Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 04:52 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕۆژى جیهانیى لاوان پیرۆز ده‌كات
| KDP.info


 

هه‌ولێر-KDP.info-  له‌ په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی لاوانه‌وه‌، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له‌ لاوانی كوردستان و جیهان ده‌كات، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

ئه‌مڕۆ 12ى ئاب له‌ ڕۆژى جیهانیى لاواندا به‌‌گه‌رمى سڵاو له‌ لاوانى كوردستان ده‌كه‌ین، ڕۆڵیان له‌ ئێستا و داهاتووى كوردستاندا به‌رز هه‌ڵده‌سه‌نگێنین. وه‌ك چۆن لاوانى دوێنێى كوردستان به‌ خه‌بات و تێكۆشان و قوربانیدان، كوردستانیان له‌ سته‌م و دكتاتۆرى ڕزگار كرد و ئه‌مڕۆش له‌ پێگه‌كانى سه‌ركردایه‌تى و به‌ڕێوه‌بردنى وڵاتدا خزمه‌ت ده‌كه‌ن و ڕۆڵ ده‌گێڕن، به‌ هه‌مان شێوه‌ هیوایه‌كى گه‌وره‌ بۆ بنیاتنانى ئێستا و سه‌ركردایه‌تیكردن و به‌ڕێوه‌بردنى داهاتووى وڵات له‌سه‌ر لاوانى كوردستان بنیات ده‌نێین.

له‌ كاتێكدا كوردستان به‌ قۆناغێكى هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت و خه‌ریكه‌ هه‌نگاوێكى مێژوویى بۆ دیاریكردنى چاره‌نووسى خۆى ده‌نێت، ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه‌كى گه‌وره‌تر ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر شانى لاوانى كوردستان، تا ڕۆڵى كاریگه‌رى خۆیان له‌ دیاریكردنى چاره‌نووسى گه‌ل و وڵاته‌كه‌یان و به‌ده‌سهێنانى مافه‌ ڕه‌واكانیاندا بگێڕن.

له‌م یاده‌دا دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیرى له‌ لاوان ده‌كات بۆ دابینكرنى هه‌موو مافه‌كانیان و، ئه‌وه‌ى له‌ توانایدا بێت كه‌مته‌رخه‌مى ناكات بۆ ڕه‌خساندنى ده‌رفه‌تى زیاترى كار و مسۆگه‌ركردنى ژینگه‌یه‌ك، كه‌ تیایدا لاوان بتوانن ژیانێكى باشتر دروست بكه‌ن، په‌ره‌ به‌ به‌هره‌ و تواناكانیان بده‌ن و باشترین ڕۆڵ له‌ بنیاتنان و پێشخستن و به‌ڕێوه‌بردنى وڵاتدا بگێڕن.

دووباره‌ ڕۆژى جیهانى لاوان له‌ لاوانى كوردستان و جیهان پیرۆز بێت.

ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
12/8/2017




دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی ناوخۆ ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 00:04:55

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات كە بی مۆڵەتی خوێندن بڕوانامەیان بەدەست هیناوە و تاوەكوو ئێستا بۆیان هەژمار نەكراوە.

 
ھەرێمی کوردستان بەشداری لە دیداری ئەبوزەبی بۆ وەبەرھێنان دەکات

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:39

ھەولێر -KDP.info- دەستەی گشتی وەبەرھێنان بەشداری لە سێزدەمین دیداری وەبەرھێنان لە ئەبوزەبی دەکات و سەرۆکی دەستەی گشتی وەبەرھێنانیش دەڵێ، ھەرێمی کوردستان بۆ جاری یەکەمە بەشداری لە دیدارەکە دەکات.

 
ئەنجومەنی وەزیران: بەپێی یاسا بەرکارە فیدڕاڵییەکان، بەشی بەغدا لە داهاتی نانەوتی هەرێم دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:56

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نیسانی 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

 
مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 18:04:37

مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

 
راوێژکارێکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کاریگەری ھەبووە"

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 17:04:54

ھەولێر-KDP.info- دوای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کرانەوەیەک ھەیە لەنێوان ھەرێم و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێم و دەنگەکانی کورد لە کەرکووک و نەینەوا و خانەقین گۆڕانکاریان پەیداکردوە. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact