Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 01:51 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

​فەرماندەیی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک – پردێ: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی عێراقی بە درۆ دەخاتەوە
| KDP.info


 

هەولێر-KDP.info-  فەرماندەیی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک – پردێ، لە راگەیێندراوێکیدا بەیاننامەکەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی عێراقی بە بەیاننامەیەکی چەواشەکاری ناو دەبات و ڕایدەگەیێنێت، بەر لە پەلامارەکەی دوێنێی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، پردێ شارۆچکەیەکی ئارام و جێی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی کورد و تورکمان بووە و بەهیچ شێوەیەک جگە لە دامودەزگە فەرمییەکان، هیچ هێزێکی لێ نەبووە و ئەوە درۆیەکی شاخدارە کە گوایە هێزی بیانی لێ بووە و دانیشتوان داوای هاتنی هێزی عێراقییان کردبێت و بەو بیانووە پەلاماری ئەو شارۆچکەیان داوە.

دەقی ڕاگەیەندراوێک لە میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک – پردێ:

لە بەیاننامەیەکدا کە بە ناوی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی عێراقی بڵاو کراوەتەوە، کۆمەڵێک چەواشەکاری تێدایە کە مەبەستی شاردنەوەی ڕاستییەکانە.

یەکەم: پێش هەموو شتێک، بەر لە پەلامارەکەی دوێنێی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، پردێ شارۆچکەیەکی ئارام و جێی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی کورد و تورکمان بووە و بەهیچ شێوەیەک جگە لە دامودەزگە فەرمییەکان، هیچ هێزێکی لێ نەبووە و ئەوە درۆیەکی شاخدارە کە گوایە هێزی بیانی لێ بووە و دانیشتوان داوای هاتنی هێزی عێراقییان کردبێت و بەو بیانووە پەلاماری ئەو شارۆچکەیان داوە.

دووەم: هێزی پێشمەرگە لە شوێنەکانی خۆی بووە و دەستپێشخەری شەڕ نەبووە و تەنها بەرگریی کردووە و توانیویەتی ڕێگە لە پەلامار و پێشڕەوی ئەوان بگرێت و هێرشەکەیان تێکبشکێنێت.

سێیەم: وەک دوینێش ناوی هێزە بەشداربووەکانی ئەو پەلامارەمان ڕاگەیاند، ژمارەی زۆری کوژراو و بریندارەکانیان بەڵگەن و دەری دەخەن کە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی سەرپەرشتیار و بەشداری سەرەکیی ئەو پەلامارە بوونە و بەو جۆرە بەیاننامانە ناتوانن شکستی ئەو هێزەیان بشارنەوە و بیخەنە ئەستۆی هێزی تری عێراقی.

چوارەم: تۆمەتی بەکارهێنانی چەکی میلان ڕەت دەکەینەوە، بەڵام ئێمە دەپرسین: میلیشیایەکی وەک حەشدی شەعبی، تانکی ئابرامز و T72 و هەمەر و چەکی پێشکەوتووی ڕۆژئاوایی لەکوێ بوو و بە چ مافێک دژی گەلی کوردستان بەکاری دەهێنێت.

لە کۆتاییشدا جارێکی دیکە تەئکید دەکەینەوە کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەستپێشخەری شەڕ نابێت، بەڵام بە ئامادەیی تەواو لە حاڵەتی بەرگریدایە و ڕێگە لە دەستدرێژییەک دەگرێت.


فەرماندەیی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک – پردێ

٢١ـی١٠ـی٢٠١٧


 




دوایین هەواڵەکان

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 
"بابەتی لادانی سفرەکانی سەر دیناری عێراق کاتی زۆری پێویستە"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:37

بەغدا -KDP.info-  ئەندامێکی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لادانی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی ھەنگاوێکی باشە و کاریگەری زۆر دەبێت لەسەر دراوی عێراقی، بەڵام بابەتێکی ئاسانیش نییە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact