هه‌ولێر-KDP.info- جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و به فه‌رمی بانگهێشتی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن و، پاش 48 سه‌عاتیش له‌م راگه‌یاندنه، په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ساز ده‌دات.
(جه‌عفه‌ر ئێمنكی) گوتی، نیسابی قانوونی ته‌واو بووه، كه له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێككه‌وتنی پارتی، یه‌كێتی و یه‌كگرتوو بووه و، به داخه‌وه هێشتا گۆران و كۆمه‌ڵ له ده‌ره‌وه‌ی كاراكردنه‌وه و به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانن.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان له جاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی ڕووداو هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌مڕۆ به واژۆی په‌رله‌مانتارانی زۆربه‌ی فڕاكسیۆنه‌كان، داوا كاروه كه په‌رله‌مان كۆ ببێته‌وه. گوتیشی، به‌گوێره‌ی مادده 18 جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان دانیشتنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه ده‌بات و له‌م پرسه‌دا لایه‌نه‌كانی ڕێككه‌وتوو، به‌وه رازین، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامیش دانیشتنه‌كه به‌ڕێوه ببات، پارتی له‌وه لاریی نییه، به‌ڵام له ڕووه قانوونییه‌كه‌وه، مادده‌ی 18 گونجاوتره.
له‌باره‌ی ئه‌جێندای یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یاندا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان گوتی، له دانیشتنی یه‌كه‌مدا، سكرتێری كاتی بۆ په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێ، وه‌ك چۆن له سه‌ره‌تای پێكهێنانی په‌رله‌ماندا هه‌ر به شێوه‌ی كاتی بووه، ئینجا په‌رله‌مان بڕیار له ئه‌نجامدانی ڕاپرسی ده‌دات، هه‌روه‌ها بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی به‌غدا له‌باره‌ی راپرسییه‌وه ده‌خرێته ه‌بر باسه‌وه كه بڕیارێكی ناقانوونی بوو.
(ئێمنكی) زیاتر له‌وباره‌وه دوا و گوتی، به‌گوێره‌ی یاسا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان له حاڵه‌تی ئاماده‌نه‌بوونی سه‌رۆكدا، ده‌سته‌ڵاتی ته‌واوی سه‌رۆك به‌كار ده‌هێنێ و قانوونییه.
ئه‌و ئاشكرایشی كرد، كه له غیابی سكرتێری په‌رله‌ماندا، سكرتێرێكی دیكه هه‌ڵده‌بژێردرێ و تا ئێستایش وه‌ك باس كراوه، (بێگه‌رد تاڵه‌بانی) له فراكسیۆنی یه‌كێتی ده‌بێ.
(ئێمنكی) گوتی، پێوه‌ندییه‌كانی وه‌ك جێگر له‌گه‌ڵ سكرتێری په‌رله‌مان(فه‌خره‌ددین قادر) باشه و، له دواپێوه‌ندییشدا گوتوویه‌تی، پێی باشه بگه‌ڕێنه‌وه په‌رله‌مان و ئه‌و داوایه‌یشی له گۆرانیش كردووه، به‌ڵام كه هێشتا بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌یان نه‌داوه، دیاره له رازیكردنی حزبه‌كه‌ی خۆیشیدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.