Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 04:54 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

شارەزایەكی پێوەندییە نێودەوڵەتییەکان: دیپلۆماسییەتی كوردستان سەركەوتنی به‌دەست ھێناوه‌
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  شارەزایەكی نێودەوڵەتی باوەڕی وایە، هیچ وڵاتێك بە ئێران و توركیایشەوە، دژی ریفراندۆم و سەربەخۆییی كوردستان نین، هاوكات بەهێزبوونی عێراقیش بە مەترسی بۆ سەر وڵاتانی عەرەبی ناو دەبات و دەڵێت: "سعوودیا لەوە گەییشتووە، كە مانەوە و بەھێزبوونی عێراق بەم جیۆگرافیایەی ئێستایەوە، واتا بەھێزبوونی ئێران".

(دڵشاد نامیق) کە ماستەری لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكاندا هەیە، باوەڕی وایە، ئێران و توركیا بە تەواوی ئەو بڕوایەیان لا دروست بووە، كە ھەرێمی كوردستان رۆژێك ھەر دەگات بە سەربەخۆیی و ریفراندۆمیش بابەتێكی جیددییە و، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئەو وڵاتانەی چواردەورمان دەیانەوێت دڵنیایی زیاتر وەرگرن، تاكو دەوڵەتی كوردستان نەبێتە مەترسی بۆیان، كە ‌وەك ئێستا هەرێمی كوردستان دراوسێیەكی زۆر باش بێت بۆیان، هاوكات بۆیشیان یەكلا بووەتەوە كە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەوڵەتێك بە ناوی كوردستانەوە دروست دەبێت"‌.

ئەو شارەزایە نێودەوڵەتییە، ئاماژە بە دەستبەرداربوونی بیرۆكەی پاراستنی یەكپارچەیی عێراق لە لایەن وڵاتانی عاره‌به‌وه‌ دەكات و، هۆكارەكەیشی بۆ ئەو دابەشكارییە ناڕاستەوخۆیە دەگێڕێتەوە، كە عێراق لە روووی مەزهەبی و نەتەوەییەوە كێشەی زۆری هەیە و دەڵێ، "وڵاتانی عەرەبی ھەستیان بە دابەشبوونی فیعلیی عێراق كردووە".

ئەو هەروەها مەترسیی وڵاتانی عەرەبی و بە تایبەتیش سعوودیا لە بەهێز بوونی عێراق ناشارێتەوە و دەڵێت: "وڵاتێكی وەك سعوودیا لەوە گەییشتووە، كە مانەوە و بەھێزبوونی عێراق بەم جیۆگرافیایەی ئێستایەوە، بە مانای بەھێزبوونی ئێران دێت، ئێستا ستراتیژی سعوودیا و ھاوپەیمانەكانی، بۆ ئاییندەی عێراق، جەختكردنەوە لە یەكپارچەیی عێراق نییە".

رایشی وایە كە، لەبەر مەترسیی زاڵبوونی هەژموونی سیاسەتی ئێران لە عێراقی یەكپارچەدا، وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ راگەیاندنی دەوڵەتی كوردستاندا،‌ هەموو مامەڵەیەك لەگەڵ كورددا بكەن.

(دڵشاد نامیق) ئەوەیش دەخاتە ڕوو: "زلهێزانی وەک ئەمەریكا و ئەورووپا ناكرێت دژایەتیی ریفراندۆم بكەن، چونكە میكانیزمێكی ئاشتیانەیە بۆ گەییشتن بە مافی نەتەوەكان، هاوكات  كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئاگاداری نەھامەتییەكانی خەڵكی كوردستانە، شایەتی مرۆڤدۆستیەكانی حكوومەتی كوردستانیشن، هەر لە بەدەمەوەچوونی ئاوارەكانەوە تا ئەو پێكەوەژیانەی كە لە لێرە بوونی هەیە، لە ‌ماوەی رابوردوویشدا سكرتێری نەتەوە یەكگرتووەكان دوو جار ھاتووەتە كوردستان، كەواتە تێگەییشتنێك ھەیە بۆ رای خەڵكی كوردستان و چاوەڕوان دەكرێت كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رێز لە ئیرادەی خەڵكی كوردستان بگرێت."

بە باوەڕی ئەو شارەزا نێودەوڵەتییە، دیپلۆماسییەتی دامەزراندنی كۆمیتەی ریفراندۆم، بایەخی خۆی ھەیە،  لە یەكەم ھەنگاویشیدا سەركەوتنێكی باشی وەدەست ھێنا، كە راشكاوانە لە مەركەزی بڕیاری ئەورووپاوە سەرۆكی ھەرێمی كوردستان ئیرادە و ویستی گەلی كوردستانی بە جیھان گەیاند، توانییشیان پشتیوانییەكی باش مسۆگەر بكەن".

هێڤیار هەڵەبجەیی
 




دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی ناوخۆ ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 00:04:55

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات كە بی مۆڵەتی خوێندن بڕوانامەیان بەدەست هیناوە و تاوەكوو ئێستا بۆیان هەژمار نەكراوە.

 
ھەرێمی کوردستان بەشداری لە دیداری ئەبوزەبی بۆ وەبەرھێنان دەکات

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:39

ھەولێر -KDP.info- دەستەی گشتی وەبەرھێنان بەشداری لە سێزدەمین دیداری وەبەرھێنان لە ئەبوزەبی دەکات و سەرۆکی دەستەی گشتی وەبەرھێنانیش دەڵێ، ھەرێمی کوردستان بۆ جاری یەکەمە بەشداری لە دیدارەکە دەکات.

 
ئەنجومەنی وەزیران: بەپێی یاسا بەرکارە فیدڕاڵییەکان، بەشی بەغدا لە داهاتی نانەوتی هەرێم دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:56

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نیسانی 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

 
مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 18:04:37

مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

 
راوێژکارێکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کاریگەری ھەبووە"

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 17:04:54

ھەولێر-KDP.info- دوای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کرانەوەیەک ھەیە لەنێوان ھەرێم و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێم و دەنگەکانی کورد لە کەرکووک و نەینەوا و خانەقین گۆڕانکاریان پەیداکردوە. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact