هەولێر-KDP.info- (جەی گارنەر) دەڵێ، "هاتووم بۆ کوردستان بۆ پشتیوانیکردن لە ڕاپرسی بۆ سەربەخۆیی." گوتیشی، ستافەکەیان لە بەرانبەر هەڕەشەکانی حەشدیشەعبی بۆ سەر کوردستان بە کار دێنن.
(گارنەر) کە لە ساڵی ٢٠٠٣ـەوە و تا پێکهێنانی حکوومەت نوێی عێراق، حاکمی مەدەنیی عێراق بووە، نیگەرانی خۆیشی لە هەڵوێستی وڵاتەکەی(ئەمەریکا) لە پشتیوانینەکردنی ڕاپرسی راگەیاند.
ئەو ئاشکرایشی کرد، "هەر کاتێک کە حەشیشەعبی ببێتە مەترسی و هێرش بکاتە سەر کوردستان، ئێمە ئامادەین هەموو ستافی خۆمان ەل بەرانبەریدا بە کار بهێنین."
لە دیدارێکی کەناڵی ڕووداودا، (گارنەر) وێڕای ئەوەی کە گوتی باشترین دۆست و هاوپەیمانی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا کوردە، وەک نیگەرانیێک گوتیشی، وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی، هەمان سیاسەتی سەرۆکی پیشوو(ئۆباما) جێبەجێ دەکات.
ئەو ژەنەراڵە ئەمەریکسییە کە یەکەمین حاکمی عێراق بوو دوای کەوتنی (سەددام حوسێن) و بە دۆستێکی نزیکی کورد ناو دەبرێت، لەسەر ئەو باوەڕەش بوو، کە ددان بە ئەنجامی ڕاپرسییەکەی کوردستاندا دەنرێت.