Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 23:33 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

فاكتەرە بەهێزكانی پارتی و شانازییەكانی پارتیبوون
| KDP.info


د. ڤیان سلێمان
پارتی دیموكراتی كوردستان وەك پێویستیێكی میژوویی بۆ نەتەوەیەك، كەوا ڕووبەڕووی چەندین فۆرمی توندوتیژی و پیلانی سڕینەوە و لەناوبردن دەبووەوە، بە رابەرایەتیی رێبەری بزووتنەوەی رزگاریخوازی نەتەوەییمان بارزانیی نەمر دامەزراوە.
دامەزراندنی پارتی وەرچەرخانێكی گەورەبوو بەسەر مێژووی كورد و بزاڤە ڕزگاریخوزەكەی، پارتی لە پێناو بەرگریی لە مانەوەی شوناسێك دامەزرا، كە مەترسیی توانەوە و لەناوچوونی هەبوو، پارتی ئەو حیزبەیە، كە شکۆ و ئیرادەی بۆ كوردستانیان گەڕاندەوە و ئومێدی کوردایەتی گەشاندەوە .
پارتی توانی، تواناكانی گەلی كوردستان لە حزبێكی دیموكراتخوازی نیشتمانیدا كۆ بكاتەوە و ببێت بە چەترێك بۆ كۆكردنەوەی سەرجەم چین و توێژ و پێكهاتە جیاوازەكانی كۆمەڵگای كوردستانی و، یەكخستنی تێكۆشانیان بۆ بەدیهێنانی ئامانجە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكان.
لە ڕووی پرۆگرامەوە پارتی ناسنامەی دیموكراسی بۆ خۆی پەسەند كرد و، هەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە بواری ڕەخساند بۆ كاركردنی ئافرەت لە ڕیزەكانیدا، پارتی دیموكراتی كوردستان هەرزوو هەستی بەوە كرد كە بزووتنەوەیەكی سیاسیی شۆڕشگیر پێویستی بە رێكخراوێك هەیە، كە تایبەت بێت بە ئافرەت هەر بۆیە یەکێتیی ئافرەتانی کوردستانی دامەزراند.
پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەو حیزبەی بۆ كوردستانیان تێدەكۆشێ و سەركەوتنی خۆی لە سەركەوتنی كوردستاندا دەبینێتەوە، ئەو حیزبەی كە بە درێژاییی مێژووی دامەزراندنی، خۆی ڕادەستی هیچ گوشارێك نەكردووە و لە قەیران و تەنگژەكاندا لە هەموو كات زیاتر هەڵوێستی نەتەوەیی و نیشتیمانی بەهێزتر بووە.
وەك گەورەترین هێزی كوردستانی، هێزی سەرەكی بوو لە تێكشكاندنی تیرۆریستان و لەو پێناوەشدا گەورەترین قوربانی بەخشی، ئەمەش ئەوەی سەلماند، كە پارتی دیموكراتی كوردستان، گەورەترین بەربەستە لە رووی ئەوانەی، كە دەیانەوێت دەستدرێژی بكەنە سەر خاك و گەلی كوردستان.

لەمڕۆدا و دوای حەفتاویەك ساڵ تێكۆشانی هەمەلایەنە، لە ئاستی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتیدا، پارتی، نوێنەرایەتیی گەلی كوردستان دەكات، پارتی ئاڵاهەڵگری سەربەخۆییی كوردستانە و سەركردایەتیی بەرەی ریفراندۆم دەكات، وەك دەبینین نەیارانی ریفراندۆم و سەربەخۆییی كوردستان، نەیاری پارتین، لە هەمان كات نەیاری هەموو سەروەرییەكانی كوردستانن، ئەمەش ئەوە دەگەیێنێت، كە پارتی واتا كوردستان و كوردستان واتا پارتی .
گەورەترین شانازیی پارتی ئەوەیە، کە سەرۆکەکەی ئاڵاهەڵگری سەربەخۆیی و بەدەوڵەتبوونی کوردستان و رابەری نەتەوە و پێشەنگی نیشتیمانە .
ئەمانە بەشێکن لە فاکتەرەکانی سەركەوتن و بەردەوامی و بەهێزیی پارتی و شانازییەکانی پارتیبوون .
ساڵیادی لە دایکبوونی سەرۆک بارزانی و دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەموومان پیرۆز بێت .




دوایین هەواڵەکان

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 
"بابەتی لادانی سفرەکانی سەر دیناری عێراق کاتی زۆری پێویستە"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:37

بەغدا -KDP.info-  ئەندامێکی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لادانی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی ھەنگاوێکی باشە و کاریگەری زۆر دەبێت لەسەر دراوی عێراقی، بەڵام بابەتێکی ئاسانیش نییە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact