هەولێر-KDP.info- كهمێك لهمهوبهری ئهمڕۆ دووشهممه، لە بنەکەیەکی دەنگدان لە شارۆچكهی پیرمام، سەرۆکی کوردستان (مەسعوود بارزانی) دەنگی بۆ سەربەخۆییی کوردستان دا.
سەرۆکی کوردستان لەگەڵ گوشارێکی زۆری کۆمەڵگەی نێودهوڵهتی و وڵاتانی دراوسێ و عێراق تا ریفراندۆم ئەنجام نەدرێ، بەڵام مکوڕ بوو لەسەر ئەنجامدانی ریفرامدۆم بۆ سهربهخۆییی باشووری كوردستان و به پشتیوانی هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان توانرا کە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بەڕێوە بچێ.
دوێنێش سەرۆکی کوردستان داوای لە جەماوەری کوردستان کرد دەنگ بۆ سەربەخۆییی کوردستان بدەن.