هەولێر-KDP.info- (مەلا بەختیار) لە پڕێسکۆنفرانسێکدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سێقۆڵی پارتی و یەکێتی و گۆڕانی خستەڕوو و لەسەر پرسی ریفراندۆم و کاراکردنەوەی پەرلەمان و ئەو پاکێجە حەوتخاڵییەی کە پارتی و یەکێتی واژی کردووە، وادەیەکی دیاریکرد کە سبەینێ یان دووسبەی لەگەڵ گۆڕانیش دەگەنە بڕیاری کۆتایی.
ئەمڕۆ پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە هەولێر لە کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵیدا لەبارەی ریفراندۆم و کاراکردنەوەی پەرلەمان و پاکێجێکی حەوتخاڵی گفتوگۆیان کرد، دوای کۆبوونەوەکە بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی (مەلا بەختیار) ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لە پرێسکۆنفرانسێکدا خستە ڕوو، کە کۆبوونەوەکە خاڵی هاوبەشی زۆربووە و بۆچوونەکانیان لێک نزیکەوە بوون.
(مەلا بەختیار) دەڵێ، ئەمڕۆ دوو رۆژ پێش کاراکردنەوەی پەرلەمان، کۆبوونەوەیەکی مێژووی ئەنجامدرا، دەتوانم بڵێم لە مێژووی ئەو سێلایەنەدا بە تێپەڕاندنی کێشەکانی رابردوومان گرینگ‌ترین کۆبوونەوەبووە، ریفراندۆم و کاراکردنەوەی پەرلەمان و ئەو حەوتخاڵەی کە یەکێتی پێشکەشی هەموو لایەکی کردووە، کە پێشووتر گۆڕان و کۆمەڵ پەسەندیان کرد و دواتر پارتی و یەکێتی واژۆیان کرد، ئەو حەوت خاڵە لەلایەن گۆرانیشەوە قبووڵکراوە بەڵام گفتوگۆمان هێشتا لەسەری ماوە.
گوتیشی، بۆچوونه‌كان له‌یه‌ك نزیكبوون و گفتوگۆكان هێشتا كۆتاییان نه‌هاتووه و گوتی: "دوا قسه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی، یان ئه‌وپه‌ڕی دوو سبه‌ی دواخراوه، بۆ ئه‌وه‌ی دوایین قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت". هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، گۆڕان ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت و سبه و دووسبه‌ی دوا بڕیار له ئه‌نجامی گفتوگۆكان ده‌ده‌ین و جارێکی دیکە کۆ دەبینەوە.
ئەم کۆبوونەوە سێقۆڵییە لە کاتێکدایە کە حزب و لایەنەكانی بەشدار لە ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم لە یەکشەممەی رابردوودا ڕێككەوتن كە ڕۆژی پێنجشەممە 14ـی 9ـی 2017 پەرلەمانی كوردستان كارا بكرێتەوە و دانیشتنی ئاسایی خۆی دەست پێ بكاتەوە.
شاندی پارتی پێكهاتووه له (فازڵ میرانی، د. رۆژ نووری شاوه‌یس، ئازاد به‌رواری، دڵشاد شه‌هاب). شاندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پێكهاتوون له (مه‌لا به‌ختیار، ئه‌رسه‌لان باییز، رزگار عه‌لی، سه‌عدی پیره، عه‌دنان حه‌مه‌ی مینا، شۆڕش ئیسماعیل، بێگه‌رد تاڵه‌بانی). شاندی دانووستانكاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش پێكهاتوون له (جه‌لال جه‌وهه‌ر، شۆڕش حاجی، ره‌ئووف عوسمان، ئاراس وه‌لی، هیمداد هیرانی).