Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 24 OCT 2017 10:32 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

داعش تاکتیکی خۆی دەگۆڕێت
| KDP.info


 

هەولێر-KDP.info-  جەنەڕاڵ (ستیڤان تاوسەند) فەرماندەی هاوپەیمانانی شەڕی دژ بە داعش لە پەنتاگۆنەوە ڕایگەیاند، کە داعش دوای شکستی لە شەڕی ئازادکردنی مووسڵ، دەست بە تاکتیکی نوێ دەکات.

بەپێی وتەکانی (تاوسەند) کە ئەلمۆنیتۆر بڵاوی کردووەتەوە، پەنتاگۆن ئامادەکاریی کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی  تاکتیکەکانی داعش دوای ڕووخانی لە مووسڵ.
لەو بارەیەوە، سەرۆکئەرکانی هێزی هاوپەیمانان بۆ شەڕی دژ بە داعش گوتی، لە قۆناغی دوای شکستی داعش لە مووسڵ، وەک ئەو ڕێکخراوەی پێشتر نامێنێتەوە، بەڵکو پشت بە شانەی بچووک دەبەستێت و، خۆی لە ناو خەڵکدا حەشار دەدات و هێرشی ناڕێک و تەقینەوە ئەنجام دەدات.

بە گوتەی ئەو جەنەڕاڵە، لە قۆناغی دوای ڕزگاربوونی مووسڵ، هێزە هاوپەیمانەکان دوای شکستی داعش لە مووسڵ کار دەکەن بۆ لە ناوبردنی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە لە مۆڵگەکانیان وەک تەلەعفەر و حەویجە.




دوایین هەواڵەکان

به‌غدا نه‌یتوانی مۆسكۆ بۆ دژایه‌تیی هه‌ولێر بێنێته‌ سه‌ر خه‌ت

TUESDAY, 24 OCTOBER 2017 10:10:53

هەولێر-KDP.info-  له‌ گه‌رمه‌ی كێشه‌ی نێوان حكوومه‌ته‌كانی به‌غدا و هه‌ولێر، ده‌وڵه‌تی رووسیا وه‌به‌رهێنانی گه‌وره‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێكرد. حكوومه‌تی به‌غدا گوشاری خسته‌سه‌ر رووسیا بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كان له‌ ژێر چاودێریی ئه‌ودا بن، به‌ڵام رووسیا ئه‌وه‌ی ره‌ت كرده‌وه‌.

مەنسوور بارزانی: هێزی پێشمه‌رگه‌ ھێرشێكی حەشدی شەعبی تێكشكاند و كوژرا و برینداریان هه‌یه‌

TUESDAY, 24 OCTOBER 2017 09:10:08
ھەولێر-KDP.info- ھێزی پێشمەرگە ھێرشێكی چەكدارانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی مەحموودیە لە نزیك رەبیعە تێكشكاند.
 
سەرۆكی فەڕەنسا لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆك بارزانی دەكات

MONDAY, 23 OCTOBER 2017 22:10:26
ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی فەرەنسا  لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە دەکات و نیگەرانی خۆی لە بارودۆخ و گرژییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا نیشاندا و رایگەیاند،  باشترین رێگە بۆ چارەسەر كردنی كێشەكان گفتوگۆ و دانوساندنە".
 
بڕیارە سبەی پەرلەمانی كوردستان كۆ ببێتەوە

MONDAY, 23 OCTOBER 2017 21:10:12
ھەولێر-KDP.info- بڕیارە سبەی پەرلەمانی كوردستان كۆ ببێتەوە بەرنامەی كاری دانیشتنەكەیش لە چەند بڕگەیەك پێكهاتووە كە یەكێك لە بڕگەكان دەست بەكاربوونی ژمارەیەك پەرلەمانتاری نوێیە.
 
تیلەرسن گەیشتە بەغدا..شیکاگۆ تریبیون: پرسی ریفراندۆمی هەرێم تاوتوو دەکرێ

MONDAY, 23 OCTOBER 2017 20:10:32

بەغدا-KDP.info-  کەمێک پێش ئێستا وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا (ریکس تیلەرسن) گەیشتە بەغدا و بەگوێرەی زانیاری پێگەی شیکاگۆ تریبیون پرسی ئێران و ریفراندۆمی کوردستان لەگەڵ کاربەدەستانی عێراق تاوتوو دەکات.



 
© 2017 Kurdistan Democratic Party, KDP