Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 23:53 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆک بارزانی: دڵنیام سلێمانی قبووڵ ناکات نە مەحکومی کەس بێت، نە سوخرەکێشی کەسیش بێت
| KDP.info


سلێمانی-KDP.info-  سەرۆکی هه‌رێمی کوردستان لە گوتارێکی مێژووییدا لە کەرنەڤاڵی سلێمانی بۆ سەربەخۆییی کوردستان رایگەیاند، ئێستا هەموو حزبی کوردستانین و یەک حزبین بۆ سەربەخۆیی.. گوتیشی، ریفراندۆم کۆتاییی دنیا نییە، بەڵام نابێ ڕێ لە گەلی کوردستان بگیرێ کە گوزارشت لە رای خۆی بکات، لە دوای ریفراندۆم دەکەوینە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا و کۆمەڵگەی نێوده‌وڵه‌تی، دەمانەوێ کێشەکان چارە بکەین، ئەگەر ساڵێک یان دوو ساڵیش بخایەنێت، ئەوکات بە خۆشی بە عێراق بڵێین ماڵئاوا و ببینە دوو دراوسێی باش.

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان (مەسعوود بارزانی) لە گوتاریدا لە کەرنەڤاڵی سەربەخۆییدا له‌ سلێمانی كه‌ بۆ پشتگیریکردن لە ریفراندۆم و سەربەخۆییی کوردستان ساز داربوو، گوتارێکی مێژوویی دا و لە دەسپێکی گوتارەکەیدا بۆ شاری هەڵمەت و قوربانی و پایتەختی رۆشنبیری، (سەرۆک بارزانی) رایگەیاند، چ شانازییەک لەوە گەورەترە بۆمن کە لەم شارە خۆشەویستەدا بڵێین بەڵی بۆ سەربەخۆییی کوردستان، هەمیشە دڵنیابووم سلێمانی هەمیشە پێشەنگە لە خەبات و تێکۆشان، لە ساڵی 1925 و 1930 و1963 تەحەددای سەدیق مستەفایان کرد و گەنجانی سلیمانی مەردانە مردنیان هەڵبژارد، بەڵام قبووڵیان نەکرد سووکایەتی بە وێنەی (مستەفا بارزانی) بکرێ.

(سەرۆک بارزانی) لە وەسفی سلێمانیدا، رۆشنایی خستەسەر شاری سلێمانی کە مەڵبەندی کوردایەتییە، لە ساڵی 1943 (بارزانی) لە سلێمانییەوە بە هاوکاریی مەلیکی گەوەرمان مەلیک (مەحموود) گەڕایەوە بارزان و رووی کردە جەماوەری ئامادەبووی کەرنەڤاڵەکە و پێیگوتن، ئێوەش پێشەنگ دەبن لە  25 مانگ کە بڵێین بەڵێ بۆ سەربەخۆیی، دڵنیام سلێمانی قبووڵ ناکات نە مەحکومی کەس بێت، نە سوخرەکێشی کەسیش بێت.

 

لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا سەرۆکی هه‌رێمی کوردستان لە باسی پرسی ریفراندۆمدا بۆ ئامادەبووانی روون کردەوە کە ئێستا ریفراندۆم بووەتە ئەجێندای کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، باسی لەو کۆبوونەوەیش کرد کە دوێنێ لە ئەمەریکا سەرۆکانی کۆمەڵەی هەمیشەی یوئێن کۆ بوونەوەتەوە و پرسی سەربەخۆییی کوردستان لەوێیشدا تاوتوو کراوە، بۆیە سەرۆکی کوردستان ئەو بەرهەمەی گەڕاندەوە بۆ هەموو کوردستانیان و خوێنی شەهیدان کە بە ئەنجامی یەکریزی خۆمان و ئیرادەی بەهێزی گەلەکان بە دی هاتووە.
سەرۆکی هه‌رێمی کوردستان جارێکی دیکە جەختی کردەوە کە بڕیاری ریفراندۆم هیی حزبێک و دوو حزب و سێ حزب نییە، بەڵکوو بڕیاری هەموو کوردستانە.

سەرۆکی هه‌رێمی کوردستان لە گوتارەکەیدا رۆشنایی خستە سەر بڕیاری ریفراندۆم کە بۆچی بڕیاری ریفراندۆم درا، هۆکارەکەی گەڕاندەوە بۆ ئەو پێشێلکارییانەی کە بەغدا بەرانبەر بە هەرێمی کوردستانی کرد، شەراکەتی نەهێشت، لە دیپاجەی دەستووردا هاتووە، کە پێکەوەژیانی ئارەزووموومەندانەیە عێراق، ئێمە لە 2003 بە ئارەزووی خۆمان چووینە بەغدا، بۆ ئەوەی دەوڵەتێکی مەدەنی دروست بکەین، ئیلتزامیان بە دەستوور نەکرد، بۆیە گەلی کوردستان ناچار بوو کە بڕیاری دیکە بدات.

(سەرۆک بارزانی) ئاماژەی بەوەکرد کە دەبوو لە عێراقدا دەوڵەتێکی فیدراڵی دروست ببێ، بەڵام ئەمڕۆ دەوڵەتێکی دینی و مەزهەبییان دروست کردووە، ئەمەیش ناگونجێ لەسەر ئەو بنەمایانەی کە ئێمە لەسەری رێککەوتووین.

 

(سەرۆکی بارزانی) گوتیشی، لە دەسپێکدا وایاندەزانی ریفراندۆم کارتی گوشارە، بۆیە گرینگیاین پێنەدا، پار ئێمە بە کاربەدەستانی بەغدامان گوتن، شەراکەت شکستی هێنا، با ببین بە دراوسێ باش، ئەوکات رای هەموویان نەرم بوو، بەڵام هەندێکیان تووشی وەهم بوون، وەیانزانی لە نێوخۆماندا دووبەرەکی دروست دەبێ، بەڵام بە هەڵەدا چوون، چونکە جەماوەری کوردستان هەموومان یەکدەنگن و یەکین، هەموومان لەژێرچەتری حزبی کوردستانین. ئێستایش کە بینیان یەکهەڵوێستی و یەکریزی هەیە و پەرلەمان کارا کرایەوە، کە بەغدایش بینی هەڵوێستی نێوده‌وڵه‌تی توندتربووە، ئەوانیش کەوتیە ئەوەی کە ریفراندۆم رەت بکەنەوە، ئەگەرنا ریفراندۆم ئامرازە بۆ سەربەخۆیی، ئەگەر بەدیلێکی باشتر هەبێ لە ریفراندۆم ئەوا گەلی کوردستان قبووڵی دەکات، بەڵام بەداخەوە ئێستا ئەو بەدیلە نییه‌.

(سەرۆک بارزانی) روونی کردەوە کە گەلێکی ستەملێکراو پاش سەد ساڵ ستەم، کە لێی کراوە، داوای سەربەخۆیی دەکات، زۆریان بە هەڵە تێگەیشتوون، ریفراندۆم کۆتاییی دنیا نییە، بەڵام نابێ ڕێ لە گەلی کوردستان بگیرێ کە گوزارشت لە رای خۆی بکات، لە دوای ریفراندۆم دەکەوینە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا و کۆمەڵگەی نێوده‌وڵه‌تی، دەمانەوێ کێشەکان چارە بکەین ئەگەر ساڵێک یان دوو سالیش بخایەنێت، ئەوجا بە خۆشی بڵێین ماڵئاوا، دەمانەوێ ببینە دوو دراوسێی باش.
سەرۆکی هه‌رێمی کوردستان جارێکی دیکە هۆشداری دا، کە قبووڵنەکردنی راپرسی بە راستی ئەمە مانای زۆری هەیە، مانای وایه‌ ئینکاری مافی تۆ دەکەن، ئێمە دەمانەوێ گەلی کوردستان ئەنفال و کیمیاباران نەکرێ، نابێ ئەو دیمه‌نانە لەبیر بکەین و نابێ دووبارە ببنەوە لەم وڵاتە.

 

لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا (سه‌رۆك بارزانی) گوتی، "جەماوەری خۆراگر و تێکۆشەری سلێمانی، هەڵەبجە و راپەڕین، ئێمە لە 2003 هەڵەیەکی گەورەمان کرد گەڕاینەوە بەغدا، ئێمە دەوڵەتێکی سەربەخۆمان هەبوو، بە نیەتێکی پاک گەڕاینەوە بۆ ئەوەی دەوڵەتێکی فیدراڵی لە عێراقدا دروست بکەین، بەداخەوە دەموچاو گۆڕاون لە بەغدا، بەڵام فەرهەنگی قبووڵنەکردن هەمان فەرهەنگە.

خوێنی لاوانی ئەم گەلە، رەنجی ئەم گەلە، هەر لە دەسپێکی سەدەی پێشوو بۆ سەربەخۆیی بووە، هەموو سەرکردەکان بۆ سەربەخۆیی کردوویانە و ئەم ڕێگەیە ئەو سەرکردانە لە سەید عەبدوللا و مەلیک مەحموود تا بارزانی و قازی، ئەمانە سەربەخۆییان نەخشاندووە، ئێمەش برەو بەو سەربەخۆییە دەدەین، خۆزگە تەندروستیی رێی دابا برای بەرێزم (مام جەلال) بەیەکەوە ئەم ئەرکەمان گیرابا، قەت برایەتیت لە بیر ناکرێ سەرۆک (مام جەلال).


سەرۆکی هه‌رێمی کوردستان گوتیشی، هەمومان لە یەک پاپۆڕداین، ئێستا هەموومان پێویستمان بە یەکریزی و برایەتیی هەیە، کوردستان بۆ هەموو نەتەوە و ئایین و مەزهەبەکانە.
سەرۆک رایگەیاند، یەک دنیا سوپاسی ئێوەی خۆشەویست و بەرێز دەکەم، هەمیشە بیرروباوەڕم بە سەربەخۆیی کوردستان بەهێزبووە بەڕاستی ئەمڕۆ بیروباوەڕی منتان ئەوەندی دی بەهێزتر کرد، مەعنەویاتی ئیمەتات بەهێز کرد و خوا بنتانپارێزێ، پەیامێکی بەهێزە بۆ ناوە و دەروە و  سەربەخۆیی کوردستانیش بەشی زۆری بەر ئیوە دەکەوی.ئەمە ریفراندۆمی لوتکەیە و سەلماندتان کە پێشەنگن.

 

 




دوایین هەواڵەکان

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 
"بابەتی لادانی سفرەکانی سەر دیناری عێراق کاتی زۆری پێویستە"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:37

بەغدا -KDP.info-  ئەندامێکی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لادانی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی ھەنگاوێکی باشە و کاریگەری زۆر دەبێت لەسەر دراوی عێراقی، بەڵام بابەتێکی ئاسانیش نییە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact