Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 24 APR 2024 03:58 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم؛ بڕیار درا پێنجشەممەی دابێ پەرلەمان کارا بکرێتەوە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا رایگەیاند کە حزب و لایەنەكانی بەشدار لە ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم ڕێككەوتن كە ڕۆژی پێنجشەممە 14ـی 9ـی 2017 پەرلەمانی كوردستان كارا بكرێتەوە و دانیشتنی ئاسایی خۆی دەست پێ بكاتەوە.

دەقی ڕاگەیێندراوی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم:

ڕۆژی یەكشەممە 10ـی 9ـی 2017 لە سەلاحەدین ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم بە سەرپەرشتیی بەڕێز مەسعوود بارزانی و ئامادەبوونی بەڕێز كۆسرەت ڕەسووڵ عەلی و ئامادەبوونی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان و سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەست.
لە كۆبوونەوەكەدا پێشهاتە سیاسییەكان و دوایین هەڵوێستی ناوخۆ و عێراق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هەروەها سەردانەكەی ئەمینداری گشتیی كۆمكاری عەرەبی بۆ هەرێمی كوردستان تاوتوێ كرا.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا ئامادەبووان ڕێككەوتنی مێژوویی نێوان پارتی و یەكێتی  لە 10ـی ئەیلوولی 2017 بۆ كاراكردنەوەی پارلەمانی كوردستانیان بەرز نرخاند و بە هەنگاوێكی گرنگ و نیشتیمانی و مێژوویی وەسفكرا و ئومێدی ئەوە خوازرا كە ئەو هەنگاوە ببێتە هۆی خێراتربوونی پڕۆسەی سیاسی و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستان.

كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم دوای ڕاگۆڕینەوە و گوێگرتن لە تێبینی و پێشنیاری لایەنە سیاسییەكان و پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكان و هەروەها خوێندنەوەی ڕاپۆرتی ڕێوشوێنە پڕاكتییەكانی پڕۆسەی ڕیفراندۆم لە لایەن كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان بەو ئەنجامانەی خوارەوە گەییشت:

یەكەم: ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم جەخت لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە وادەی دیاریكراوی خۆی لە 25ـی ئەیلوولی 2017 لە هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەكاتەوە و، هەموو ئەو دەنگۆ و پڕۆپاگەندانە ڕەتدەكاتەوە كە باس لە دواخستنی ڕیفراندۆم دەكەن.

دووەم: كۆبوونەوەكە بە ڕەچاوكردنی دۆخی هەستیاری كوردستان جەختی لە پێویستی یەكڕیزی و هاودەنگیی نیشتیمانی و هەماهەنگیی نێوان هێزە سیاسییەكان بۆ هەڵمەتی هاوبەشی بانگەشە بۆ ڕیفراندۆم كردەوە.

سێیەم: كۆبوونەوەكە تەئكیدی لە پاراستن و ڕەچاوكردنی ماف و داواكاریی پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانی كوردستان لە هەموو قۆناغەكاندا كردەوە و دەرئەنجامی كۆبوونەوەكانی لیژنەی تایبەت بە زەماناتی پێكهاتەكان خرایە بەر باس و داوا لە سكرتاریەتی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم كرا كە داواكارییەكان یەكبخات و كۆبوونەوەكە پاڵپشتیی خۆی بۆ داواكاریی پێكهاتەكان دەربڕی.

چوارەم: حزب و لایەنەكانی بەشدار لە ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم ڕێككەوتن كە ڕۆژی پێنجشەممە 14ـی 9ـی 2017 پارلەمانی كوردستان كارا بكرێتەوە و دانیشتنی ئاسایی خۆی دەست پێ بكاتەوە.

پێنجەم: ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئیجرائات و هەنگاوە پڕاكتیكییەكانی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی بۆ پڕۆسەی ڕیفراندۆم دووپات دەكاتەوە و داوایش لە حكوومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكات كە هاوكاری كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان بن.

شەشەم: ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم داوا لە ڕێكخراوە بیانییەكان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی دەكات كە بەشدار بن لە چاودێریكردنی پڕۆسەی ڕیفراندۆم لە هەرێمی كوردستان.

ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم
10ـی ئەیلوولی 2017
 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی حکوومەت لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕادەسپێرێت

TUESDAY, 23 APRIL 2024 22:04:47

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان داوای تەرخانکردنی دارایی دەکات بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان.

 
حزبەکانی کوردستان بۆ KDP: سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا گرنگی پێگەی کوردستان دەردەخات

TUESDAY, 23 APRIL 2024 21:04:02

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسانی باڵای حزبی سۆسیال دیموکرات و بزووتنەوەی ئیسلامی و حزبی زەحمەتکێشان، سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ ھەولێری پایتەختی کوردستان بەگرنگ دەزانن لەم كاته‌دا، ھاوکات پێشیان وایە، دەوڵەتی تورکیا پێگەی ھەرێمی کوردستانی لا گرنگە و دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ فراوان بکات لەڕووی دیبلۆماسی و سیاسی و ئابووری.

 
سەرۆكایەتی هەرێم و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان تاوتوێی پرسی هەڵبژاردنیان كرد

TUESDAY, 23 APRIL 2024 20:04:51

ھەولێر-KDP.info- لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و بەرپرسێكی باڵای یۆنامی، تاوتوێی كێشە و بەربەستەكانی بەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و هەروەها كورسی پێكهاتەكان كرا.

 
لە پارێزگای سەلاحەددین کورد دوو پۆستی بەدەستهێنا

TUESDAY, 23 APRIL 2024 18:04:03

سەلاحەددین _KDP.info_ ڕاوێژکاری پارێزگاری سەلاحەددین بۆ کاروباری ئەمنی دەڵێت، ئەمڕۆ ژمارەیەک پۆستی دیکەی پارێزگای سەلاحەددین یەکلاکرانەوە و دوو پۆستی پارێزگاکەش بەر کورد کەوتن، ڕاوێژکاری پارێزگاری سەلاحەدین بەر پارتی دیموکراتی کوردستان و بەڕێوەبەری وەبەرھێنانیش بەر یەکێتی نیشتمانی کەوت.

 
میری ئێزدیان بۆ KDP.info: سەرۆک بارزانی پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئێزدیان دووپات کردەوە

TUESDAY, 23 APRIL 2024 16:04:38

شێخانKDP.info-  میر حازم تەحسین  بەگ میری ئێزدیان لە جیهان ڕایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی زۆر بەرهەمدارمان لەگەڵ سەرۆک بارزانی مان ئەنجامدا و پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئێزدیان دووپات کردەوە.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact