Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 25 SEP 2018 18:45 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

كوردستان جێگره‌وه‌ی هێڵی توركیای هه‌یه‌ بۆ هه‌نارده‌كردنی وزه‌
| KDP.info



هه‌ولێر-KDP.info-  حكوومه‌تی توركیا جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ گوشاره‌كانی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌ "پلان" جێبه‌جێ ده‌كات و، ره‌نگه‌ یه‌ك له‌و كارانه‌ی حكوومه‌تی ئانكارا، راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان بێت. ئه‌مه‌ بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ به‌شێك له‌ شاره‌زایانی كورد بیر له‌ جێگره‌وه‌ی هێڵی توركیای بۆ هه‌نارده‌كردنی وزه‌ی خۆی بكاته‌وه‌.

سه‌عات شه‌شی ئێواره‌ی دوێنێ (هه‌ینی 29ی ئه‌یلوول)، حكوومه‌تی توركیا گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا راگرت و ئه‌مه‌ش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌كه‌ به‌رانبه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له‌ كوردستان.
به‌رپرسانی باڵای توركیا، چه‌ندین جار به‌ ئاشكرایی دژایه‌تیی خۆیانی له‌گه‌ڵ ریفراندۆم و ئه‌نجامه‌كانی راگه‌یاندووه‌ و، له‌ ئاستی ناوچه‌ییشدا كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته‌كانی ئێران و عێراق ئه‌نجام داوه‌.

توركیا، به‌ ده‌وروازه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ناسرێ روو به‌ بازاڕه‌كانی ئه‌ورووپا، بۆیه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا حكوومه‌ته‌كانی هه‌ولێر و ئانكارا به‌ راده‌یه‌ك له‌ یه‌كتر نزیك بوونه‌وه‌ كه‌ گرێبه‌ستی درێژخایه‌نی په‌نجا ساڵه‌یان بۆ هه‌نارده‌ی وزه‌ی كوردستان ئیمزا كرد.
ئێستا توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی ئه‌و هێڵه‌ ده‌كات، بۆیه‌ كه‌سانی سیاسی و شاره‌زایانی كورد له‌و چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا باس له‌ جێگره‌وه‌ی توركیا ده‌كه‌ن.

سووریا، ئه‌و رێگه‌یه‌یه‌ كه‌ به‌شێك له‌ كورد بیری لێ ده‌كه‌نه‌وه‌. رووسیا ئێستا له‌ سووریا رۆڵی گرینگ ده‌گێڕێ و هه‌ڵوێستی "ئه‌رێنی"ی كۆشكی كریملین به‌رانبه‌ر به‌ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان، یه‌ك له‌و هۆكارانه‌یه‌ كه‌ كورد، هێڵی سووریا وه‌ك جێگره‌وه‌ی هێڵی توركیا ببینێت.

له‌ 28ی ئه‌م مانگه‌دا و له‌ ئانكارا، سەرۆکی رووسیا( ڤلادیمیر پووتین) رایگەیاند کە لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا (رەجەب تەییب ئەردۆغان) تاوتووی ئەنجامدانی ڕاپرسییەکەی هەرێمی کوردستانیان کردووە و گوتی، هەڵوێستی فەرمی وڵاتەکەیشان پێشتر لەمبارەیەوە لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی رووسیا راگەیەنراوە.
به‌گوێره‌ی راگه‌یێندراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا، ڕووسیا ڕێز له‌ خواستی گه‌لی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌ی ده‌گرێ.

(خۆشه‌وی مه‌لا ئیبراهیم) نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا، یه‌ك له‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ "پاڵپشتی" له‌و بۆچوونه‌ ده‌كات.
ئه‌و، به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ، "ئێستا رووسیا له‌ سووریادا رۆڵی به‌رچاو ده‌گێڕێت، بۆیه‌ ده‌كرێ كورد وزه‌ی خۆی له‌ رێگه‌ی رۆژئاوای كوردستان و سووریاوه‌ بگه‌یه‌نێته‌ ئه‌ورووپا. ئه‌مه‌ جێگره‌وه‌یه‌كی باشه‌ و رێی تێده‌چێت".
(خۆشه‌وی مه‌لا ئیبراهیم) زیاتر ده‌ڵێ، "رووسیا بڕوای به‌ توركیا نه‌ماوه‌. ئه‌وان ده‌زانن حكوومه‌تی ئانكارا له‌سه‌ر چه‌ند په‌ت یاری ده‌كات. بێگومانیشم له‌وه‌ی كه‌ رووسیا گوشار بۆ توركیا دێنێ كه‌ هه‌ڵوێستی خۆی به‌رانبه‌ر به‌ كوردستان بگۆڕێ. رووسیا ده‌یه‌وێ له‌ هه‌رێمی كوردستان جێی توركیا بگرێته‌وه‌".

لە 19 ئەیلول 2017دا، وه‌زاره‌تی سامانه‌سرووشتییه‌كان ڕایگه‌یاندووه‌، كه‌ حکوومەتی هەرێمی کوردستان و گەورەکۆمپانیای نەوتی رووسیایی، کۆمپانیای رۆسنەفت بریاریان دا رێککەوتنی نێوانیان لە بواری وەبەرهێناندا کە پێشتر واژۆ کرابوو، پەڕە پێبدەن بە چەشنێک کە دامەزراندنی بۆرییەکی گازی سرووشتی لەخۆ بگرێت، کە پێداویستییەکانی وێستگەکان و کارگەکان بە گازی سرووشتی دابین بکات و ئەوەندە گازی سرووشتی زۆر بخاتە بەردەست، کە هەناردەی بازارە نێوەدەوڵەتییەکانی وەک تورکیا و یەکێتیی ئەورووپا بکرێت.

به‌گوێره‌ی راگه‌یێندراوه‌كه‌ی سامانه‌سرووشتییه‌كان، چاوەڕوان دەکرێت رێککەوتنەکە تا کۆتاییی ئەمسال تەواو بکرێت و کۆمپانیای رۆسنەفتیش، هەستێت بە دامەزراندنی بۆرییەکە بەپێی سیستەمی BOOT (واتا درووستکردن، خاوەندارییەتیکردن، بەکارخستن و گواستنەوە) هەروەها بەپێی بژاردنی تەعریفەی درێژخایەن.
رێککەوتنی وزەی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای رۆسنەفت، هاوکاریی کۆمپانیای رۆسنەفت لەخۆ دەگرێت لە هەموو زنجیرەی بەرهەمهێنانی نەوت و گازدا، هەر لە قۆناغی دۆزینەوە بگرە تا قۆناخی بەرهەمهێنان و بازرگانی و لۆجستیکی نەوتەوە.
له‌ كۆبووبه‌وه‌یه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ (ئه‌ردۆغان)یشدا، سه‌رۆكی رووسیا(ڤلادیمێر پووتین) جه‌ختی له‌ سه‌رخستنی پڕۆژه‌ ستراتیژییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ بواری وزه‌دا كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی ڕۆسنه‌فتیش له‌و چوارچێوه‌یه‌دایه‌.

له‌ رۆژی به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆمدا (25ی ئه‌یلوول)، (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، كه‌ هیچ گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌كاندا نایه‌ت. ئه‌مه‌، له‌لایه‌ن كۆمپای رۆسنه‌فتی رووسیاییشه‌وه‌ جه‌ختی له‌سه‌ر كرایه‌وه‌. ئه‌و كۆمپانیایه‌ چه‌ند رۆژی پێش پڕۆژه‌ی ریفراندۆمی كوردستان، گرێبه‌ستێكی به‌ بڕی ملیارێك دۆلار بۆ هه‌نارده‌ی غازی كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌ولێردا ئیمزا كرد.

كاوه‌ جه‌م 




دوایین هەواڵەکان

د. دیندار زێباری هەنگاوە پراکتیکییەکانی کابینەی هەشتی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند

TUESDAY, 25 SEPTEMBER 2018 18:09:49

هه‌ولێر-KDP.info-  ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکوومەتی هەرێم، هەنگاوە پراکتیکییەکانی کابینەی هەشتی حکوومەتی هەرێم لە ڕووی مرۆیی، مافی مرۆڤ و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بۆ ڕای گشتی دەخاتە ڕوو.

 
ل باکووری کوردستانێ ساڵڤەگەرا ڕیفراندۆمێ بلند تێ نرخاندن

TUESDAY, 25 SEPTEMBER 2018 17:09:31

ئامەد-KDP.info- ئیرۆ سێ شەممێ، ل ئامەدێ، ب هەلکەفتا یەکەمین سالڤەگەرا ریفراندۆما سەرخوەبوونێ، تەڤگەرا ئازادی، PAK، PDK، PSK جڤینەکا چاپەمەنیێ ل دارخستن، د جڤینێ دا ساڵڤەگەرا ریفراندۆمێ بلند هات نرخاندن.

 
لیستا ١٨٣ێ، دێ مافێن پێشمەرگەیێ کوردستانێ پارێزیت

TUESDAY, 25 SEPTEMBER 2018 17:09:59

دهۆک-KDP.info-  پێشمەرگە و خەلکێ باژێرێ دهۆکێ دبێژن، پارتى تاکە حزبە بەرەڤانى ژ هەمى دەستکەفتێن مللەتێ کورد کرى و هەمى هەولدان کرین مافێن پێشمەرگەیێ کوردستانێ پارێزیت و رێزێ ل زەحمەت و خەباتا وان بگریت و بەرەڤانى ژهەر چوار پارچەیێن کوردستانێ بکەت و ئێکرێزیا مللەتێ کورد نیشان بدەت.

 
سه‌رۆك بارزانی بۆ جه‌ماوه‌ری هه‌ولێر: له‌پێناو كه‌رامه‌ت و سه‌روه‌ریتان سه‌ری خۆمان داده‌نێین.. ئه‌و په‌نجه‌تان ماچ ده‌كه‌م كه‌ ده‌نگتان بۆ سه‌ربه‌خۆیی پێ دا

TUESDAY, 25 SEPTEMBER 2018 17:09:32

هه‌ولێر-KDP.info-  له‌ گه‌وره‌ترین كه‌رنه‌ڤاڵی جه‌ماوه‌ری پارتیدا له‌ هه‌ولێر، سه‌رۆك بارزانی به‌ڵێنی به‌ هه‌ولێرییه‌كان دا، ''هه‌میشه‌ ڕاستگۆ بین له‌گه‌ڵتان، به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه‌ كه‌رامه‌ت و سه‌ره‌وریی ئێوه‌ بكه‌وێته‌ مه‌ترسی، سه‌ری خۆمانی بۆ دابێین.'' هه‌ر له‌ په‌یامیدا بۆ جه‌ماوه‌ری به‌ خرۆشی پارتی، سه‌رۆك له‌باره‌ی نێوماڵی كورده‌وه‌ جه‌ختی كرده‌وه‌، كه‌ پابه‌ندنه‌بوون به‌ بنه‌ما نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌كان، پابه‌ندنه‌بوونه‌ به‌ یه‌كڕیزیی كورد، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ ١٦ی ئۆكتۆبه‌ری پار ڕوویدا.

 
كۆمسیۆن حه‌وت خاڵی گرنگ له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ ده‌رده‌كات

TUESDAY, 25 SEPTEMBER 2018 16:09:42

هه‌ولێر-KDP.info-  كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی حه‌وت بڕیار له‌باره‌ی رۆژی ده‌نگدانه‌وه‌ ده‌رده‌كات و، زانیارییش له‌سه‌ر بڕیاره‌كان بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.

 


 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP