هه‌ولێر-KDP.info- (مه‌حموود محه‌ممه‌د) گوته‌بێژی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕای پارتی له‌سه‌ر ڕاگه‌یێندراوه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕاگه‌یاند و گوتی، پاش دیراسه‌كردن هه‌ڵسه‌نگاندن، خه‌ڵكی كوردستانی لێ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه.
دوێنێ شه‌ممه، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له دووتوێی ڕاگه‌یێندراوێكدا، ڕای خۆیان له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی ڕافراندۆم بڵاو كرده‌وه. پرسیار ئه‌وه‌یه، كه ئایا رای پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی راگه‌یێندراوه‌كه چییه؟ له كاتێكدا پارتی دیموكرایتی كوردستان داوای كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كردبوو.
له‌مباره‌وه، (مه‌حموود محه‌ممه‌د) گوته‌بێژی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، ''له ڕێگای ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه له ناوه‌رۆكی ڕاگه‌یێندراوه‌كه‌ی گۆڕان ئاگادار بووین، هه‌ڵبه‌ت دوای دیراسه‌كردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی راگه‌یێندراوه‌كه‌یان، به‌و شێوه‌یه‌ی كه به به‌رژه‌وه‌ندی زانرا، وه‌ڵاممان ده‌بێ و خه‌ڵكی كوردستانی لێ ئاگدار ده‌كه‌ینه‌وه.''