سه‌باح شێخانى
به‌ر له هه‌موو شت پێویسته باس له بارودۆخى دروستبوونى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بكه‌ین، ئه‌و پارته‌ى، له 16 ئابی ساڵی 1946 به سه‌رۆكایه‌تیی باوكی رۆحیی نه‌ته‌وه‌ى كورد (بارزانیی نه‌مر) دامه‌زرا. سه‌ره‌تا ناوی (پارتی دیموكراتی كورد) بووه، له كۆنگره‌ی سێیه‌مدا كه له 26ى كانوونى دووه‌مى 1953، له شاری كه‌ركووك به‌سترا، بڕیار درا ناوی حیزب بكرێته (پارتی دیموكراتی كوردستان).
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین پارتی له قۆناغێك دروست بووه، بارودۆخی ئه‌و رۆژگاره پڕاوپڕ له كاره‌سات بوو، تازه كۆتایی به كۆماری كوردستان هاتبوو، دوژمانی كورد دڵی خۆیان به‌وه ده‌دایه‌وه، ئیتر كورد ته‌واو، جارێكى دیكه ناتوانێت سه‌رهه‌ڵداته‌وه و كۆتایی هاتووه.
پارتی هه‌ر له‌گه‌ڵ دروستبوونى، به‌ڵێنی به خه‌ڵكی كوردستاندا، ئه‌وه‌تا من هه‌م، منم درێژه به خه‌بات و قوربانیدان ده‌ده‌مه‌وه، منم ده‌بمه به‌رز خه‌بات بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانتان ده‌كه‌م.
بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌یری ڕابردووی ئه‌و مێژووه بكه‌ینه‌وه ده‌بیین زۆر ئه‌سته‌م بووه كه پارتی درێژه به‌خه‌بات بدات، به‌ڵام دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی جه‌نه‌راڵ مسته‌فا بارزانی وه‌ك كه‌سایه‌تیێكی به‌هێزی ناوچه‌كه و رۆڵی حه‌كیمیانه ئه‌م سه‌ركرده مه‌زنه گوڕوتینێكی بێوێنه‌ی داوه‌ته قۆناغی دروستبوونی پارتی و خه‌بات و به‌رخودانه‌كانی.
پارتی دیموكراتی كوردستان به ڕێبازێكی پڕاوپڕ له ڕاستی و دروستی، له‌پێناو نه‌ته‌وه‌یه‌ك و ڕزگاركردنی گه‌لێك ده‌ستی به خه‌باتی چه‌كداری و سیاسی كرد.
له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنى، وه‌ك پارتێك بۆ ئومێدی خه‌ڵكی كوردستان به‌دیار كه‌وت، تا ده‌هات زیاتر له مه‌یدانی تێكۆشاندا جێگه‌ی خۆی له ناو دڵی جه‌ماوه‌ردا ده‌كرده‌وه، جه‌ماوه‌ریش به تێكڕا له‌گه‌ڵ سه‌ره‌وه‌رییه‌كانی پارتی تێكه‌ڵ ده‌بوون.
پارتی، نه‌ك ته‌نیا له خه‌بات و تێكۆشان رۆڵی هه‌بووه، به‌ڵكو قوتابخانه‌یه‌ك بووه بۆ پێگه‌یاندنی پێشمه‌رگه، سه‌ركرده، فه‌رمانده و كادیری پێشكه‌وتوو، به درێژاییی ته‌مه‌نی حه‌فتاویه‌ك ساڵه‌ی خۆی، رۆڵی سه‌ره‌كی بینیوه له سه‌رۆكایه‌تیكردنی قۆناغی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌لی كورد، ئامانجه‌كانی پارتی هه‌روه‌ك له په‌یڕه‌و و پڕۆگرامه‌كه‌یدا هاتووه، له چوارچێوه‌ی حیزبیكی نه‌ته‌وه‌یی ده‌رناچێت.
پارتی بڕوای به مافه‌كانی مرۆڤ، دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئازادییه‌كانی تاك، مافی نه‌ته‌وه‌ییی كورد و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه هه‌یه له بڕیاردانی چاره‌نووسیاندا، به‌پێی پرۆگرامێكى زانستى و سه‌رچاوه‌گرتوو له ئه‌زموونه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌ی كورد و كه‌له‌پووری خه‌باتگێڕانه‌ی بارزانیی نه‌مره‌وه تێده‌كۆشێت.