هه‌ولێر-KDP.info- (د. ڕۆژ نووری شاوێس) له شاندی باڵای ڕێفرهندۆم بۆ به‌غدا، له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند. ئێمه وه‌ك لیژنه‌ی باڵای ڕاپرسی، هاتووین باسی دۆخی كوردستان و ڕاپرسی بكه‌ین، كه داواكاریی هه‌موو گه‌لی كوردستانه.
ئه‌و گوتی كه چووین بۆ ئه‌وه‌ی پێیان ڵێین، ئاماده‌ی گفتوگۆین، بۆ هه‌موو پرسه‌كان له‌نێویشیاندا هه‌ڵواسراوه‌كان.
(د. ڕۆژ) هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، دیدارمان هه‌بوو له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی نیشتیمانی و زۆر راشكاوانه بیروڕامان ئاڵوگۆڕ كرد، بێ موجامهلهكردنی یه‌كدی، پێمانگوتن كه راپرسی له كاتی خۆیدا ده‌كرێ؛ هه‌ڵبه‌ت ئێمه هاوڕێ و دۆستین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا دیت و بۆچوونی جیامان هه‌یه، به‌ڵام هیوادارین ئه‌مه له برایه‌تیمان كه‌م نه‌كاته‌وه، پاش ڕاپرسی و ئه‌نجامه‌كه‌شی گفتگۆ بكه‌ین و ئامانجی گه‌له‌كه‌مانیان پێ ده‌ڵێین.
زیاتر له‌باره‌ی سهردانهكهیانهوه دوا و گوتی، ئه‌و دیالۆگه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێ له‌گه‌ڵیاندا بیكه‌ین هه‌مه‌لایه‌نه ده‌بێ، چونكه تا دیالۆگ دوا بكه‌وێ ڕه‌نگه كێشه‌ی زیاتری تێ بكه‌وێ.
له‌م دیداره‌دا هه‌موو برایان تێڕوانینی خۆیان خسته ڕوو، بۆچوونی برایانی هاوپه‌یمانانیش وابوو كه دیالۆگ پێش ڕاپرسی بێ، به‌ڵام ئێمه گوتمان پاشتر گفتگۆ ده‌كه‌ین، ئێمه ستایشی هه‌ڵوێستیان ده‌كه‌ین بۆ پێشوازی لێمان.
(د. ڕۆژ شاوێس) جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی كه، هیوادارن پێوه‌ندیێكی باش و دروستیان هه‌بێ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی عێراق بۆ گه‌یشتن به چاره‌یێك كه خزمه‌تی سه‌قامگیری و ئاشتی بێ له ناوچه‌كه‌دا.
ده‌رباره‌ی كوركووكیش گوتی، وه‌ك ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له كه‌ركووكیش ڕاپرسی ئه‌نجام ده‌درێ.
ئه‌و ڕوونكردنهوهیشی دا له‌باره‌ی پرسیارێكه‌وه كه ده‌سته‌واژه‌ی 'ناوچهكێشهلهسهرهكان'ی به كار هێناو و گوتی، ئه‌وه به لای تۆ ناوچه‌ی كێشه‌له‌سه‌رن و، ئه‌گه‌رنا كوردستانین و ڕاپرسی لێیاندا ئه‌نجام ده‌درێ.
هاوكات (سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره) رایگه‌یاند، ''كه له‌سه‌ر زمانی ئه‌ندامێكی یه‌كێتیی نیشتیمانییه‌وه ده‌نگۆی دواخستنی ڕاپرسی بڵاو بووه‌ته‌وه، هیچ بنه‌مایه‌كی راستی نییه.''
ئه‌و گوتیشی، ''ئێمه له مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی دوێنێ له هه‌ولێر كۆ بووینه‌وه و بریارمان داوه كه راپرسی له كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێ.''
(پیره) هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، ''ئێمه وه‌ك یه‌كێتیی نیشتیمانی له‌گه‌ڵ (سه‌رۆك بارزانی) كۆ بووینه‌ته‌وه و كۆی داواكارییه‌كانی ولاتانمان خستووه‌ته‌وه به‌ر باسه‌وه، به‌ڵام داواكارییه‌كانی شتێكی ئه‌وتۆیان وه‌ك بریت بۆ ڕاپرسی نه‌بووه، بۆیه جه‌ختمان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ده‌نگ به به‌ڵێ ده‌ده‌ین به به‌ڵێ و دژی ده‌نگی نهخێرین.''
(پیره) گوتیشی، ''به به‌غدامان گوت ئێوه كه پابه‌ندی فیدراڵی و شه‌راكه‌ت و ده‌ستوور نه‌بوون، رایری ڕاپرسیمان داوه.''