Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 24 APR 2024 09:48 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆزی سودان لە عێراق کرد
| KDP.info


 

هەولێر-KDP.info-  لە دیداریدا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، باڵیۆزی سودان لە عێراق سوپاسگوزاریی خۆی و وڵاتەکەی بە (سەرۆک بارزانی) و گەل و حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیاند و ڕایگەیاند، کە تێگەیشتنی بۆ دۆخی ئێستا هەیە و ڕاستییەکانیش دەگەیەنێتە سەرووی خۆی لە وڵاتەکەی.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ـی١٠ـی٢٠١٧، لە سەلاحەددین، (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە (یاسین عەوەز ئیسماعیل) باڵیۆزی وڵاتی سودان له عێراق کرد  و لە دیدارێكدا، باڵیۆزی سودان سڵاو و ڕێزی سەرۆک و گەلی سودانی بە (سەرۆک بارزانی) گەیاند و ڕایگەیاند، کە ئەرکەکەی وەک کۆنسووڵی گشتیی سودان لە هەولێر کۆتایی هاتووە و ئێستا وەک باڵیۆزی وڵاتەکەی لە عێراق دەستبەکار بووە، بەمزووانەش کۆنسووڵی نوێی سودان لە هەولێر لەلایەن وڵاتەکەیەوە دەستنیشان دەکرێت.

باڵیۆزی سودان سوپاسگوزاریی خۆی و وڵاتەکەی پێشکەش بە (سەرۆک بارزانی) و گەل و حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد و ڕایگەیاند، کە تێگەیشتنی بۆ دۆخی ئێستا هەیە و ڕاستییەکانیش دەگەیەنێتە سەرووی خۆی لە وڵاتەکەی.

لە بەرانبەردا (سەرۆک بارزانی) وێڕای بەخێرهێنانیان، هیوای سەرکەوتنی بۆ (یاسین عەوەز) خواست لە ئەرکی نوێیدا و، خۆشحاڵی خۆی بۆ بەرەوپێشچوونی ئاستی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا پێشان دا و، ئەزموونی سودانی بۆ چارەکردنی کێشە ناوخۆییەکانی وڵات بەرز نرخاند.
هەر لەم دیدارەدا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی کوردستان و عێراق و ناوچەكە و دواپەرەسەندنە سیاسییەكان، گفتوگۆ کرا.

 




دوایین هەواڵەکان

په‌یامێك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 09:04:30

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان  په‌یامێكی له‌ یادی (50) ساڵه‌ى شه‌هیدبوونى ده‌یان قوتابى و مامۆستاى زانكۆى سلێمانى و هاووڵاتیانى سڤیلى قه‌ڵادزێ بڵاوكرده‌وه‌.

 
سەرۆکی حکوومەت لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕادەسپێرێت

TUESDAY, 23 APRIL 2024 22:04:47

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان داوای تەرخانکردنی دارایی دەکات بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان.

 
حزبەکانی کوردستان بۆ KDP: سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا گرنگی پێگەی کوردستان دەردەخات

TUESDAY, 23 APRIL 2024 21:04:02

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسانی باڵای حزبی سۆسیال دیموکرات و بزووتنەوەی ئیسلامی و حزبی زەحمەتکێشان، سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ ھەولێری پایتەختی کوردستان بەگرنگ دەزانن لەم كاته‌دا، ھاوکات پێشیان وایە، دەوڵەتی تورکیا پێگەی ھەرێمی کوردستانی لا گرنگە و دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ فراوان بکات لەڕووی دیبلۆماسی و سیاسی و ئابووری.

 
سەرۆكایەتی هەرێم و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان تاوتوێی پرسی هەڵبژاردنیان كرد

TUESDAY, 23 APRIL 2024 20:04:51

ھەولێر-KDP.info- لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و بەرپرسێكی باڵای یۆنامی، تاوتوێی كێشە و بەربەستەكانی بەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و هەروەها كورسی پێكهاتەكان كرا.

 
لە پارێزگای سەلاحەددین کورد دوو پۆستی بەدەستهێنا

TUESDAY, 23 APRIL 2024 18:04:03

سەلاحەددین _KDP.info_ ڕاوێژکاری پارێزگاری سەلاحەددین بۆ کاروباری ئەمنی دەڵێت، ئەمڕۆ ژمارەیەک پۆستی دیکەی پارێزگای سەلاحەددین یەکلاکرانەوە و دوو پۆستی پارێزگاکەش بەر کورد کەوتن، ڕاوێژکاری پارێزگاری سەلاحەدین بەر پارتی دیموکراتی کوردستان و بەڕێوەبەری وەبەرھێنانیش بەر یەکێتی نیشتمانی کەوت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact