هەولێر-KDP.info- هاووڵاتیێكی شاری مهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ پشتگیری له پرۆسه‌ی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییی كوردستان، له مهاباده‌وه به‌ڕێ كه‌وتووه و ده‌یه‌وێت بە پێ خۆی بگه‌یێنێته شاری هه‌ولێر.
به‌رپرسی لقی 26ی گوڵانیش له ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی رایگه‌یاند، هاتووه په‌یامی كوردانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به باشوور بدات و دەڵێ، "ئێمه پشتگیریتان ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییی كوردستانداین."
شاری مه‌هابادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه (پێشەوا قازی محه‌ممه‌د) له ساڵی 1946ـدا كۆماری كوردستانی لێ دامه‌زراند، هه‌ر له‌و شاره‌دا ئاڵای كوردستانی دایه ده‌ست (بارزانیی نه‌مر).
لەوبارەوە (حه‌سه‌ن حه‌دۆ) به‌رپرسی لقی 26ی گوڵان له ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "ئه‌و له مهابادی خۆشه‌ویسته‌وه به پیاده هاتووه و ئه‌مڕۆ گه‌یشتووه‌ته لقی 26 ـی گوڵان، لێره‌ش به پێ ده‌چێته هه‌ولێر، ئه‌و كاره‌ی ئه‌ویش بۆ پشتگیری له ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییی كوردستانه، كه پڕۆسه‌یه‌كی نیشتمانییه، هاتووه په‌یامی كوردانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به باشوور بدات و دەڵێت، ئێمه پشتگیریتان ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییی كوردستانداین."
(حه‌سه‌ن حه‌دۆ) گوتیشی، "له 16ی ئابدا هیوامان وایه هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان به یه‌ك ده‌نگ و یه‌كڕه‌نگ، یه‌كڕیزیی گه‌لی كورد بپارێزن و پێكه‌وه به‌ره‌و ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییی كوردستان هه‌نگاو بنێین، كه به ته‌بایی و یه‌كڕیزیی گه‌لی كورد به ئامانجه‌كانی خۆی ده‌گات و سه‌ركه‌وتنێكی باش له رۆژی 25/9 به ده‌ست ده‌هێنێت".
رابین شێروانی