کەریم قادر
گه‌وره و بچووكی كوردستان له‌وه گه‌یشتن و به‌ئاگا هاتنه‌وه، چه‌ند كه‌سێكی هه‌رزه و بێ ئه‌زموون له‌به‌ر رقێك، كه په‌یوه‌سته به خۆیان و په‌روه‌رده‌كه‌یانه‌وه، كار ده‌كه‌ن كوردستان به ئامانجی خۆی نه‌گات. له‌م پێناوه‌شدا له قۆزتنه‌وه‌ی هیچ ده‌رفه‌تێك ناپرینگێنه‌وه و ئاماده‌ن ده‌ست له‌گه‌ڵ "شه‌یتان" تێكه‌ڵ بكه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له كه‌ركووك كردیان و له پشته‌وه خه‌نجه‌ریان له پێشمه‌رگه و سه‌ركرده سه‌رڕاست و ماندووه‌كانی كوردستان و یه‌كێتی وه‌شاند، ئێستایش له رێگه‌ی بوقه ژه‌نگاوییه‌كه‌یانه‌وه، كه به زه‌بری هێز و كارتی قوته‌وه خۆیان به‌سه‌ریدا سه‌پاندووه، فرمێسكی تیمساحی بۆ ئه‌و شه‌هیده سه‌ربه‌رزانه ده‌ڕێژن، كه به ته‌قه‌ی غه‌دری ئه‌وان شه‌هید بوون.
به‌مانایه‌كی دی، میدیا ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوه‌كه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌بری ئه‌وه‌ی باسی ده‌ستدرێژیی چه‌ته‌كانی فه‌یله‌قی قودسی ئێرانی له خورماتوو و كه‌ركووك بكات، دێت ته‌پڵی شه‌ڕی ناوخۆ و له‌تكردنی كوردستان لێده‌دات، كه له‌وه‌شدا شكست به‌شیان ده‌بێت، چونكه كه‌س ئاماده نییه بۆ مه‌رامی ئێران ده‌ستی بچێته خوێنی براكه‌ی.
ئاخر چۆن وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه، كاتێك له‌لایه‌ن چه‌ته‌ی داگیركاره‌وه (فه‌یله‌قی قودس) رێگری له به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركووك كرا به زمانی كوردی وه‌ڵامی پرسیارێكی رۆژنامه‌نووسی بداته‌وه، چۆن پاساو بۆ دانانی وێنه‌ی ئایه‌توڵا خومه‌ینی له‌ناو باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ده‌هێننه‌وه، كه ئه‌و تایفه‌چیانه بتوانن ئه‌م شاره به‌هاوبه‌شی ئیداره بده‌ن.
نامه‌وێ ناوی ته‌پڵ لێده‌ران بهێنم، چونكه قه‌ناعه‌تی ته‌واوم هه‌یه، كه ته‌مه‌نی ژیانی سیاسی‌یان دیاریكراوه، ئه‌ڵاهوما ئه‌گه‌ر دیسان رێگه‌ی هه‌مه‌دان بگرنه‌وه‌به‌ر. چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كه‌ن كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی سه‌ربه‌خۆیی لێیان قبووڵ ناكه‌ن و تۆڵه‌ی خوێنی شه‌هیدانیان لێده‌كه‌نه‌وه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت خه‌ڵكی كوردستان هوشیار بن، چونكه ئه‌وانه دوای شكستی ئه‌و غه‌دره‌ی له سه‌ربه‌خۆییی كوردستانیان كرد و پشاندانی كارته به‌هێزه‌كان له‌لایه‌ن خه‌مخۆرانی ئاینده‌ی كوردستان به‌رامبه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ده‌ركه‌وتنی ئاماژه‌كانی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی گه‌له‌كۆمه‌كیه و په‌شیمانبوونه‌وه‌ی به‌شێك له به‌شدارانی پیلانه‌كه، سحره‌كه به‌سه‌ر هه‌رزه‌كان قڵپ بووه‌وه و شه‌مه‌نده‌فه‌ری سه‌ربه‌خۆیی گه‌ڕایه‌وه سه‌ر سكه‌ی خۆی.
با چاوه‌ڕێ بین.