هەولێر-KDP.info- بڕیاره ئه‌مڕۆ یەکشەممە، (سه‌رۆك بارزانی) له‌گه‌ل نوێنه‌رانی پارتی و یه‌كێتی له كه‌ركووك كۆ ببێته‌وه و، به‌رپرسی لقی سێی پارتی ده‌ڵێ، ئه‌مڕۆ ده‌ست به دابه‌شكردنی سندووقی ریفڕاندۆم كراوه له كه‌ركووك و كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆ نه‌ماوه.
(دكتۆر محه‌ممه‌د خورشید) به‌رپرسی لقی 3ی پارتی له كه‌ركووك، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند "دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ ره‌وشێكی نائاسایی له كه‌ركووك رووی دا، هه‌ردوێنێ مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان هاتنه سه‌رخه‌ت و توانرا ڕێگری لە ئه‌و كێشه‌یه بکرێ کە له ڕووی ته‌كنیكییه‌وه بۆ كۆمسیۆن لەئارادا بوو، هەڵبەت کیشەکە چارە کرا، ئه‌مڕۆیش سندووقه‌كانی ده‌نگدان له شاری كه‌ركووك بەسه‌ر بنكه‌كانی ده‌نگداندا دابەش ده‌كرێن و كێشه‌ی نه‌ماوه."
(خورشید) گوتیشی "هه‌ر دوێنێ لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌شدار له كۆمیته‌ی باڵای ریفڕاندۆم، كۆ بوونه‌وه و په‌یامی خۆیان گه‌یانده یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان كه رۆژی 25ی ئهیلوول ریفڕاندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له پارێزگای كه‌ركووك به‌ڕێوه ده‌چێت."
(دكتۆر محه‌ممه‌د خورشید) زانیارییشی دا کە "بڕیاره ئه‌مڕۆ له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان(سه‌رۆك بارزانی)، پارتی و یه‌كێتی له كه‌ركووك به‌ڕێوه بچێت، هەروەها سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و به‌شێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكیش ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ده‌بن، بۆ ئه‌وه‌ی دواپێشهات و ره‌وشی ریفڕاندۆم له كه‌ركووك تاوتوو بكرێت."
قائید میرۆ