هەولێر-KDP.info- سەرۆکی ڕووسیا، (ڤلادیمێر پووتین) و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، (بنیامین نەتانیاهوو)، لە ڕێی تەلەفۆنەوە، دۆخی سووریا، عێراق و ڕێفراندۆمی باشووری کوردستانیان خستووەتە بەر باس.
کرملین بڵاوی کردووەتەوە، پێوەندییە تەلەفۆنییەکە بە دەستپێشخەریی لایەنی ئیسڕائیلی بووە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی "ئەنتەرفۆکس"ی ڕووسیایی، وێڕای قسەکردن لەسەر پیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوانیان، سەرۆکی ڕووسیا و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، باسی دۆخی سووریا و عێراق و ڕێفراندۆمی باشووری کوردستانیان کردووە، کە لە ٢٥ی مانگی ڕابردوودا ئەنجام درا و زیاتر لە ٩٢ لەسەدی خەڵکی باشووری کوردستان دەنگیان بۆ سەربەخۆیی دا.