هه‌ولێر-KDP.info- (عه‌لی باپیر) ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی، ئه‌مڕۆ به "رۆژێكی مێژوویی" بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد وه‌سف ده‌كات بۆ گه‌یشتن به ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی و روو له وڵاتانی دراوسێ، هه‌ڵوێستی نه‌رێنییان له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان وه‌رگرتووه ده‌ڵێ، "هیوادارم هه‌ڵچوونیان دابمركێننه‌وه."
ئه‌مرۆ (عه‌لی باپیر) ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له بنكه‌یه‌كی ناو شاری هه‌ولێر، ده‌نگی دا و داوای له جه‌ماوه‌ری حزبه‌كه‌شی كرد كه به‌شداری له پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستاندا بكه‌ن.
(عه‌لی باپیر) ئه‌مڕۆ به "رۆژێكی مێژوویی" ده‌زانێ بۆ گه‌لی كورد و سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی به "مافی خوارسك" ده‌زانێ بۆ ئه‌وه‌ی به ئازادی و سه‌ربه‌ستی بژیت.
ئه‌و له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان گوتی، "ئێمه وه‌كو كورد له‌لایه‌ن زلهێزه‌كانه‌وه نیشتمانمان دابه‌ش كراوه و هه‌وڵی سڕینه‌وه‌یان داوین. ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه كه ئه‌و هێزانه كۆتایی به‌و سته‌مه مێژووییه بێنن و چاو به بڕیاره‌كانیاندا بخشێننه‌وه. هه‌روه‌ها داوا له وڵاتانی ناوچه‌ییش ده‌كه‌ین كه چیتر ئه‌وانیش جه‌خت له‌و سته‌مه نه‌كه‌نه‌وه."
(عه‌لی باپیر) هیوای خواست كه خه‌ڵكی كوردستان به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان بچنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان بۆ ئه‌وه‌ی "قورساییی بڕیاری گه‌له‌كه‌مان له دانوستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌غدا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا زیاتر بێت."
كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و دوو لایه‌نه بوون كه تا ئێواره‌ی دوێنێ خۆیان بۆ به‌شداریكردن له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستاندا یه‌كلا نه‌كردبووه‌وه. گۆڕان جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی خۆی سه‌رپشك كرد و كۆمه‌ڵیش داوای كرد ده‌نگ بده‌ن.
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی هۆی دواكه‌وتنی هه‌ڵوێستیانی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه "پێمان وابوو ده‌كرێ به شێوه‌یه‌كی باشتر زه‌مینه‌سازی ناوخۆیی، ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه ئامانجی خۆی به ته‌واوی بپێكێت."
له‌و پرۆسه‌یه‌یدا نزیك به 5 ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌س مافی ده‌نگدانی هه‌یه و ده‌توانن له 12 هه‌زار سندووقی ده‌نگدان، به‌شداری له‌و پرۆسه‌یه‌دا بكه‌ن. 400 چاودێری نێوده‌وڵه‌تی، 2000 كه‌سی ناوخۆیی و 159 ده‌زگای میدیایی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی چاودێری پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن.
كاوه جه‌م