هەولێر-KDP.info- لە دیداریدا لەگەڵ نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه، كه بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، بڕیاری گه‌لی كوردستانه و مافێكی یاسایی و ئاساییی خه‌ڵكی كوردستانه و له كاتی دیاریكراوی خۆیدا پرۆسه‌كه به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10ـی9ـی2017، له سه‌لاحه‌ددین، (مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له (یان كۆبیش) نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرد.
له دیدارێكدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له ئێستا و ئاینده‌دا تاوتوو كرا، نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی به بۆچوون و تێبینیه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد له‌باره‌ی ریفراندۆم و گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا.
هاوکات سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی بۆ نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی دووپات كرده‌وه، كه بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، بڕیاری گه‌لی كوردستانه و مافێكی یاسایی و ئاساییی خه‌ڵكی كوردستانه و له كاتی دیاریكراوی خۆیدا پرۆسه‌كه به‌ڕێوه ده‌چێت.
(سه‌رۆك بارزانی) ئاماژه‌یشی دا، کە گه‌لی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێ له پاراستنی سه‌قامگیری و پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كەدا.