به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
هه‌ڤاڵ مه‌لا عه‌بدوڵڵا ره‌سوڵ قه‌ڵادزه‌یی
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی ژنه پێشمه‌رگه (مه‌ریم عه‌وڵڵا)ی دایكی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.
(مه‌ریم عه‌وڵڵا)، وه‌ك ئافره‌تێك و ژنه پێشمه‌رگه‌یه‌ك له خه‌باتی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورددا خزمه‌تی كردووه و به‌هۆی دڵسۆزی و ئه‌مه‌كدارییه‌وه نازناوی شێره ژنه‌كه‌ی رێبازی بارزانیی له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵانیه‌وه پێبه‌خشراوه.
هاوخه‌می به‌ڕێزتان و خانه‌واده كوردپه‌روه‌ره‌كه‌تانین و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی ئێوه و خزم و كه‌سوكار و دۆست و هه‌ڤاڵانتان ده‌كه‌ین.
خودای گه‌وره، خاتوو مه‌ریمی دایكی به‌ڕێزتان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌وایی به ئێوه و هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێ.
انا لله وانا الیه را‌جعون
مه‌كته‌بی سه‌رۆك
12ـی 8ـی 2017