کەرکووک-KDP.info- لە شاری کەرکووک ئەمڕۆ بنکەکانی دەنگدان بەڕووی دەنگدەراندا کرانەوە و ژماریەکی بەرچاو بەشداریان کرد لە پڕۆسەی دەنگدان بۆ پڕۆسەی ریفڕاندۆم، بەرپرسێکی شاری کەرکووکیش دەڵێ، پێکھاتەکان بەشداری بەرچاویان ھەیە لە ریفڕاندۆمدا.
(ئەحمەد خورشید)، بەرپرسی دەزگەی رۆشنبیری و راگەیاندنی لقی ٣ی پارتی لە کەرکووک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "ئەمڕۆ لە پارێزگای کەرکووک ھاوشانی شار و چارۆچکەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان پڕۆسەی ریفڕاندۆم دەستی پێکردووە و ھاووڵاتیان لە کەشێکی ئارامدا سەردانی سندوقەکانی دەنگدان دەکەن بۆ ئەوەی چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن و لەڕووی ئەمنیەوە کەرکووک ئەمڕۆ زیاتر لە رۆژانی رابردوو ئارامتره و ھێزە ئەمنیەکان لە ئەرکدان بۆ پاراستنی ئەمنیەتی شار.
(خورشید) گوتیشی، "جگە لە کورد پێکھاتەکانی وەک عەرەب و تورکومانیش روو لە بنکەکانی دەنگدان دەکەن بۆ بەشداریکردن لە پڕۆسەی ریفڕاندۆمی سەربەخۆیی، ئێمە بەدواداچوونمانکردووە عەرەب و تورکمان بە جلو بەرگی کلتووری خۆیان وەک رۆژێکی جەژن دەچنە سەر سندۆقەکانی دەنگدان و لە ناوچەکانی دەوروبەری کەرکووکیش بە ھەمانشێوە بەشداریەکی بەرچاوی ھاووڵاتیان ھەیە لە ھەموو پێکھاتەکان، ھەتا بە دهھۆڵ و زۆرناوە روو لە بنکەکانی دەنگدان دەکەن.
قائید میرۆ