Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 21 JUN 2018 07:58 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

دوای جەژن دەست بەجێبەجێکردنی پڕۆژەکەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت
| KDP.info


 
هه‌ولێر-KDP.info- بەڕێوه‌بەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ده‌ڵێ، ئەو فەرمانگەیه‌ی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکەی وەزارەتی پێشمەرگە درووست کراوە مەشق و ڕاھێنانیان تەواو کردووە و بڕیارە دوای جەژن دەست بەجێبەجێکردنی پڕۆژەکە بکەن.
 
عەمید (ھەڵگورد حیکمەت) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتى، " فەرمانگەی چاکسازی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە ٣٥ خاڵیەکەی وەزارەتی پێشمەرگە کە باس لەڕێکخستنەوەی ھەیکەلی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکخستنی ھێزەکانی پێشمەرگە دەکات مەشق و ڕواھێنانیان تەواو کردووە و ئێستا فەرمانی دەستبەکاربوونیان دەرچووە.
 
عەمید (ھەڵگورد) گوتیشی، "لەناو وەزارەتی پێشمەرگە فەرمانگەیەکیان بۆ کراوەتەوە و میلاکیان بۆ دابینکراوە و ئەوانەی لەوێ کار دەکەن کەسانی ئەکادیمین و لەلایەن ھاوپەیمانانەوە مەشق و ڕاھێنانیان پێکراوە، بڕیارە دوای جەژنی قوربان دەست بەجێبەجێکردنی پڕۆژەکە بکەن.
 
بەڕێوه‌بەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ده‌شڵێ، "ئەو فەرمانگەیە ھەر بەشێک لەوانە لەسەر سێکتەرێک کاری خۆیان دەکەن، بۆ ئەو مەبەستەش بە ھەماھەنگی دەبێت لەگەڵ ھاوپەیمانان، چونکە لیژنەیەک لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگە و ھاوپەیمانان درووست کراوە، ئەوانیش بەڕاوێژ لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆکایەتی ھەرێم کارەکان ئەنجامدەدەن.
 
بڵند ئیبراھیم  
 



دوایین هەواڵەکان

وەزارەتى خوێندنى باڵا، لیستى زانکۆ باوەڕپێکراوەکانى تورکیا و ئێرانی بڵاو كرده‌وه‌

THURSDAY, 21 JUNE 2018 00:06:18

هه‌ولێر-KDP.info-  وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیى حکوومەتى هەرێمى کوردستان پێداچوونەوەى بە لیستى زانکۆ باوەڕپێکراوەکانى وڵاتانى (تورکیا – ئێران) کرد و لیستێکى نوێی بڵاو كرده‌وه‌.

 
مه‌كته‌بی سه‌رۆك سه‌رخۆشی له‌ شاخەوان غەریب ده‌كات

THURSDAY, 21 JUNE 2018 00:06:05

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان

به‌ڕێز شاخەوان غەریب

بەبیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی كاكە(شڤان)ـی كوڕت خەمبار بووین.

پارتی سه‌رخۆشی له‌ خانەوادەی مەلا حاجی دێلۆیی ده‌كات

THURSDAY, 21 JUNE 2018 00:06:33

بەڕێزان خانەوادەی مەلا حاجی دێلۆیی

خەمبار بووین بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی هەدوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان، کادیری تێکۆشەر و دڵسۆزی پارتی و رێبازی بارزانی، ئەندامی مەکتەبی رێکخستن و کەسایەتیی دیاری دەڤەری پشدەر (مەلا حاجی دێلۆیی).

"بۆ گەڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ سنووری خانه‌قین سبه‌ی خۆپێشاندان دەکرێ"

WEDNESDAY, 20 JUNE 2018 16:06:14

خانه‌قین-KDP.info-  به ‌هۆی ئه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ له‌سه‌ر خانه‌قین هه‌یه‌ و به‌رده‌وام كرده‌وه‌ی تیرۆریستی لێ ئه‌نجام ده‌درێت و چه‌ندین گوند به‌و هۆیه‌وه‌ چۆڵ كراون و خه‌ڵكێكی زۆر بوونەته‌ قوربانی. عامر رەفعەت دەڵێ، ئیدی سبه‌ی له‌ خانه‌قین خۆپێشاندان بۆ گەڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ ئه‌و ناوچانه‌ ده‌ست پێ ده‌كات و خه‌ڵكی خانه‌قین مان ده‌گرن و دووكانه‌كانیان داده‌خه‌ن .

 
"زیاتر له ‌20 هه‌زار په‌نابه‌ر گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ عێراق و هه‌رێم"

WEDNESDAY, 20 JUNE 2018 16:06:22

هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوەبه‌ری كۆچ و كۆچبه‌ران گوتی، له‌ شه‌ڕی داعش و قه‌یرانی داراییدا شه‌پۆلێكی كۆچكردن له‌ هه‌رێمی كوردستانەوە بۆ ده‌ره‌وه‌ ده‌ستی پێ كرد، به‌ڵام له‌ دوای كۆتاییهاتنی شەڕی داعش كۆچكردن پێچه‌وانه‌ بووەته‌وه‌، به‌ جۆرێك له‌ دوو ساڵی ڕابردوودا زیاتر له‌20 هه‌زار كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ عێراق، كه‌ 39%یان په‌نابه‌ری هه‌رێمی كوردستانن و گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ هه‌رێم و به‌رنامه‌یه‌كیشیان داناوه‌ هه‌ر ئاواره‌یه‌ك بگه‌ڕێته‌وه‌ هاوكاریی دارایی پێشكه‌ش ده‌كرێت.

 


 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP