کەرکووک-KDP.info- (مه‌سعود بارزانی)، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یدا، له‌گه‌ڵ پارێزگاری كه‌ركووك و نوێنه‌ری ته‌واوی پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی شاره‌كه رایگه‌یاند، بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم دوای ئه‌وه هات، كه هه‌موو رێگه‌یه‌ك تاقیكرایه‌وه، به‌ڵام ته‌واوی هه‌وڵه‌كان بێسوود بوون.
(سەرۆک بارزانی) ئەمڕۆ لە کەرکووک لەگەڵ پارێزگاری کەرکووک و نوێنەری تەواوی پێکهاتە نەتەوەییەکانی ئەو شارە کۆبوویەوە و لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند، ریفراندۆم بۆ ئه‌وه‌یه رێگه له كێشه و ئاڵۆزی دیكه‌ی زیاتر بگرێت له ناوچه‌كه، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه.
(سەرۆک بارزانی) دڵنیایی دایە هەمووان کە پێویسته كه‌ركووك وه‌كو نموونه‌یه‌كی پێكه‌وه‌ژیان نێوان پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بمێنێته‌وه و كه‌ركووك هه‌میشه پارێزراو ده‌بێت و پێشمه‌رگه ده‌یپارێزێت.
(سەرۆک بارزانی) بۆ ئامادەبووان دووپاتی کردەوە، هیچ حیكمه‌تێك له دواخستنی ریفراندۆمدا نییه و له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت. روونیشیكرده‌وه، دوای ریفراندۆم، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.
لە کۆبوونەوەکەدا (سه‌رۆك بارزانی) ئاماژه‌یشی دا، ئه‌گه‌ر مادده‌ی 140ی ده‌ستوور جێبه‌جێ كرابا، كێشه‌كان چاره ده‌بوون و گوتی: "نیه‌تی شه‌ڕكردنمان نییه، به‌ڵام مافی به‌رگری كردنمان هه‌یه". هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، ئه‌وه‌ی شه‌ڕ هه‌ڵده‌گیرسێنێت، ده‌بێت چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامه‌كه‌شی بكات. (بارزانی) ئاماژه‌ی به ده‌ستووری عێراقیش كرد و رایگه‌یاند، له ده‌ستووردا عێراقی یه‌كپارچه پێوه‌سته به جێبه‌جێكردنی ده‌ستووره‌وه و پێكه‌وه‌ژیانیش ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه.
روونیشیكرده‌وه، هه‌ندێكجار گوێبیستی هه‌ڕه‌شه‌ی منداڵانه ده‌بێت و گوتی: "هه‌رچه‌نده گوێ به‌و هه‌ڕه‌شانه ناده‌ین و ئامۆژگارییان ده‌كه‌ین با سه‌یری ئه‌وانه‌ی پێش خۆیان بكه‌ن، له شه‌ڕدا چی‌یان ده‌ست كه‌وت". گوتیشی: "كه‌ركووك و كه‌ركووكییه‌كان بڕیاری خۆیان ده‌ده‌ن و هیچ كه‌سێك ناتوانێت خۆی به‌سه‌ر كه‌ركووك و پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیدا بسه‌پێنێت".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕیاری ریفراندۆمیشەوە دەڵێ، بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم دوای ئه‌وه هات، كه هه‌موو رێگه‌یه‌ك تاقیكرایه‌وه، به‌ڵام ته‌واوی هه‌وڵه‌كان بێسوود بوون.