Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 24 APR 2024 17:04 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەیامێك لە سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە
| KDP.info



هەولێر-KDP.info-  لە پاش ڕۆژێک لە بەدەستەوەدانی کەرکووک، لە پەیامیدا بۆ رای گشتیی كوردستان و عێراق و جیهان، ئەم ئێوارەی دووشەممەیە (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپاتی کردەوە، کە  ئێستایش داكۆكی لەسەر پاراستنی یەكڕیزی و خۆڕاگریی گەلی كوردستان و هێزە سیاسییەكان دەكەینەوە و، داوایش لە دەزگەكانی ڕاگەیاندن دەكەم بە گشتی لە ڕوانگەی هەستكردن بە بەرپرسیارێتیی نەتەوەیی و نیشتیمانی مامەڵە لەگەڵ بارودۆخی هەستیاری كوردستان و عێراقدا بكەن.

دەقی پەیامێک بۆ رای گشتیی كوردستان و عێراق و جیهان:

بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

جەماوەری خۆشەویستی كوردستان

ڕای گشتیی كوردستان و عێراق و جیهان

بە درێژایی مێژوو گەلی كوردستان لەژێر هەڕەشە و زوڵمدا بووە و مافەكانی پێشێل كراوە. لەو مێژووەدا گەلی كوردستان بەرگریی لە ناسنامەی خۆی كردووە و تووشی جینۆساید و كۆمەڵكوژی هاتووە كە دوایینیان پەلاماری دڕندانەی تیرۆریستانی داعش بووە بۆ سەر كوردستان و جینۆسایدی كوردانی ئێزدی. لەگەڵ ئەوەیشدا گەلی كوردستان هەمیشە لە ڕوانگەی چارەسەری ئاشتیانەدا هەنگاوی ناوە و هیچ كاتێك شەڕمان نەویستووە، بەڵكو شەڕمان بەسەردا سەپێندراوە و هەموو هەوڵێكمان بۆ چارەسەری ئاشتیانە داوە بۆ مانەوەمان و گەییشتنمان بە ئامانجەكانمان. ئامانجی سەرەكیشمان هەمیشە ئاساییش و مافەكانی گەلی كوردستان بووە.

هاووڵاتیانی خۆشەویست

ئەوەی لە شاری كەركووك ڕووی داوە، دەرئەنجامی بڕیاری تاكلایەنەی چەند كەسێك لەنێو لایەنێكی سیاسیی ناوخۆی كوردستان بوو، كە دواجار بووە هۆی ئەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بەو شێوەیەی كە دیترا پاشەكشە بكەن و لە دەرئەنجامی ئەم پاشەكشەیە، هێڵی تەماسی پێش دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی موwسڵ لە 17ـی 10ـی 2016 لەنێوان بەغدا و هەولێر بووە بە بنەمای لەیەكگەییشتن لە چۆنیەتیی بڵاوەپێكردنی هێزەكانی عێراقی و هەرێمی كوردستان.

جەماوەری كوردستان دڵنیا دەكەینەوە ئەوەی پێویستە و دەكرێ، لەپێناو پاراستنی دەستكەوتنەكانمان و ئارامی و ئاساییشی خەڵكدا ئەنجامی دەدەین.

ئێستایش داكۆكی لەسەر پاراستنی یەكڕیزی و خۆڕاگریی گەلی كوردستان و هێزە سیاسییەكان دەكەینەوە و، داوایش لە دەزگەكانی ڕاگەیاندن دەكەم بە گشتی لە ڕوانگەی هەستكردن بە بەرپرسیارێتیی نەتەوەیی و نیشتیمانی مامەڵە لەگەڵ بارودۆخی هەستیاری كوردستان و عێراقدا بكەن.

گەلی خۆڕاگری كوردستان، جەماوەری دڵسۆز و خۆبەخشەكان، پێشمەرگە قارەمانەكان، كەسوكاری شەهیدە سەربەرزەكانمان، ئەو خوێنەی ڕۆڵەكانتان لەڕێگەی ئازادیی كوردستان بەخشیویانە و ئیمڕۆیش هەر دەبەخشرێ، ئەو دەنگە زوڵاڵە بەرزەی كە بۆ سەربەخۆیی كوردستان خستانەڕوو و گەیاندتانە گشت گەلان و وڵاتانی جیهان، ڕۆژێك لە ڕۆژان بە فیڕۆ ناچێت و بەفیڕۆیش نایدەین.

گەلی كوردستان بە هیمەتی هێز و ڕۆڵە قارەمانەكانی زوو یان درەنگ هەر دەگاتە ئامانجە ڕەوا و پیرۆزەكانی. ئیمڕۆ ڕۆژی باوەڕبوونە بە هێز و یەكڕیزیی گەلەكەمان.

مسعود بارزانی

17ـی 10ـی 2017




دوایین هەواڵەکان

"پێویستە بەغدا پارە بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێم تەرخان بکات"

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 16:04:24

ھەولێر -KDP.info-  بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، پشتگیری مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم دەکەین بۆ راسپاردنی لایەنە پەیوەندیدارەکان بە مەبەستی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی ھەرێم و دەشڵێ، شەش ھەزار  سێ یەکەمی زانکۆ پەیمانگاکان ھەیە دانەمەزراون.

 
ئەندامێکی جڤاتی گشتی گۆڕان: من لە کۆمسیۆن بوومەو دەزانم دەسکاری دەنگ دەکرێت...بەبێ پارتی ھەڵبژاردن ناکرێت

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 16:04:22

ھەولێر-KDP.info-  ئه‌ندامێكی جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و شاره‌زا له‌ بواری هه‌ڵبژاردنه‌كان، باس له‌ تێبینیه‌كانی پارتی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ دەکات و ده‌ڵێت: "پارتی لێكدانه‌وه‌ی خۆی هه‌یه‌ باوه‌ڕناكه‌م قایلی هه‌ڵبژاردنێك بێت گزی لێبكرێت".

 
لە ساڵڕۆژی شەهیدکردنی نووسەری گەورەی کورد عەبدولخالق مەعرووف، مەراسیمێک سازکرا

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 15:04:25

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی سێشەممە 23ـی 4ـی 2024 لە هۆڵی ڕاگەیاندن لە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک بەئامادەبوونی د. سالار عوسمان، لە ساڵڕۆژی شەهیدکردنی نووسەری گەورەی کورد عەبدولخالق مەعرووف، مەراسیمێک سازکرا

 
ئەمڕۆ پەنجا ساڵ بەسەر بۆردومانی قەڵادزێ تێدەپەڕێت

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 15:04:41

قەڵادزێ -KDP.info- ئەمڕۆ پەنجا ساڵ بەسەر ڕووداوی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێ تێدەپەڕێت و بڕیارە ھەر ئەمڕۆ لە شاری قەڵادزێ دیداری قەڵادزێ لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

 
عەبدولحسێن شەعبان: کێشەی ھەرێم لەگەڵ بەغدا لە سنووری دادگای فیدڕاڵی گەورەترە

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 12:04:32

ھەولێر-KDP.info- بیرمەندێکی ناسراوی عەرەب باس لەو گرفتە سیاسی و ئەمنیانە دەکات کە ڕووبەڕووی کوردستان کراوەتەوە و ئاماژە بەوە دەکات، کێشەی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا زۆر لە سنووری دادگای فیدڕاڵ دوورتر و گەورەترە دەشڵێ، ناکرێ مووچە و بوودجەی ھەرێم بخەنە نێو ململانێ و کێشمەکێشی سیاسییەوە، چونکە ئەمە سەرپێچییە و یەکێتیی نیشتمانیی وڵات و ئایندەی پەیوەندییەکانی نێوان عەرەب و کورد ڕووبەڕووی مەترسی دەکاتەوە".

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact