هەولێر-KDP.info- فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لەسنوری داقووق گوتى، درەنگانی شەوی ڕابردوو تیرۆرستانی داعش ھێرشیان کردە سەر ھێزی پێشمەرگە، بەڵام ھێزی پێشمەرگە روبەڕوویان بوونەوە و تێکیان شکاندن.
عەقید (ئاسۆ چەمچەماڵی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، " شەوی ڕابردوو تیرۆرستانی داعش لەمیحوەری داقووق ھێرشیان کردە سەر فەوجی کاکەییەکان، بەڵام ھێزی پێشمەرگە بەتووندی ڕوبەڕویان بوونەوە و تێکیان شکاندن.
(چەمچەماڵی) گوتیشى، "لەوھێرشەدا زیانی زۆر بەرتیرۆرستانی داعش کەوتووە و گورزێکی کوشندەشیان لەداعش وەشاندووە و ژمارەیەکیان لێ کوژراون و یەکێکیش خۆی تەقاندۆتەوە.
عەقید (ئاسۆ) دهشڵێت، لەئێستادا شەڕەکە بەشکەستی داعش کۆتایی پێھاتووە و دۆخەکەش ئارام بۆتەوە و ھێزی پێشمەرگەش لەوپەڕی ئامادەباشیدایە.
بڵند ئیبراھیم