خانەقین-KDP.info- بەرپرسی لقی خانه‌قینی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، "داگرتنی ئاڵای كوردستان لە مەندەلی لەلایەن چەند كەسێكەوە، رووداوێكی ناخۆشە و لەگەڵ یەكێتی لە ھەوڵداین بۆ چارەكردنی كێشەكە". ئه‌و جه‌ختی كرده‌وه كه، مه‌نده‌لی به 200 كه‌س و 200هه‌زار كه‌سیش دیمۆگرافییهكهی ناگۆڕدرێ و ناكرێ به ناوچه‌ی عه‌ره‌بنشین.
(جەعفەر شێخ مستەفا)، بەرپرسی لقی 15ـی پارتی لە خانەقین، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "ئەمڕۆ ژمارەیەك چەكدار لە شارەدێی مەندەلی ئاڵای كوردستانیان داگرتووە و ویستوویانە رەوشی ناوچەكە ئاڵۆز بكەن، بەڵام ئەوەی لە راگەیاندنەكان بڵاو دەكرێتەوە ژمارەی چەكدارەكان بەو قەبارەیە نییە، بەڵكوو چەند كەسێك رووداوەكەیان خوڵقاندووە و لە ئێستادا لە گەڵ برادەرانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە كۆبوونەوەداین لەسەر رووداوەكە و رەوشی ناوچەكە لە ژێر كۆنتڕۆڵدایە".
لەبارەی مەترسی بۆ سەر ریفڕاندۆم لە ناوچەی خانەقین و مەندەلی، (شێخ مستەفا) گوتی، "مەترسییەكی ئەوتۆ لەسەر پڕۆسەی ریفڕاندۆم لەو ناوچانەدا نییە، خۆ بە قسەی خەڵكێك نابێت كە ئایا ریفڕاندۆم بە چ شێوازێك بەڕێوە دەچێت، ئێمە ھەموو ھەوڵێك بۆ سەرخستنی ریفڕاندۆم لە سنووری خانەقین و دەوروبەریدا دەدەین".
پاش ڕووداوه‌كه، پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان له باره‌ی ڕووداوه‌كه‌ی شاره‌دێی مه‌نده‌لی كۆ بوونه‌وه و دواتر، كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانی ساز درا و تێیدا به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی ڕایگه‌یاند، كه نزیكه‌ی 150 كه‌سێكی به‌عسی بۆ تێكدانی دۆخی ناوچه‌كه پشێوییان ناوه‌ته‌وه، هه‌ڵبه‌ته ئێمه له‌گه‌ڵ گرژكردن و تێكدانی دۆخه‌كه‌دا نین و، وا بڕیاره له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ناوچه‌كه قسه بكه‌ین.
ڕاشیگه‌یاند، كه خه‌ڵكی ناوچه‌كه بڕیاری داوه، له پرۆسه‌ی ڕیفرهندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی به‌شداری بكه‌ن و له‌و ڕۆژه‌شدا ده‌نگی خۆیان ده‌ده‌ن.
هاوكات قایمقامی خانه‌قین گوتی، ئامر فه‌وجێك پێش ئه‌و خه‌ڵكه كه‌وتووه كه ویستوویانه له مه‌نده‌لی و له‌سه‌ر ناوچه‌ی پارتی و كۆمیته‌ی یه‌كێتی ئاڵای كوردستان دابگرن، به‌ڵام دیاره به‌ر به‌م هه‌وڵه گیراوه.
جه‌ختی كرده‌وه كه، كۆنه به‌عسییه‌كان ئه‌م دۆخه‌یان خوڵقاندووه، خۆی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی پارتی و یه‌كێتییش بۆ ئه‌وه بوو كه ئه‌م دۆخه له‌وێوه نه‌گوێزرێته‌وه بۆ خانه‌قین، ئێستا دۆخه‌كه له ژێر كۆنترۆڵدایه.
ئێمه ده‌مانه‌وێ كه به شێوه‌ی ئاقڵانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه بكه‌ین و نه‌هێڵین ئاڵۆزی دروست ببێ و له لایه‌ن كوردستانیانه‌وه په‌رچه‌كردار هه‌بێ.
هه‌ر له‌و كۆنفڕانسه ڕۆژنامه‌وانییه‌دا، (شێخ جه‌عفه‌ر) گوتی، هه‌موو براده‌رانمان سه‌لامه‌تن و هه‌ر كه‌سێك ده‌ست بات بۆ هه‌ڤاڵانمان، ئه‌وا ده‌ستی ده‌بڕین.
ئه‌و جه‌ختی كرده‌وه كه، مه‌نده‌لی به 200 كه‌س و 200هه‌زار كه‌سیش دیمۆگرافییهكهی ناگۆڕدرێ و ناكرێ به ناوچه‌ی عه‌ره‌بنشین.
ڕاشیگه‌یاند، هه‌روه‌ها هیچ هێزێك ناتوانێ له به‌شداری و ده‌نگ به به‌ڵێ بۆ ڕیفرهندۆم پاشگه‌زمان بكاته‌وه و دڵیایشین ده‌نگی باش به‌ده‌ست دێ.
قائید میرۆ