Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 17 AUG 2017 10:48 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

''پڕۆژەی وەزارەتی پێشمەرگە پەسەند کرا و لەم حەفتەیەدا جێبەجێ دەکرێت''
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  سەرۆکی هەرێمی کوردستان (مەسعوود بارزانی) پڕۆژەی وەزارەتی پێشمەرگەی پەسەند کرد و لەم حەفتەیەدا جێبەجێ دەکرێت. ماوەی چەند مانگێک بوو لیژنەیەکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە و ڕاوێژکارانی سەربازیی بیانی خەریکی ئامادەکردنی پڕۆژەی ڕێکخستن و باشترکردنی ڕەوشی پێشمەرگە بوون، لە ھەموو بوارەکاندا.

عەمید ڕۆکن (ھەژار عومەر)، ئەندامی لیژنەی چاکسازیی وەزارەتی پێشمەرگە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''دوای ئەوەی لیژنەیەکی شارەزا لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ھاوکاریی ڕاوێژکارانی ئەمریکایی و ئەڵمانی و بریتانی پڕۆژەیەکیان بۆ ڕێکخستن و پێداچوونەوە بە ھەیکەل و ژیانی پێشمەرگەدا ئامادە کرد، لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەند کرا، حەفتەی ڕابردووش سەرۆکی هەرێمی کوردستان (مەسعوود بارزانی) پڕۆژەکەی وەزارەتی پێشمەرگەی پەسەند کرد و ئیدی لەمەودوا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بۆ ئەوەی خاڵەکانی نێو پڕۆژەکە جێبەجێ بکرێن، بۆ ئەو گۆڕانکارییانەی کە دەمانەوێت بیانکەین و پڕۆژەکە لەم حەفتەیەوە دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێ."

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: ''لەم حەفتەیەدا لە لایەن وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیاوە کۆرسێک بۆ کۆمەڵێک ئەفسەری وەزارەت دەکرێتەوە و ڕاھێنانیان پێ دەکرێت، بۆ ئەوەی لە بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی وەزارەتی پێشمەرگەدا دابمەزرێن و لە ڕێی ئەو بەڕێوەبەرایەتییەوە تەواوی پڕۆژەکە جێبەجێ دەکرێت.''

عەمید ڕۆکن (ھەژار عومەر) گوتیشی: ''پڕۆژەکە زۆر شتی وەزارەتی پێشمەرگە دەگۆڕێت، ھەر لە یەکەکانی سەر بە وەزارەتەوە تا دەگاتە باشترکردنی ژیانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، چونکە بەوردی کار لەسەر پڕۆژەکە کراوە و شارەزایانی ئەو سێ وڵاتە لەگەڵ ئێمە بوونە، ئێمەش لای خۆمانەوە، وەک ئەنجومەنی وەزارەت و ڕاوێژکارە بیانییەکان ھاوکار دەبین، بۆ ئەوەی وەک خۆی جێبەجێ بکرێت.''

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

شێخ مەحموود حەفیدزادە: با لە ڕقەوە پشت نەکەینە نیشتیمان و، ئەم دەرفەتە لە دەست نەدەین

THURSDAY, 17 AUGUST 2017 10:08:15

سلێمانی-KDP.info-  ئاماژە بە پێشێلکاریی دەستوور و پشتگوێخستنی ماددەی ١٤٠ لەلایەن دەستەڵاتدارانی عێراقەوە و، بابەتی راپرسی بۆ سەربەخۆیی لە باشووری کوردستان، (شێخ مەحموود حەفیدزادە) ڕایدەگەیێنێ، "زۆر گرینگە لە سلێمانی و لە هەموو کوردستاندا سەبارەت بە بەڵێ دەنگ بدەین" و دەڵێ، "با لەبەر خاتری کەس نیشتیمانمان خۆش نەوێت، بەڵکو بە ئەرکی خۆمانی بزانین خزمەتی بکەین، هەروەها با لە رقی هیچ کەسیش پشت نەکەینە نیشتیمان، ئەوەی لە بەرژەوەندیی گەلەکەمانە بە دڵ و بە گیان ئەنجامی بدەین٠"

 
یاریدەدەری ئەمینداری گشتی یەکگرتوو: دەنگی نەخێر لەنێو یەکگرتوودانییە بۆ ریفڕاندۆم

THURSDAY, 17 AUGUST 2017 10:08:28
دهۆك-KDP.info- یاریدەدەری ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ده‌ڵێ، ھەموو ھەوڵێک بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ریفڕاندۆم ده‌ده‌ین و دەنگی نەخێریش لەنێو یەکگرتوودا نیە بۆ ڕیفڕاندۆمی سەربەخۆیی کوردستان.
 
مەخمووریه‌كان، داوایی بەشداری له‌ ریفڕاندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ده‌كه‌ن

THURSDAY, 17 AUGUST 2017 09:08:56
مەخموور-KDP.info- ئەمڕۆ قایمقامی مەخموور بە فەرمیی داواکاری خەڵکی سنووركه‌ی بە کورد و عەرەبەوە دەگەیەنێتە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردنیان لە پڕۆسەی ریفڕاندۆم و سەربەخۆیی کوردستان.
 
مەکتەبی سیاسیی پارتی، سەرەخۆشی لە شێخ مەزهەر عواد سلتان جبوری دەكات

THURSDAY, 17 AUGUST 2017 09:08:04
هه‌ڤاڵی به‌ڕێز شێخ مەزهەر عواد سلتان جبوری.
 
به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی دایكی به‌رێزتانمان پێگه‌یشت. له‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌دا پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و سه‌رجه‌م خزمانتان ده‌كه‌ین و هاوبه‌شی خه‌متانین.
یەکێتی بۆ پارتی: پرۆسەى ڕیفراندۆم، دەبێ ئامانجەكانى بەدی بهێنێت

WEDNESDAY, 16 AUGUST 2017 19:08:42

هەولێر-KDP.info-  مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و لە پەیامەکەدا ڕایگەیاند، ئومێدەوارین، (هەل) و (مەرج)ەكە، بە دووربینى و خوێندنەوەى قووڵى هاوكێشەكان، بقۆزینەوە بۆ سەرخستنى ئامانجەكانى ڕیفراندۆم، كە گەلەكەمان پێی ڕازى بێت. ئەمەش، یەكڕیزیى نیشتمانى و كاراكردنەوەى پەرلەمان و چارەسەرى تەنگوچەڵەمەى ئابووریى خەڵكى دەوێت.



 
© 2017 Kurdistan Democratic Party, KDP