هەولێر-KDP.info- هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئهیلوول مێژووی عێراقی به جۆرێك گۆڕی، کە چی دی حکوومەتەکانی نه‌یانتوانی خه‌ڵكی كوردستان لە داواکانی بۆ مافەکانی بێده‌نگ بكه‌ن و، وەک ئاکادیمی و پێشمەرگەکانی ئەیلوول دەڵێن، شۆڕشی ئهیلوول به سه‌رۆكایه‌تیی (بارزانیی نه‌مر) ئه‌و خاڵه وه‌چه‌رخانه بوو كه بوو به سه‌ره‌تای كۆتاییهاتنی ده‌سته‌ڵاتی پڕ لە زوڵم و سته‌م له‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان و یه‌كه‌م موژده‌ی ئازادی بۆ هێنان.
په‌نجاوشه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و ڕێک لەو كاتەدا کە ده‌رگاكانی خه‌باتی سیاسی و دیموكراتی به روودا داخرابوون و به ئینكار و ئاگر و ئاسن وه‌ڵامی داخوازییه ره‌واكانی دەدرایهوه، گه‌لی کورد بڕیاری شۆڕش و به‌رخۆدانی دا و یان كوردستان یان نه‌مانی كرده دروشم. هێزی میللیی له‌بننه‌هاتووی خۆی له شۆڕشێكی سه‌رتاسه‌ریدا كۆ كرده‌وه و یه‌كه‌مین هه‌نگاوه‌كانی گه‌یشتن به‌م رۆژه پڕئومێدهی ئه‌مڕۆ، ده‌ستیان پێكرد.
(د. عه‌زیز عه‌لی) مامۆستای زانكۆ له سۆران بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "شۆڕشی ئهیلوول به‌هێزترین و فراوانترین هه‌وڵی كورد له سه‌ده تاریكه‌كه‌ی بیسته‌م بوو بۆ به‌رگریكردن له بوون و ناسنامه‌ی خۆی، له‌لایه‌كی دیكه‌وه به ده‌ستپێكێكی ئامانجدار و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بزاڤی رزگاریخوازی كورد هه‌ژمار ده‌كرێت، كه كاریگه‌ری له دوای خۆیه‌وه جێ هێشتووه، هه‌م له ڕووی ده‌ستكه‌وتی سیاسی و هه‌میش له رووی گه‌شه‌سه‌ندنی كولتووری سیاسیی داڕێژراو و ئامانجدار ڕێكخستووه، سه‌ركرده و جه‌ماوه‌ر و پێشمه‌رگه و ڕۆشنبیر و ته‌نزیم و حزب و ستراتیژی و تاكتیك هه‌ر هه‌مووی حزووریان هه‌بوو."
شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول به ڕابه‌رایه‌تیی (مسته‌فا بارزانیی نه‌مر) و به پێشڕه‌وایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ده‌نگی ره‌وای گه‌لێكی خاك و ماف زه‌وتكراو بوو، پرۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی سه‌رتاسه‌ری بوو كه كۆی جیاوازییه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و ئایینزایی و چینایه‌تی و هه‌موو ئینتیما لاوه‌كییه‌كان و سنووره ده‌ستكرده‌كه‌ی نیشتمانی تێپه‌ڕاند.
بە باوەڕی مامۆستاکەی زانكۆی سۆران، هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئهیلوول مێژووی عێراقی به جۆرێك گۆڕی، كه سه‌رباری هه‌وڵی زۆر و به‌كارهێنانی هه‌موو توانا ئابووری و سه‌ربازییه‌كانی ڕژێمه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان و، پهنابرندن بۆ دڕنده‌ترین شێوازه‌كانی سه‌ركوتكردن و هه‌وڵی قڕكردن و له‌ناوبردنی نه‌ته‌وه‌یه‌ك، كه‌چی نه‌یانتوانی خه‌ڵكی كوردستان بێده‌نگ بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه دواوه، شۆڕشی ئهیلوول به سه‌رۆكایه‌تیی (بارزانیی نه‌مر) ئه‌و خاڵه وه‌چه‌رخانه بوو كه بوو به سه‌ره‌تای كۆتاییهاتنی ده‌سه‌ڵاتی پڕ زوڵم و سته‌م له‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان و، یه‌كه‌م موژده‌ی ئازادی بۆ هێنان، شۆڕشی ئهیلوول بوو به خاڵی وه‌رچه‌رخان له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییدا و كۆتایی به بێهێزی و په‌رته‌وازه‌یی هێنا و بڕوا و متمانه‌یه‌كی پۆڵایینی هێنایه كایه‌وه.
(حالی مه‌حموود) پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئهیلوولە و لەم یادەدا دەڵێ، شۆڕشی ئهیلوول له‌ژێر یه‌ك ڕێباز و یه‌ك ڕێبه‌ر له زاخۆ تا خانه‌قین هه‌ڵگیرسا، وای له تاكه‌كانی كورد كرد كه ئیراده‌یان به‌هێز بێت و له هه‌وڵدا بن بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كورد و ڕزگاركردنی كوردستان، بۆیه ئه‌و شتانه‌ی ئه‌مڕۆ به ده‌ست هاتوونه به ئاسانی به‌ده‌ست نه‌هاتوون، به‌ڵكو به هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئهیلوول و شۆڕشه‌كانی دیكه به ده‌ست هاتوون.
ئەو پێشمەرگەیەی ئەیلوول ئاماژه‌ی دا، "شۆڕشی ئهیلوول ده‌ستكه‌وتێكی هه‌ره‌گه‌وره‌ی بۆ گه‌له‌كه‌مانی به ده‌ست هێنا، حكوومه‌تی عێراقی ناچار كرد ددان به مافه‌كانی گه‌لی كورددا بنێت و به‌رهه‌می شۆڕشه‌كه‌ش به‌یاننامه‌ی 11ـی ئازاری لێ كه‌وته‌وه، کە بوو به بناغه‌ی هه‌موو گفتوگۆكانی دیكه‌ی كورد له‌گه‌ڵ ڕژێمه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق، كه ئه‌وه ده‌ستكه‌وتێكی زۆر گه‌وره بوو، تا ئێستایش گه‌لی كورد شانازی پێوه ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان هه‌بوو، به‌تایبه‌تی یه‌كێتی سۆڤیێت".
ڕابین شێروانی