئێستایش داكۆكی لەسەر پاراستنی یەكڕیزی و خۆڕاگریی گەلی كوردستان و هێزە سیاسییەكان دەكەینەوە".

هەروەها (کۆسرەت رەسوول عەلی) پەیامێکی تووندی لەبارەی رەوشی کەرکووک بڵاو کردەوە و رایدەگەیێنێ: "ئەوەی دەکرێت ئەنفالێکی دیکەیە بەرامبەر کورد"، بەرپرسیارێتییەکەش دەخاتە ئەستۆی چەند بەرپرسێکی حیزبەکەی و دەڵێت: "چەند کەسێکی لادەر و کاڵفام لە یەکێتی بە سەرشۆڕی چوونە نێو مێژووەوە".

لەلایەکی دیکەوە، (نەجمەدین کەریم) پارێزگاری لەکارلادراوی کەرکووک سەبارەت بەو رووداوانە و هۆکارەکانی گوتی: "رۆژی یەکشەممە، (قاسم سولێمانی) لەگەڵ (هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد) و برازاکانی (جەلال تاڵەبانی)ـدا رێککەوتووە. ئەوان گەیشتنە تێگەیشتنێک بۆئەوەی فەرماندەکانی پێشمەرگە لە شەڕەکەدا بەشدار نەبن، ئەوەش کاتێک هێزە عێراقییەکان هاتنە نێو کەرکووکەوە. رۆژێک پێش هێرشەکە، (بافڵ)، کوڕە گەورەی (مام جەلال) و (لاهور)، برازاکەی و (ئاراس)، براگەورەی (لاهور)، هاتنە کەرکووک و لەوێ لەگەڵ نوێنەری (قاسم سولەیمانی) کۆ بوونەوە. نوێنەرەکەی (سولەیمانی) دوایین پەیامی خۆی پێڕاگەیاندن و گوتی؛ ئێوە یان پێگەکانتان بە جێ دەهێڵن یان هێرشتان دەکەینەسەر".

لە ڕووداو وەرگیراوە




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی حکوومەت لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕادەسپێرێت

TUESDAY, 23 APRIL 2024 22:04:47

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان داوای تەرخانکردنی دارایی دەکات بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان.

 
حزبەکانی کوردستان بۆ KDP: سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا گرنگی پێگەی کوردستان دەردەخات

TUESDAY, 23 APRIL 2024 21:04:02

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسانی باڵای حزبی سۆسیال دیموکرات و بزووتنەوەی ئیسلامی و حزبی زەحمەتکێشان، سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ ھەولێری پایتەختی کوردستان بەگرنگ دەزانن لەم كاته‌دا، ھاوکات پێشیان وایە، دەوڵەتی تورکیا پێگەی ھەرێمی کوردستانی لا گرنگە و دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ فراوان بکات لەڕووی دیبلۆماسی و سیاسی و ئابووری.

 
سەرۆكایەتی هەرێم و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان تاوتوێی پرسی هەڵبژاردنیان كرد

TUESDAY, 23 APRIL 2024 20:04:51

ھەولێر-KDP.info- لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و بەرپرسێكی باڵای یۆنامی، تاوتوێی كێشە و بەربەستەكانی بەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و هەروەها كورسی پێكهاتەكان كرا.

 
لە پارێزگای سەلاحەددین کورد دوو پۆستی بەدەستهێنا

TUESDAY, 23 APRIL 2024 18:04:03

سەلاحەددین _KDP.info_ ڕاوێژکاری پارێزگاری سەلاحەددین بۆ کاروباری ئەمنی دەڵێت، ئەمڕۆ ژمارەیەک پۆستی دیکەی پارێزگای سەلاحەددین یەکلاکرانەوە و دوو پۆستی پارێزگاکەش بەر کورد کەوتن، ڕاوێژکاری پارێزگاری سەلاحەدین بەر پارتی دیموکراتی کوردستان و بەڕێوەبەری وەبەرھێنانیش بەر یەکێتی نیشتمانی کەوت.

 
میری ئێزدیان بۆ KDP.info: سەرۆک بارزانی پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئێزدیان دووپات کردەوە

TUESDAY, 23 APRIL 2024 16:04:38

شێخانKDP.info-  میر حازم تەحسین  بەگ میری ئێزدیان لە جیهان ڕایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی زۆر بەرهەمدارمان لەگەڵ سەرۆک بارزانی مان ئەنجامدا و پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئێزدیان دووپات کردەوە.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact