Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 25 NOV 2017 10:45 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

هێمن هەورامی: ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی، سەقامگیری بۆ ناوچەکە دێنێت
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- (هێمن هەورامی) لە پێشوازیی بەرپرسی بەشی سیاسیی سەفارەتی کەنەدادا ڕایگەیاند، ڕیفراندۆم و سەربەخۆییی هەرێمی کوردستان سەقامگیری بۆ ناوچەکە دێنێت.

(هێمن هەورامی)، بەرپرسی بەدواداچوونی کاروباری سیاسی و پێوەندییەکانی مەکتەبی سەرۆک، لە دیداریدا لەگەڵ (زەینەب علییاڤا)، بەرپرسی بەشی سیاسیی سەفارەتی کەنەدا، ڕایگەیاند: ''گەر گشتپرسی بۆ سەربەخۆییی کوردستانی عێراق نەبێت و ئەم سەرخۆبوونەش نەبێتە زامنی بەرەوپێشبردن و سەقامگیریی خودی دەوڵەتەکە و ناوچەکەش، ئەم هەموو قوربانییەی لە پێناودا نەدەدرا.''

(هەورامی) ڕەوشی سیاسیی ناوچەکە و عێراق و بەتایبەتی پێوەندیی نێوان هەولێر و بەغدای بۆ شاندی ناوبراو خستە ڕوو و گوتی: ''ئێستا بڕیار لای گەلی کوردستانە و هیچ جۆرە سازشێک لە  دواخستنی ڕیفراندۆمدا ناکرێت، چونکە گەر خوێندنەوەیەکی واقعیانە بۆ پرسی ڕیفراندۆم بکرێت، ئەوا دەردەکەوێت، کە ئەم پرۆسەیە پەڕاندنەوەی ناوچەکەیە بەرەو سەقامگیریی زیاتر.''

(هێمن هەورامی) باسی لە ڕوشی سیاسیی ناوخۆی کوردستان کرد و رایگەیاند: ''هەموو لایەنەکان لە دانیشتندان بۆ دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاو بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و سەرخستنی پرسی ڕیفراندۆم.''

(زەینەب علییاڤا) خۆشحاڵیی خۆی بۆ خستنە ڕووی دواپێشهاتەکان لە زاری (هەورامی)یەوە دەربڕی و هیوای خواست لە ڕێگای دانوستان و گفتوگۆوە بیروڕا جیاوازەکان یەک بخەنەوە.
 




دوایین هەواڵەکان

حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هێرشه‌كه‌ى سینا سه‌ركۆنه ده‌كات

FRIDAY, 24 NOVEMBER 2017 21:11:30

هه‌ولێر-KDP.info-  حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وێڕای سه‌ركۆنه‌كردنی هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی میسڕ، هاوكات هاوخه‌میی حكوومه‌ت و گه‌لی كوردستان به‌ گه‌ل و حكوومه‌تی میسڕ ڕاده‌گه‌یێنێ.

 
میسڕ خوێناویترین ڕۆژی به‌ڕێ كرد

FRIDAY, 24 NOVEMBER 2017 20:11:48

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ٢٣٥ كوژران و ده‌یانیش بریندار بوون به‌ هۆی ئه‌و هێرشه‌ی كرایه‌ سه‌ر نوێژخوێنانی مزگه‌وتێكی شاری سینا له‌ میسڕ.

 
لیژنەی تەندروستیی پەرلەمان: بەغدا، وه‌ك پرسێکی سیاسی له‌ بەشەدەرمانی ھەرێمی کوردستان ده‌ڕوانێ

FRIDAY, 24 NOVEMBER 2017 18:11:31

هه‌ولێر-KDP.info-  ئەندامێکی لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی کوردستان ده‌ڵێ، بەغدا بەشەدەرمانی ھەرێمی کوردستانی بە شێوەیەکی بەرچاو کەم کردووه‌تەوە و، نەخۆشێکی تالاسیما  بەو ھۆیەوە گیانی لە دەست دا. ئاشكرایشی ده‌كات، ئەو دەرمانە کەمەشی كه‌ بۆ ھەرێمی کوردستانی ده‌نێرێ، له‌ ئێكسپایه‌ربوون زۆر نزیكن.

 
پەرلەمانی كوردستان كار لەسەر یاسا هاوبەشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دەكات

FRIDAY, 24 NOVEMBER 2017 17:11:43

هه‌ولێر-KDP.info-  جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان ده‌ڵێ، كاره‌ له‌پێشینه‌كانی په‌رله‌مان ئەو یاسایانەن كە گرێدراون بە ژیانی هاووڵاتیانی كوردستانەوە. گوتیشی، فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمان دەیەوێت ئەو یاسایانەی لە نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقدا هاوبەشن، په‌رله‌مان كاریان له‌سه‌ر بكات نموونەی یاسای دەروازە سنوورییەكان.

 
سێ كچی دیکەی کوردانی ئێزدی رزگار کران

FRIDAY, 24 NOVEMBER 2017 17:11:08

دهۆک-KDP.info-  بەرپرسی نووسینگەی رفێنراوانی کوردانی ئێزدی لە پارێزگای دهۆک دەڵیت، ئەمڕۆ هەینی، سێ کەسی دیکە له‌ کوردانی ئێزدی کە خەلکی شنگالن لە دەست تیرۆریستانی داعش رزگار کران.

 


 
© 2017 Kurdistan Democratic Party, KDP