Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 15:30 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

شیروان حەیدەری: کۆبوونەوەی پەرلەمان ھێزێکی زیاتر بە ڕیفڕاندۆم دەدات
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  پسپۆڕێکی یاسا پێی وایە دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان ھێزێکی زیاتر بە ڕیفڕاندۆمی سەربەخۆیی دەدات و دەشڵێت، پەرلەمان لەم قۆناغەدا ڕۆڵی زۆری دەبێت بۆ باشترکردنی ژیانی ھاووڵاتییان.

(شیروان حەیدەری)، وەزیری پێشووی داد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''بڵاوبوونەوەی ھەواڵی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان کاریگەریی لەسەر جەماوەری کوردستان ھەیە و پێم وایە کاراکردنەوەی پەرلەمان لەم قۆناغەدا گرینگیی خۆی ھەیە، چونکە ھیچ بیانوویەک بۆ پرسە یاسایییەکان ناھێڵێتەوە و لەسەر ئاستی ناوخۆ و عێراق و جیھان دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان ڕۆڵی دەبێت، بەتایبەت کە ھەرێمی کوردستان چەند ڕۆژێکی کەمی لەبەردەمدا ماوە بۆ ئەنجامدانی ڕیفڕاندۆمی سەربەخۆیی، زۆر کەس و لایەن باسیان لەوە دەکرد، ئەگەر پەرلەمان دەستبەکارەکانی بکاتەوە، ئەوە ھێزێکی دیکە بە پڕۆسەی ڕیفڕاندۆم دەبەخشێت.''

ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بڵاوی کردەوە، ڕێژەیی یاساییی ئیمزا بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان کۆ کراونەتەوە و بڕیارە سبەی، پێنجشەممە، پەرلەمانی کوردستان کۆ ببێتەوە.

(شیروان حەیدەری) دەشڵێت: ''پەرلەمان وەک دەزگەیەکی یاسادادان و چاودێری لەم قۆناغەدا زۆر ئەرکی گرینگی لەبەردەمدایە، لەوانەش دەرکردنی ژمارەیەک پڕۆژەیاسا، ھەروەھا باشترکردنی بژێویی ژیانی ھاووڵاتییان، چونکە ئەگەر پەرلەمان لە کۆبوونەوەکانی بەردەوام بێت، پەرلەمانتاران ھەست بەوە دەکەن، ھاووڵاتییان بە ھۆی قەیرانی ئابوورییەوە ڕەوشیان خراپە و پەرلەمان دەتوانێت بە دەرکردنی ھەندێ بڕیار و یاسا کار بۆ باشترکردنی ژیانی خەڵک بکات، جگە لەو ڕۆڵە گرینگەی چاودێری بەسەر دامودەزگەکانی حکوومەتدا دەکات.''

قائید میرۆ
 




دوایین هەواڵەکان

مەسعود کاڕەش" لەھەولێر ئامادەکاری بۆ وەرزی گەرماو دابین کردنی ئاو دەکرێت"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 14:04:29

ھەولێر -KDP.info-  جێگری پارێزگاری ھەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لە چەند رۆژی داھاتوو کۆبوونەوەیەک بۆ ئامادەکاریانی وەرزی گەرما و بەرەنگابوونەوەی وشکەساڵی دەکرێت و دەشڵێ، ھەر شوێنێک پێویستی بە بیر ھەبێت ئەوە بیری ئاوی بۆ دابین دەکرێت.

 
بەردی بناغەی پڕۆژەی کۆرنیشی رووبارێ روویێ شین و یاریگایەکی وەرزش دانرا

THURSDAY, 25 APRIL 2024 14:04:45

ئامێدی-KDP.info- لەژێر چاودێریی پارێزگاری دهۆک بەردی بناغەی دوو پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری ناحیەی شێلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی دانرا. پارێزگار دووپاتی دەکاتەوە، لە جێبەجێ کردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانیان بەردەوام دەبن.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری پێشووی موسەننا کرد

THURSDAY, 25 APRIL 2024 12:04:06

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری پێشووی موسەننا کرد و بارودۆخی سیاسیی عێراق و دۆخی پارێزگاکانیان تاوتوێ کرد.

وەزیری تەندروستی: ھەڵمەتەکە دەستی پێکردووە.. داوا لە دایک و باوکان دەکەین ھاوکارمان بن

THURSDAY, 25 APRIL 2024 10:04:16

ھەولێر-KDP.info- وەزیری تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وەزیری تەندروستی عێراق بەشداری لە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی بۆ نەخۆشییەکانی منداڵان لە ھەولێر دەکات و ھەڵمەتەکانی کوتانی قوتابیانیش بەسەردەکاتەوە.

 

وەزارەتی ناوخۆ ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 00:04:55

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات كە بی مۆڵەتی خوێندن بڕوانامەیان بەدەست هیناوە و تاوەكوو ئێستا بۆیان هەژمار نەكراوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact