Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 20 APR 2024 10:50 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەدەوڵەتبوون وەك مافێكی ڕەوا
| KDP.info


د. عومەر نورەددینی
وەك نەتەوەی كورد و گەلی هەرێمی كوردستان، مافی خۆمانە خاوەن دەوڵەت بین و لە چوارچێوەی قەوارەیەكی سیاسیی سەربەخۆی خاوەن سەروەریدا بژیێن و دڵنیا بین لە بوون و مانەوەمان، شەرعیەتی ئەو مافە بۆ نەتەوەی كورد و گەلی كوردستان لە كوێوە هاتووە؟، بۆ وەڵامی ئەو پرسیارە و بەگوێرەی ئەم وتارە كورتە چەند پاساو و خاڵێك دەخەینەڕوو: یەكەم: زانستی یاسای دەستووری ئەوەی ساغ كردووەتەوە، كە پایە سەرەكییەكانی بەدەوڵەتبوون بریتین لە بوونی: نیشتیمان و گەل و دەستەڵاتی سیاسی. گەلی هەرێمی كوردستان خاوەنی هەموو ئەو پایە یاساییانەیە، گەلی هەرێمی كوردستان كە زۆربەی هەرەزۆری كوردە، خاوەن توخم و ڕەگەزەكانی مێژووی هاوبەش، چارەنووسی هاوبەش، زمان و كولتوور، یادەوەری و كۆیاد و خەیاڵدانی هاوبەش و سەرەنجام ناسنامەی تایبەت بە خۆیەتی، كە جگە لەوەی خەسڵەت و كەسایەتیی سەربەخۆی پێداوە لە گەل و نەتەوەكانی دیكەش جیای كردووەتەوە.

نیشتیمانی گەلی هەرێمی كوردستان، خاوەن سیما و تایبەتمەندیی جیۆگرافی و سرووشتی خۆیەتی و تەنها خاكی هەرێمی كوردستان زیاتر لە پێنج ئەوەندەی خاكی دەوڵەتی لوبنانە!، هەرێمی كوردستان لە ساڵی (1992)ـوەوە خاوەن قەوارە و دەستەڵاتێكی سیاسییە كە ڕەوایەتی لە هەڵبژاردن وەرگرتووە و ئەو قەوارە سیاسییە دەسیەڵاتەكانی حوكمڕانی لێك جیا كردووەتەوە و، لەوكاتەوە پیادەی دەستەڵاتی سیاسی كردووە، لە بوارە جیاجیاكانی ژیاندا حوكمڕانی كردووە، لەسەر ئاستی دەرەوە و نێودەوڵەتی، نوێنەرایەتیی گەلی كوردستانی كردووە و، هەرچەندە دەوڵەتیش نەبووە، بەڵام وەك ئەكتەرێكی سیاسی لەسەر شانۆی سیاسەتی نێودەوڵەتی ڕۆڵی سیاسی و سەربازی و ئابووری و كولتوری و دیپلۆماسی بینیوە، ئەوەی ماوەتەوە جاڕدانی سەربەخۆیی و ددانپیانانی دەوڵەتانە بەو قەوارە سیاسییە كە ئێستا گەلی كوردستان و سەركردایەتیی سیاسی دەیانەوێ لە ڕێگای ریفراندۆمەوە ئەو پەیامە بگەیەنن. لە خوێندنەوەی سەردەمیانەشدا بۆ پرسی بەدەوڵەتبوون بایەخ بە بوونی دەزگا و توانای خۆبەڕێوەبردن و ئیرادە و ویستی بەدەوڵەتبوون و سەروەریخوازی دەدەن، لەم بارەشەوە هەرێمی كوردستان ئەو ئامادەباشییەی هەیە و لانی كەم بە بەراورد بە دەوڵەتە فاشیلەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوەی سەلماندووە كە هەرێمێكی شكستخواردوو نییە.

دووەم: یاسای نێودەوڵەتی و بڕوانامەی نەتەوە یەكگرتووەكان و جاڕنامەی گەردوونیی مافی مرۆڤ و پرۆتۆكۆڵی نێودەوڵەتیی مافە سیاسی و مەدەنییەكان، ددانیان بە ڕەوایەتیی مافی چارەنووسی گەلاندا ناوە، وەك پرەنسیپێك كە پشتی پێ دەبەسترێ لە پەرەپێدانی پەیوەندیی ئاشتیانەی نێوان گەلان هەژمار كراوە، هەروەك بە ڕوونی لە ماددەی (1) بڕگەی (2) بڕوانامەی نەتەوە یەكگرتووەكاندا هاتووە، هەروەها لە بڕیاری نەتەوە یەكگرتووەكان ژمارە (1514) لە ساڵی (1960) كە تایبەتە بە پاكتاوكردنی كۆڵۆنیالیزم (هەرچەندە بە داخەوە ئێمە وەك گەل و خاكێكی داگیركراو ئەژمار نەكراین) بە ڕاشكاوی باسی ئەوە كراوە هەرگیز ناكرێ نائامادەییی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی و پەروەردە و خوێندنی نەتەوەیەك بكرێتە پاساو بۆ بێبەشكردنی لە مافی چارەنووس و دواخستنی سەربەخۆیی، بەم شێوە و بە پشتبەستن بە بڕوانامە و بریاری نەتەوە یەكگرتووەكان، وەك گەلی هەرێمی كوردستان مافی خۆمانە بڕیار لە چارەنووسی خۆمان بدەین و سەربەخۆ بین.

سێیەم: گەلی هەرێمی كوردستان گەلی جینۆسایدكراوە، كە خۆی لە زنجیرەیەك تاوانەكانی وەك ئەنفال و كیمیاباران و كۆكوژی كە لەلایەن بەعس و داعشەوە ئەنجام دران، دەبینێتەوە و، پەرلەمانی عێراق و داگای باڵای تاوانەكانی عێراق لەم بارەوە بڕیاریان دەركردووە و ددانیان بەو ڕاستییەدا ناوە، لە مێژوودا ئەو گەل و نەتەوانەی كە دەوڵەتیان نەبووە، زیاتر تووشی جینۆساید بوون وەك: ئەرمەنەكان، گەلی كۆسۆڤا، جوولەكە، بەڵام دوای ئەوەی تووشی جینۆساید بوون و بۆئەوەی جارێكی دیكە تووشی كۆكوژی نەبنەوە، داوایان كرد ببن بە دەوڵەت و بە كردەوەش بوون بە دەوڵەت، ئەرمەنەكان دوای كۆتاییی جەنگی جیهانی بوون بە دەوڵەت، جوولەكە دوای كۆتاییی دووەم جەنگی جیهانی بوون بە دەوڵەت، گەلی كۆسۆڤا دوای كۆتاییهاتنی جەنگی سارد، لە سەروبەندی جەنگی تیرۆریش، وا گەلی كوردستانی جینۆساید كرا و دەیەوێ ببێتە دەوڵەت.




دوایین هەواڵەکان

وەزیری بازرگانی ھەنگاوەکانی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ بۆ KDP ئاشکرا دەکات

FRIDAY, 19 APRIL 2024 21:04:30

ھەولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕی وەرگرتنی گەنمی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا دیاری نەکراوە، بڕیاریشە حکوومەتی ھەرێم و بەغدا بە ھەماھەنگی بڕەکە دیاری بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش خۆمان ئامادەکردووە.

 
شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact