Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 19 APR 2024 13:20 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

فازڵ میرانی: کورد مەرجی بۆ کۆنفیدراڵی هەیە
| KDP.info


 

هه‌ولێر-KDP.info-  (فازڵ میرانی) سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیێنێ، "کۆنفیدراڵی باشە، بە مەرجێک حاکمەکەی بەغدا بە غەشیممان نەزانێ، ئەگەر ددان بە دەوڵەتی کوردیدا بنێن لەسەر کۆنفیدراڵی قسەیان لەگەڵ دەکەین".

(فازل میرانی)، لە کاتی بەشداریکردنی لە پرسەی (مام جەلال) لە شاری هەولێر، به‌ ته‌له‌ڤزیۆنی 'وار'ی رایگەیاند: "ئێمە لە دۆخێکداین پێویستمان بە یەکڕیزی و ئاشتەواییی سیاسی هەیە، پێویستمان بەوەیە پیشانی خەڵکی بدەین کە ئێمە خاوەنی ئەرزی خۆمانین، هەڵەیەکی وا گەورەمان نەکردووە کە جیهان وا لێمان زیز بێت، بەڵکو پرۆسەیەکی دیموکراتیمان ئەنجام داوە، مافی میللەتانیش دەستێنرێت، کەس ماف بە کەس نادات".

(میرانی) هه‌روه‌ها گوتی، ئەو کەلێنەی بەهۆی کۆچی دوایی (مام جەلال) دروست بووە، تەنیا بە ئاشتەواییی سیاسی پڕ دەبێتەوە.

سەبارەت بە رێککەوتننامەی ستراتیژیی نێوان پارتی و یەکێتی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی، له‌ وه‌ڵامی ته‌له‌ڤزیۆنی ڕووداودا دەڵێت: "لە کۆبوونەوەیەکی پێشتر باسی ئەوەمان کردووە، کە ئێمە و یەكێتی بە نیازی رێککەوتنێکی تازەین". گوتیشی، ''چونکە بارودۆخەکان گۆڕاون، بارودۆخی خودی و بابەتی گۆڕاوە، بە دڵنیاییەوە رێککەوتنەکەی ئێمە و یەکێتی لەپێناوی بەرژەوەندیی کورد و کوردستان دەبێت و، بەو هیوایەشم هێزەکەی لە رێککەوتنەکەی پێشوو بەهێزتر بێت".

لەبارەی دەستپێشەخەریی وڵاتان و بە دیاریکراویش فەرەنسا، (فازڵ میرانی) دەڵێت: "ئێمە هیچ دەستپێشخەرییەک رەت ناکەینەوە، ئێمە پەیڕەوانی هێزی لۆژیکین نەک لۆژیکی هێز، چونکە لۆژیکی هێز لۆژیکێکی کاتییە و رژێمی پێشووی عێراقیش بە هێز قسەی لەگەڵ دراوسێیەکان و گەلی خۆی دەکرد، لە کۆتاییشدا بینیمان چارەنووسی چی بەسەرهات، بۆیە میللەتان دەبێت بەشوێن هێزی لۆژیک بکەون، حاکمەکانیش بەشوێن لۆژیکی هێز دەکەون، بەڵام لە کۆتاییدا هێزی لۆژیک سەردەکەوێت".

سەبارەت بە بژاری کۆنفیدراڵی بۆ کوردستان (فازڵ میرانی) گوتی: " کۆنفیدراڵی باشە بە مەرجێک حاکمەکەی بەغدا بە غەشیممان نەزانێ، دەڵێ کۆنفیدراڵیمان قبووڵە، بەڵام وەرن با دەستوور بگۆڕین بە ویستی ئەو، پاشان بیدەینە پەرلەمان بە زۆرینەی ئەو، پاشان بیخەینە ڕاپرسی بە زۆرینەی ئەو، ئەوەش لای ئێمە ناخوات، ئەگەر ددان بە دەوڵەتی کوردیدا بنێن لەسەر کۆنفیدراڵی قسەیان لەگەڵ دەکەین".




دوایین هەواڵەکان

شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن و ئەندامێکی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:21

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژێ پێنجشەممە 18ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دادوەر عەباس فەرحان حەسەن سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و دادوەر عامر موسا محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact