هه‌ولێر-KDP.info- (عومه‌ری سه‌ید عه‌لی) رێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له بنكه‌یه‌كی شاری سلێمانی ده‌نگی دا و، بۆ رۆژنامه‌نووسان جه‌ختی كرده‌وه كه "ده‌نگم به به‌ڵێ بوو".
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان تا دوێنێ ئێواره، هه‌ڵوێستی خۆی به‌رانبه‌ر به ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان یه‌كلا نه‌كردبووه‌وه و، دواجار جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی سه‌رپشك كرد له به‌شداریكردنیان.
گۆڕان خاوه‌نی 24 كورسیی په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌شت كورسیی په‌رله‌مانی به‌غدایه.
(عومه‌ری سه‌یدعه‌لی) رێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌مڕۆ له كاتی ده‌نگداندا به رۆژنامه‌نووسانی گوت، "من له‌گه‌ڵ جیابوونه‌وه‌ی كوردستان‌م له عێراق و ده‌نگم به به‌ڵێ بوو بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان."
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی بۆ به‌شداری له ریفراندۆمدا سه‌رپشك كردبوو، به‌ڵام چاودێرانی سیاسی پێیان وایه كه ئه‌و لێدوانه‌ی (عومه‌ری سه‌یدعه‌لی) كه جه‌ختی كرده‌وه ده‌نگی به "به‌ڵێ" بووه، په‌یامێكی ناڕاسته‌وخۆیه‌تی بۆ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی ئه‌وانیش به "به‌ڵێ" بێت.
تا ئێستا زۆربه‌ی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد له بنكه‌كانی ده‌نگدان، به‌شدارییان له پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆییی كوردستاندا كردووه.
له‌و پرۆسه‌یه‌یدا نزیك به 5 ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌س مافی ده‌نگدانی هه‌یه و ده‌توانن له 12 هه‌زار سندووقی ده‌نگدان، به‌شداری له‌و پرۆسه‌یه‌دا بكه‌ن. 400 چاودێری نێوده‌وڵه‌تی، 2000 كه‌سی ناوخۆیی و 159 ده‌زگای میدیایی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی چاودێری پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن.
كاوه جه‌م