Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 23 APR 2024 09:36 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی کوردستان سوپاسنامەیەک ئاراستەی جەماوەی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین دەکات
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  سەرۆکی کوردستان سوپاسنامەیەکی ئاراستەی جەماوەری خۆشەویست و نیشتیمانپەروەری سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین  کرد و دەڵێ، جۆش و خرۆشی ئێوە پەیامێکی ڕوون بوو بۆ ناوخۆ و دەرەوە کە گەلی کورستان بە یەکڕیزی و یەکدەنگییەوە بەرەو ئامانجی خۆی  هەنگاو دەنێت.


  بۆ جەماوەری خۆشەویست و نیشتیمانپەروەری سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین

پڕ بە دڵ سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی ئێوەی ئازیز و نیشتیمانپەروەر دەکەم بۆ ئەو بەشدارییە فراوان و پڕ جۆش و خرۆشەتان لە کۆبوونەوەی جەماوەریی ڕۆژی سێشەممە ٢٠ـی٩ـی٢٠١٧.
جۆش و خرۆشی ئێوە پەیامێکی ڕوون بوو بۆ ناوخۆ و دەرەوە کە گەلی کورستان بە یەکڕیزی و یەکدەنگییەوە بەرەو ئامانجی خۆی  هەنگاو دەنێت. ئەو کۆبوونەوە جەماوەرییانەی لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەڕێوەچوون و هاواری پڕ بەگەرووی جەماوەری کوردستان بۆ سەربەخۆیی، بۆخۆی ڕیفراندۆمێکە و ئێستا هەموو جیهان تێگەیشتووە کە گەلی کوردستان ژێردەستەیی ڕەت دەکاتەوە و دەیەوێ سەربەخۆ بێت. ئێوەی جەماوەری خۆشەویستی کوردستان بە هەموو حزب و لایەنە سیاسییەکانتان گوت کە سەربەخۆیی چەترێکە هەموو ڕەنگ و بیروبۆچوونە سیاسییەکان کۆ دەکاتەوە و ئاڵای کوردستان بەرز ڕادەگرن.
دڵنیاشم ڕۆژی ٢٥ـی٩ بە هەمان جۆش و خرۆشەوە موژدەی سەرکەوتن و سەربەخۆیی دەدەنە شەهیدان و بە سەربەرزییەوە ڕوو لە شەهیدان دەکەن و دەڵێن: ئیدی ژێردەستەیی تەواو، کاتی سەربەخۆییە.
لێرەوە بەپێویستی دەزانم سوپاسی هێزی پێشمەرگە و سەرجەم دەزگا ئیداری و ئەمنییەکان و پۆلیسی هاتوچۆ بکەم بۆ هاوکارییان لە پاراستنی ئاسایشی خەڵک و باشتر بەڕێوەچوونی ئەو کۆبوونەوە جەماوەریانە.
هەر شاد و سەرفرزا بن
مەسعود بارزانی
٢١ـی٩ـی٢٠١٧
 




دوایین هەواڵەکان

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا

TUESDAY, 23 APRIL 2024 00:04:54

ھەولێر-KDP.info- لە کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا، هاوڕابوون لە سەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لە ڕێگەی دانوستان لەسەر بنەمای دەستوور.

 
سه‌ركۆمارى توركیا به‌رده‌وامیى پشتگیریى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌

MONDAY, 22 APRIL 2024 23:04:29

ھەولێر-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2024/4/22 له‌ چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق، به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆمارى توركیا و شاندێكى یاوه‌رى، گه‌یشته‌ هه‌رێمى كوردستان و له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێر له‌لایه‌ن به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیران، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زیران و به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ پێشوازى لێكرا.

 
ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی سەرۆك بارزانی و سەرۆك كۆماری توركیا

MONDAY, 22 APRIL 2024 23:04:04

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 22ی نیسانی 2024 لە شاری هەولێر، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کرد و لەگەڵیدا کۆبوویەوە.

 
سەرۆککۆماری تورکیا گەیشتە ھەولێر

MONDAY, 22 APRIL 2024 20:04:03

ھەولێر-KDP.info-  رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا بەسەردانێکی فەرمیی کەمێک پێش ئێستا گەیشتە ھەولێر.

جێگری پێشووی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی یه‌كێتی: ئه‌ردۆغان و جیهان وه‌ك مه‌رجه‌عی كوردان سه‌یری بارزانی ده‌كه‌ن و سه‌ردانی ده‌كه‌ن

MONDAY, 22 APRIL 2024 17:04:47

ھەولێر-KDP.info-  كارزانی سه‌باح هه‌ورامی، له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ جێگری به‌رپرسی پێشووی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و نوێنه‌رایه‌تی پێشووی یه‌كێتی له‌ تاران باس له‌ گرنگی هاتنی سه‌رۆككۆماری توركیا بۆ هه‌ولێر ده‌كات و ده‌ڵێت: كاك مه‌سعود بارزانی ڕۆڵی گرنگی له‌ ناوچه‌كه‌ هه‌یه‌ بۆیە ئەردۆغان دێتە لای.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact