Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 18 APR 2024 20:35 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

''مامۆستایانی ئایینی زۆر لەوە هۆشیارترن خەڵکانێک هانیان بدەن''
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- سەرۆکی لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی پەرلەمانی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، مامۆستایانی ئایینی هۆشیارن و لەوە تێدەگەن، کە قوربانیی گەلی کوردستان لەپێناوی چیدا بووە.

مامۆستایانی ئایینی جگە لەوەی کە ڕێنماییی ئایینی دەدەنە خەڵک لەدوای ڕاگەیاندنی دیاریکردنی ڕۆژی ڕیفراندۆم سەرجەمیان بە شێوەی جیاواز پشتیوانی لە ڕیفراندۆم دەکەن، یەکەم چینی کۆمەڵگا بوون، کە (سەرۆک بارزانی) کۆوبونەوەی لەگەڵ کردن، ڕۆژی چوارشەممە، 9ی-8ی-2017 (مەسعوود بارزانی)، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە هۆڵی (سەعد عەبدوڵڵا)ی شاری هەولێر لەگەڵ زانایانی ئایینی کۆ بووەوە و گوتارێکی پێشکەش کرد. لەو کۆبوونەوەیەدا (سەرۆک بارزانی) جەختی لە گرینگیی ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی کردەوە و گوتی: ''مامۆستایانی ئایینی ڕۆڵی گرینگیان هەبووە لە سەرجەم شۆڕشەکانی کوردستاندا.''

(سەرۆک بارزانی) لە گوتارەکەدا ڕایگەیاند: ''ریفراندۆم هی تاکە کەسێک نییە و هی هەموو حزبەکان و هەموو خەڵکی کوردستانە، هەموو هەوڵێکیشمان بۆ یەکڕیزی داوە.'' باسی لەوەش کرد: ''گشتپرسی ئامرازە بۆ سەربەخۆیی، نەک ئامانج.''

(د. سیراج خەیلانی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''مامۆستایانی ئایینی لە ئێستا و داهاتوودا سەرمەشقی کوردایەتی بوون، هەر لە شۆڕشەکانی مەهاباد و بارزان و شۆڕشی (شێخ مەحموود) و شۆڕشی (شێخ سەعیدی پیران) و گوڵان و تا دوایی.. مامۆستایانی ئایینی سەرمەشقی کوردایەتی بوون، هیچ مامۆستایەکی ئایینی لە دژی ڕیفراندۆم نییە، سەرجەمیان لەگەڵیدان و پێیان خۆشە لە ڕووی شەرع و ئایینیشەوە ئەوان باش دەزانن کە ئەحکامەکانی ئایین و فەرمانەکان چین، چونکە دواجار پرسی نیشتمانی، پرسی ئایینیشە، لە دەقە پیرۆزەکاندا باس لە قوربانی و خەبات بۆ خاک و وڵات کراوە، ئێمەش وەک گەلی کوردستان سەدان ساڵە قوربانیمان داوە، خەباتمان کردووە، بۆ ئەوەی چارەنووسی خۆمان دیاری بکەین، ئێستا ناکرێت ئێمە لە دژی دەسکەوتەکانی خۆمان بوەستینەوە، ناکرێت بچینە بەرەیەکەوە کە ئایین و خەڵک و نیشتمان دەکاتە ئامانج و قوربانی بۆ بەرژەوەندیی شەخسی.''

(د. سیراج خەیلانی) ئەوەشی خستە ڕوو: ''هیچ پێویست ناکات کەسێک بۆ بەرژەوەندیی تایبەتی خۆی بانگەشە بکات و ڕێنمایی بداتە مامۆستایانی ئایینی، مامۆستایانی ئایینی هۆشیارن و دەزانن بە (بەڵێ) دەنگ دەدەن، چونکە ئەوان لە ئێش و ئازار و قوربانیی ئەم گەلە تێگەیشتوون، بۆیە ئەوەی لەدژی پرۆسەی نیشتمانی بوەستێتەوە، دەرسی دەدرێتێ، وەک ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا دەرسیان دایە هەندێک کەس و لایەن، لە ڕووی شەرعیشەوە مامۆستایانی ئایینی لە بنەما و ڕەهەندەکانی ئایینی گەیشتوون و دەزانن چۆن بۆ کۆمەڵگای شی بکەنەوە.''

(سیراج خەیلانی) دەشڵێت: ''ئەوەی زۆر گرینگە، سەرجەم مامۆستایانی ئایینی لەپاڵ ڕەخنە و تێبنییەکانیاندا، کۆمەڵگا لەسەر (بەڵێ) بۆ ڕیفراندۆم هۆشیار دەکەنەوە.''

کارزان سەباح هەورامی
 




دوایین هەواڵەکان

ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی بازنەی هەڵبژاردن و ئەندامێکی ئەنجوومەنی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:21

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژێ پێنجشەممە 18ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دادوەر عەباس فەرحان حەسەن سەرۆکی بازنەی هەڵبژاردنی کۆمیسیۆن و دادوەر عامر موسا محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.

 
"لە ھەرێم وەبەرھێنەری بیانی بەسەرمایەی نزیکەی ١١ملیار دۆلار پڕۆژەیان ئەنجام داوە"

THURSDAY, 18 APRIL 2024 15:04:55

ھەولێر _KDP.info_ گوتەبێژی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاسانکاری زۆر باشی بۆ وەبەرھێنەری بیانی کردووە، ئێستا وەبەرھێنەرانی بیانی ٥٠ پڕۆژەیان بە سەرمایەی نزیکەی ١١ملیار دۆلار لە ھەرێمی کوردستان ئەنجام داوە.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact