Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 20 APR 2024 10:35 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

یەکێتی بۆ پارتی: پرۆسەى ڕیفراندۆم، دەبێ ئامانجەكانى بەدی بهێنێت
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و لە پەیامەکەدا ڕایگەیاند، ئومێدەوارین، (هەل) و (مەرج)ەكە، بە دووربینى و خوێندنەوەى قووڵى هاوكێشەكان، بقۆزینەوە بۆ سەرخستنى ئامانجەكانى ڕیفراندۆم، كە گەلەكەمان پێی ڕازى بێت. ئەمەش، یەكڕیزیى نیشتمانى و كاراكردنەوەى پەرلەمان و چارەسەرى تەنگوچەڵەمەى ئابووریى خەڵكى دەوێت.

بەرێز، (مەسعوود بارزانى)، سەرۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان
بەرێزان، ئەندامانى مەكتەبى سیاسى، ئەنجومەنى سەركردایەتیى پارتى

بە سڵاوێكى دۆستانەى گەرمەوە، بە ناوى جەنابى (مام جەلال) و مەكتەبى سیاسیى یەكێتییەكەمانەوە، پیرۆزبایى یادى (٧١) ساڵەى پارتە تێكۆشەرەكەتان لێ دەكەین، لە ڕێگەى مەكتەبى سیاسیى بەرێزیشتانەوە، پیرۆزبایى لە تێكڕاى كادر و ئەندامانى پارتیتان دەكەین.

هاوسەنگەران!
ئەم یادەتان، لە هەلومەرجێكدایە، كە نەتەوەكەمان و ئەزموونى باشوورى كوردستان، لە ناو بارودۆخێكى چارەنووسسازى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست، ناوچەكە و عێراق و بەشەكانى كوردستان، ڕۆژژمێرى ئایندەیەكى سەركەوتوو هەڵدەداتەوە.

وا جەنگى داعش لە شەڕى بەرەى ناو شارەكان لە كۆتاییدایە. دۆخى سیاسیى ناوچەكە و چەندین وڵاتى سەردەمى سایكس- پیكۆ، بەتایبەتى سیستەمەكانیان، كەوتوونەتە بەر پرس، پرسیارى تەمومژاوى. حكوومەتەكانى ناوچەكە، هەروەكو سەدەى بیستەم، تەنها بەرژەوەندیى ئابوورى، ئاسایشى بەزۆر سەپێنراوى ناوخۆیان مەبەستە. خەباتى دیموكراسى لە ناوچەكە و لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستیشدا، مەخابن، لە دواى بەناو بەهارى عەرەبیشدا، كرایە قوربانیى بزووتنەوە كۆنخوازەكان و بەرژەوەندیى دەسەڵاتەكان. لەم نێوەندەدا نەتەوەى كورد، بە خەبات و قوربانى، لە بەشەكانى كوردستاندا، باشتر لە چەندین حكوومەتى داتاشراوى سەپێنراوى پیلانى سایكس- پیكۆ، توانى، داعش تێك بشكێنێت، پێشمەرگەش ناوبانگى ئازادیپارێزى جیهانیان پێ بەخشرا.

بەڕێزینە!
ئەگەر بە درێژاییى مێژوو، داگیركەر و كۆڵۆنیالیزم ڕێیان لە خەباتى چارەى خۆنووسین گرتبێ، ئەوا لەم سەردەمەدا، زیاتر لە هەموو سەردەمێكى تر، چارەنووسى كوردستان كەوتووەتە دەستى سەركردایەتیى سیاسیى باشوورى كوردستان و دەزگا شەرعییەكەى پەرلەمان. بۆیە، یادى پارتى بە هەل دەزانین جەخت بكەینەوە كە:

نابێ هەلەكە لەدەست بدرێ بۆ تێكشكاندنى ئەو پیلانانەى لەسەر چارەنووسمان هەیە. ناشكرێ لەم سەردەمەشدا، دەوڵەتان ڕێك بكەون، هاوكێشەى بەرژەوەندخوازییان بەسەر گەلاندا بسەپێننەوە. نەخێر.. كورد و گەلانى دیكەش لە مەیدانەكەین و مافى دیموكراسیمان دەوێ. نابێ ڕێگە بدەین مێژوو، بگەڕێتەوە چوارگۆشەى پیلانگێڕى. ڕیفراندۆم، دواى تاقیكردنەوەى ڕێگەگەلى دیكە، دەستەبەرى ستراتیژیى هەلومەرجەكەیە، پرۆسەى ڕیفراندۆم، دەبێ ئامانجەكانى بەدی بهێنێت، دنیا و ناوچەكەش، پێویستە دڵنیابن، كوردى سەردەمى جیهانگیرى، كوردى سەردەمى پیلانەكانى لۆزانی ڕووخاندنى حكوومەتى مەلیكیى (شێخ مەحموود) و ڕووخاندنى كۆمارى مەهابادى ئەتڵەسى و جینۆسایدى جەنگى سارد نییە. بۆیە، ئومێدەوارین، (هەل) و (مەرج)ەكە، بە دووربینى و خوێندنەوەى قووڵى هاوكێشەكان بقۆزینەوە بۆ سەرخستنى ئامانجەكانى ڕیفراندۆم، كە گەلەكەمان پێی ڕازى بێ. ئەمەش، یەكڕیزیى نیشتمانى و كاراكردنەوەى پەرلەمان و چارەسەرى تەنگوچەڵەمەى ئابووریى خەڵكى دەوێ.

جارێكى تر، یادى (٧١) ساڵەى دامەزراندنى پارتەكەتان، پارتى دیموكراتى كوردستان، پیرۆز بێت.

مەكتەبى سیاسى
یەكێتیى نیشتمانیى كوردستان
١٦/ى ئاب/ى ٢٠١٧
 




دوایین هەواڵەکان

وەزیری بازرگانی ھەنگاوەکانی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ بۆ KDP ئاشکرا دەکات

FRIDAY, 19 APRIL 2024 21:04:30

ھەولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕی وەرگرتنی گەنمی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا دیاری نەکراوە، بڕیاریشە حکوومەتی ھەرێم و بەغدا بە ھەماھەنگی بڕەکە دیاری بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش خۆمان ئامادەکردووە.

 
شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact