هەولێر-KDP.info- نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ڕوونکردنەوەیەکیدا هەواڵێک بە درۆ دەخاتەوە و ڕایدەگەیێنێ، كه له ڕێی ڕێكکه‌وتنی كۆمه‌ڵێكی دیاری سه‌ر به یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، كه‌ركووك ته‌سلیمی هێزه‌كانی عێراق كرا.
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی چاوپێكه‌وتنی شه‌وی رابردووى فازڵ میرانی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئەلعەرەبییە حەدەس:
له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا له‌ژێر ناوونیشانی فازڵ میرانی "من شانازی به عێراقیه‌تی خۆم ده‌كه‌م"، كه له تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN) بڵاو کراوەتەوە و، له بڕگه‌ی سێیه‌مدا کە دەڵێ (پێچه‌وانه‌ى په‌یامى بارزانى)ـیە، چه‌واشه‌كاری كراوه و ڕاستیی وه‌ڵامه‌كه‌ی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌یه:
كه "كه‌ركووك ته‌سلیمی هێزه‌كانی عێراق كرا له ڕێگای ڕێكکه‌وتنی كۆمه‌ڵێكی دیاری سه‌ر به یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان سه‌ره‌ڕای جیاوازیی پۆستی سیاسی و سه‌ركردایه‌تییان."
به پێویستمان زانی ئه‌و روونكردنه‌وه‌یه بڵاو بكه‌ینەوە.