Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 25 FEB 2018 07:10 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

نێچیرڤان بارزانی‌ بۆ ڕیفراندۆم چالاكی‌ ده‌بێت
| KDP.info


 

هەولێر-KDP.info-  سكرتێری‌ ڕۆژنامه‌وانیی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ هەرێمی كوردستان، ئه‌و هه‌واڵانه‌ ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ (نێچیرڤان بارزانی) له‌گه‌ڵ‌ ئه‌نجامدانی‌ ڕیفراندۆمدا نییه‌، و ده‌ڵێت "(نێچیرڤان بارزانی) له‌ پشتی‌ په‌رده‌وه‌ به‌رده‌وام خه‌ریكی‌ ئیشكردنه‌ بۆ ڕیفراندۆم ‌و له‌ ڕۆژانی‌ ئاینده‌دا له‌ هه‌ڵمه‌تی‌ پشتیوانیكردن له‌ ڕیفراندۆمدا چالاكی‌ ده‌بێت."

(سامی‌ ئه‌رگۆشی)‌ سكرتێری‌ ڕۆژنامه‌وانییی سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ هەرێمی كوردستان سه‌باره‌ت به ‌بێده‌نگیی‌ (نێچیرڤان بارزانی‌) له‌ هه‌ڵمه‌تی‌ پشتیوانیكردن له‌ ڕیفراندۆمدا، به(‌ئاوێنه)‌ی‌ ڕاگه‌یاندووە، كه‌ هۆكاره‌كه‌ی‌ ئه‌وه‌ بووه‌ ته‌نها چه‌ند ڕۆژێكه‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ به‌ فەرمی‌ ده‌ستیپێكردوه‌.
ناوبراو وێڕای بە ناڕاست لەقەڵەمدانی ئەو قسانە کە گوایە سەرۆکی حکوومەت لە ڕیفراندۆم ناڕازییە، گوتی، ڕیفراندۆم پرۆسه‌یه‌كی‌ سیسته‌ماتیكه‌ هه‌ر یه‌كه‌ و ڕۆڵی‌ خۆی‌ ده‌بینێت، هه‌ر یه‌كه‌ به‌پێی‌ توانا ‌و په‌یوه‌ندی ‌‌و به‌پێی‌ پێگه‌ی‌ خۆی‌ ئیشی كردووه‌ له‌و بابه‌ته‌دا و (نێچیرڤان بارزانی)ـیش له‌ چوار پێنج دیداری‌ ڕۆژنامه‌وانیدا، هه‌میشه‌ باسی‌ له‌و بابه‌ته‌ كردووه ‌‌و به‌پێی‌ ئه‌و كات ‌و به‌رنامه‌یه‌ی‌ كه‌ هه‌یه‌تی‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ چالاكی‌ ده‌بێت و له‌ ڕۆژانی‌ داهاتوودا به‌شداریی‌ هه‌ڵمه‌تی‌ پشتیوانیكردن له‌ ڕیفراندۆم ده‌كات.

 




دوایین هەواڵەکان

"هێزە عێراقییەکان لە دەوروبەری کەرکووک پاشەکشەیان کردووە"

SATURDAY, 24 FEBRUARY 2018 19:02:50

پردێ-KDP.info- بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگە لە میحوەری پردێ ئەوەی پشتڕاست کردەوە، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ھێزە عێراقییەکان و حەشدی شەعبی لە زۆرێک لە ناوچەکانی دەوروبەری کەرکووک پاشەکشەیان کردووە و دەشڵێ، ئۆتۆمبێڵی داعش بە ئاشکرا لە نێو حەویجە و ڕیاز ھاتوچۆ دەکەن.

پارتی سەرەخۆشیی لە خانەوادەی شێخ کەمال شێخ محمەمەد سراجەدین دەکات

SATURDAY, 24 FEBRUARY 2018 18:02:21

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو شێخ کەمال شێخ محمەمەد سراجەدین

 
برۆ: ڕژێمی سووریا حەشدی شەعبی بۆ عەفرین ڕەوانە کردووە

SATURDAY, 24 FEBRUARY 2018 18:02:13

هه‌ولێر -KDP.info-نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كورد له‌ سووریا بۆ كۆنگره‌ی جنێف گوتی، هاتنی هێزی ڕژێمی سووریا وای كردووه‌ توركیا هێرشه‌كانی چڕتر بكاته‌وه‌ بۆ سه‌ر ئه‌و شاره‌، چونكه‌ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی سووریا هێزی فه‌رمی ڕه‌وانه‌ بكات، هێزی حه‌شدی شیعی بۆ عه‌فرین ڕه‌وانه‌ كردووه‌.

 
چاودێرێكی سیاسی: ئه‌مه‌ریكا دوای ڕووداوه‌كانی ئه‌م دوایه‌ گرینگی به‌ هه‌رێم بدات

SATURDAY, 24 FEBRUARY 2018 16:02:02

هەولێر -KDP.info- ماموستایه‌كی زانسته‌ سیاسییه‌كان له ‌زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڵێ، سه‌ردانی ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مه‌ریكا گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه‌، چونكه‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر جارێكی دیكه‌ پشتگیری له‌ هه‌رێمی كوردستان بكات و گرنگیی پێ بدات، چونكه‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌رێم ڕێگری له‌ دروستبوونی گرووپی دیكه‌ی توندڕه‌و بکرێت، ئه‌مه‌ش له ‌به‌رژوه‌ندیی هه‌رێم و ئه‌مه‌ریكادایه‌.

 
مەكتەبی سەرۆك، سەرەخۆشی لە خانەوادەی حاجی عومەر مەجید دەكات

SATURDAY, 24 FEBRUARY 2018 12:02:09

بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان

بەڕێزان لە خانەوادەی حاجی عومەر مەجید بەرلووتی..

 
دڵگران بووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی دیاری كۆمەڵایەتیی گەرمیان و خزمانی گوندی بەرلووت (حاجی عومەر مەجید فەتاح) باوكی (محەممەد و حەسەن و بەختیار).


 
© 2017 Kurdistan Democratic Party, KDP